هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له بواره‌كانى ژێرخانى وه‌زرش و لاوان و دروستكردنى یاریگا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كاندا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات و دووپاتى كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به یه‌ك چاو له هه‌موو عێراق ده‌ڕوانێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه ده‌یه‌وێ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكاته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراقى فیدراڵ(عه‌بدولحوسێن عه‌بتان) و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌ییشته هه‌ولێر.
له دیدارێكدا بارودۆخى وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراق له بواره‌كانى وه‌رزش و لاوان‌دا و هه‌ڵنانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ گرینگیدانى زیاتر و به‌ره‌وپێشبردنى وه‌رزش و لاوان له هه‌رێم و عێراق به گشتى پێویستن، تاوتوو كران.
وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له بواره‌كانى ژێرخانى وه‌زرش و لاوان و دروستكردنى یاریگا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كاندا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات و دووپاتى كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به یه‌ك چاو له هه‌موو عێراق ده‌ڕوانێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه ده‌یه‌وێ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ت نووسینگه‌یه‌كى خۆى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها شارێكى وه‌رزشى له هه‌ولێر دروست ده‌كات و دوو لیژنه‌ش له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق و وه‌زارەتى رۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونى كار و پرۆژه و هاوكاریى دوولایه‌نه پێك هێنراون.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى)، خۆشحاڵیى خۆى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و سه‌ردانى وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق ده‌ربڕى و هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى بۆ كاره‌كانى وه‌زاره‌ت له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، گرینگه وه‌رزشوان و لاوانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ست به‌وه بكه‌ن له حكوومه‌تى فیدراڵیشه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پشتگیرى و هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى (عه‌بادى) دووپات كرده‌وه.