هەولێر-KDP.info- نێردراوى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا (ستاففان دى مستۆرا) کە ئێستا لە کوردستانە، ڕایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان بوێرانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بووه‌ته‌وه و به‌رگرى و به‌رخودانى كردووه، دەشڵێت، به دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان گه‌شبینە و ده‌گاته ئامانجى خۆیشی.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له نێردراوى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا (ستاففان دى مستۆرا) و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا (دى مستۆرا) خۆشحاڵیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا له ڕاپه‌ڕینى 1991ـه‌وه تا ئێستا، پێشكه‌وتنى گه‌وره و دڵخۆشكه‌ر له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه. هه‌روه‌ها سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه پێشوازى له نزیكه‌ى ملیۆنێك و پێنجسه‌دهه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردووه و دووپاتى كرده‌وه كۆمه‌ك و هاوكاریى ڕێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه و مه‌ترسیى تیرۆر و پێكهێنانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و گرینگیى به‌شداریى هه‌مووان له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، تیایدا سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه كه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، سیاسه‌ت و ستراتیژێكى گشتگیرى پێویسته و ده‌بێ له ڕووى سه‌ربازى و مرۆییشه‌وه هاوكاریى زیاترى هه‌رێمى كوردستان بكرێت. ده‌رباره‌ى سووریایش، (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كێشه‌ى سووریا كێشه‌یه‌كى سه‌ربازى نییه و، ده‌بێ ڕێگه‌چاره‌یه‌كى سیاسى بۆ چاره‌كردنى بدۆزرێته‌وه تا ئارامى له ناوچه‌كه‌دا سه‌قامگیر ببێت.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها سوپاسى كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوكارى بۆ كۆبانی كرد، ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به كۆمه‌ك و هاوكاریى زیاتر هه‌یه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش، ده‌بێ زیاتر هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا (دى مستۆرا) دووباره خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان بوێرانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بووه‌ته‌وه و به‌رگرى و به‌رخودانى كردووه، بۆیه به دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان گه‌شبینن و ده‌گاته ئامانجى خۆى.