Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 APR 2024 18:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی: ئێستا ئاراستەی شەڕی داعش تەنیا دژ بە کوردە و هەر لە لایەن کوردیشەوە تێک دەشکێندرێن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) ڕاگەیاند کە ئێستا تیرۆریستان لە عێراق  سووریا ئاراستەی شەڕی خۆیان گۆڕیوە و تەنیا دژی کورد شەڕ دەکەن، هەڵبەت تەنیا لە لایەن کوردیشەوە تێک دەشکێندرێن. ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو پێشوازییەی بوو لە باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراقی فیدڕاڵ(مارک بارێتی) و كۆنسووڵی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان(ئاڵان گیپخات).

لە دیدارێكدا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە برا و، تێیدا ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان(مەسروور بارزانی) ئامادەی بوو، سەرەتا باڵیۆزی فەڕەنسا خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) دەربڕی و ڕایگەیاند کە ڕێز و سڵاوی سەرۆکی فەڕەنسای بۆ (سەرۆک بارزانی) و گەلی کوردستان هێناوە و دوای دەستبەکاربوونی هەوڵی داوە لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندییە باشەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان بدەن، داواشی لە (سەرۆک بارزانی) کرد تێڕوانینی خۆی و سیاسەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕەوشی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە بخاتە ڕوو بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونییەکی باشتریان هەبێت.
لای خۆیەوە (سەرۆك بارزانی) بەخێرهاتنی باڵیۆزی نوێی فەڕەنسای كرد و پیرۆزبایی دەستەبەکاربوونی لە ئەرکی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و بە ناوی خەڵكی كوردستان سوپاسی سەرۆك و حكوومەت و گەلی فەڕەنسای كرد كە لە كاتی تەنگانەدا بە كردەوە لەگەڵ گەلی كوردستان وەستان و ڕۆڵی پێشڕەوانەی فەڕەنسایشی بۆ هاندانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ یارمەتیانی كوردستان بەرز نرخاند.
سەبارەت بە دۆخی بەرەكانی جەنگ (سەرۆك بارزانی) ئاماژەی دا كە، هه‌رچه‌نده‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووی پڕچه‌ككردنه‌وه‌ ئابلووقه‌ی خرابووه‌ سه‌ر، به‌ڵام ئێمە ڕووبەڕووی دەوڵەتێكی تیرۆریستیی پڕچەك بووینەوە كە چەكی دوو وڵاتی سووریا و عێراقی كەوتووەتە دەست، سەرەڕای ئەوەش پێشمەرگە توانی زوو تاكتیكی تیرۆریستان بزانێ و ڕێ لە پێشڕەوییان بگرێ و له‌ چه‌ندین ناوچه‌دا پاشه‌كشه‌یان پێ بكات و ئێستا زۆربەی ئەو ناوچانەی تیرۆریستان داگیریان کردبوو لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد کراونەتەوە و ئەو شوێنانەی ماون ئازاد دەکرێنەوە.
(سەرۆک بارزانی) ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێستا تیرۆریستان لە عێراق  سووریا ئاراستەی شەڕی خۆیان گۆڕیوە و تەنیا دژی کورد شەڕ دەکەن، تەنیا لە لایەن کوردیشەوە تێک دەشکێندرێن.
(سەرۆک بارزانی) جەختیشی کردەوە کە تەنیا کردەوەی سەربازی بۆ شکاندنی داعش بەس نییە و پێویستە سەرچاوە داراییەکانیان وشک بکرێت و ڕێگەی هاتنی تیرۆریستانیش بۆناو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بگیرێت، هەروەها ڕێگە نەدرێت چیتر خاکی سوریا وەک حەشارگە و ناوچەیەکی ئارام بۆ داعش بمێنێتەوە.
باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ ڕوونکردنەوەکەی و ڕایگەیاند کە سەرنجەکانی (سەرۆک بارزانی) بۆ فەڕەنسا زۆر گرینگن و بەرچاوڕوونییەکی باشتریان دەداتێ، هەروەها سوپاسی پێشمەرگەی کرد کە قارەمانانە دژی تیرۆریستان شەڕ دەکەن و ڕایگەیاند: شەڕی کوردستان لەدژی داعش، نەک تەنیا بۆ عێراق و ناوچەکە، بەڵکو بۆ هەموو جیهان گرینگە و ئێوە لەجیاتی هەموو جیهان شەڕ دەکەن.
هەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فەڕەنسا ڕۆشنایی خستە سەر چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کلتورییەکانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە هەولێر و ئەنستیتۆ و کۆمپانیا فەڕەنساییەکان لە کوردستان و ڕایگەیاند کە فەڕەنسا دەیەوێ لە هەموو ئاستەکاندا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش ببات.
باسکردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
 




دوایین هەواڵەکان

چەکی قەرەبووی ژمارەیەک ھاووڵاتی گەڕاوەتەوە کەرکووک

TUESDAY, 16 APRIL 2024 17:04:01

کەرکووک _KDP.info_ نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دوای دانوستانێکی زۆر بۆ گەڕانەوەی چەکی قەرەبوو ئێستا چەکی قەرەبووی نزیکەی ٨٥٠ کەس گەڕاوەتەوە کەرکووک و دەشڵێ: ٤٣٥ ھەزار کەس لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور مافی قەرەبووکردنەوەیان ھەیە.

 
"کۆلێژی پەروەردەی مەخموور دیاری سەرۆک بازرانییە"

TUESDAY, 16 APRIL 2024 16:04:52

مەخموور  _KDP.info_ بڕیارە کۆلیژی مەخموور لە ھەولێر بگوازرێتەوە بۆ سەنتەری قەزای مەخموور و بەرپرسی لقی قەرەچوغی یەکێتی قوتابیانی کوردستانیش دەڵێ: کۆلیژەکە دیاری سەرۆک بارزانی بوو دوای گەڕانەوەش باڵەخانەیەکی سەردەمیانە بۆ کۆلێژەکە دروست دەکرێت.

 

حکوومەتی ھەرێم بە ئەنجامدانی پڕۆژە سێمێل دەباتە قۆناغێکی دیکە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 15:04:59

سێمێل _KDP.info_  قایمقامی قەزای سێمێل دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر باش بە سێمێل دەدات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە ٢٧ملیار دینار پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان و ڕەزامەندی دراوە ٢٠ پڕۆژەی دیکەش بە گوژمەی ١٠ملیار و ٤٠٠ملیۆنی دیکە ئەنجام بدرێت، بەمەش سێمێل لەڕووی ئەوەدانییەوە گۆڕانکاری تەواوی تێدا دەکرێت و دەچێتە قۆناغێکی تازەوە.

نامەیەکی تایبەت بۆ جۆ بایدن نێردراوە..دوای مانگێکی دیکە ھەناردەی نەوتی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 15:04:08

ھەولێر-KDP.info- بەپێی قسەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی نەوت و گاز، چەند گەورە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری نەوت لە ئەورووپا و ئەمەریکا و کوردستان نامەیەکیان بۆ سەرۆکی ئەمەریکا نووسیوەو داوای چارەسەریان لە پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوت‌ کردووە، ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپیش باس لە گرنگی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی کوردستان دەکات و بڕیارە لە زووترین کاتدا ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: بەشداری شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگ بوو

TUESDAY, 16 APRIL 2024 15:04:02

بەغدا _KDP.info_  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: سەردانی شاندی عێراق بە بەشداری  شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگ بوو، گرنگترین مەلەفی سەرەکی سەردانەکەش فراوانکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمەریکا بوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact