هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) وێڕای نیشاندانی پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ خه‌ڵك و كۆنگرێس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا، هاوکات ڕایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسیى تیرۆر كه ڕووى له هه‌موو جیهانه، به‌ڵام له ڕووى ته‌قه‌مه‌نى و چه‌كى قورس و ڕاهێنانى سه‌ربازییه‌وه، پێویستی به هاوكاریى زیاترى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه.
ئەم داوایەی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە چوارچێوەی ئەو دیدارەیدا بوو کە لەگەڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكایى به سه‌رۆكایه‌تیى كۆنگرێسمان (دارێل ئیزا) سه‌رۆكى كۆمیته‌ى چاودێرى و ڕیفۆرمى حكوومه‌ت له كۆنگرێس و شاندێكى یاوه‌رى دابوو كه له دوو كۆنگرێسمان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پێك هاتبوون.
لە دیداریاندا، سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قاره‌مانانه به‌رامبه‌ر تیرۆر و پاككردنه‌وه‌ى چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له تیرۆرستانى داعش و، بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره و په‌نابه‌ران، کۆنگرێسمانان ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه كرد و پێزانینى خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكایان بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانیان دڵنیا كرده‌وه كه له ئه‌مه‌ریكا دۆستى زۆریان هه‌یه و پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن.
شانده‌كه ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان له‌پێناوى ئه‌و به‌هایانه‌دا له دژى تیرۆر ده‌جه‌نگێ كه دنیاى ئازاد بڕواى پێ هه‌یه، بۆیه‌شه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا و له ڕاپۆرته‌كانیاندا باس له‌و ڕاستییه ده‌كه‌ن كه پێشمه‌رگه له هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌دایه و پێویسته هاوكارى بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران، سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ خه‌ڵك و كۆنگرێس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه كه پێشتر و ئه‌مجاره‌ش هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، هاوکات ڕایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسیى تیرۆر كه ڕووى له هه‌موو جیهانه، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان له ڕووى ته‌قه‌مه‌نى و چه‌كى قورس و ڕاهێنانى سه‌ربازییه‌وه، پێویستی به هاوكاریى زیاترى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه، هیوایشى خواست ڕاپۆرته‌كه‌یان ده‌رباره‌ى بارودۆخى كوردستان ئه‌م تێبینیانه له خۆى بگرێت.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخ و پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا و په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاوتوو كرا.