هەولێر-KDP.info- له دیدارێكیاندا باڵیۆزى ئیسپانیا له عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان كرده‌وه و، (نێچیرڤان بارزانى) ئاماژه‌ى دا كه هه‌رێمى كوردستان به گرینگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل ئیسپانیا ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئیسپانیا ڕۆڵى خۆى له جه‌نگى دژى تیرۆردا بگێڕێت و له پرسى ئاواره و په‌نابه‌رانیشدا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له باڵیۆزى ئیسپانیا له عێراق(خۆسێ مارییا فێررێ) كرد كه جارى یه‌كه‌مە سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و بارودۆخى ئه‌منى له به‌غدا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى وڵات و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆریستانى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه به گشتى تاوتوو كرا و، باڵیۆزى ئیسپانىا نیگه‌رانیى خۆى له پێشهات و نائارامییه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وێڕاى خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى و نائارامى له زۆر شوێنى عێراق، كه‌چى ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دوایى كه له هه‌ولێر بووه، بارودۆخێكى ته‌واو جیاواز و ئارامى و ئاساییش و سه‌قامگیرى بینیوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى تیرۆر و ڕۆڵى ئیسپانیا له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا باس كرا و، تیشك خرایه سه‌ر گرینگیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزى ئیسپانىا ڕوونى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ساز ده‌كات و پشتگریى ئیسپانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له جه‌نگى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان كرده‌وه و (نێچیرڤان بارزانى) ئاماژه‌ى دا كه هه‌رێمى كوردستان به گرینگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل ئیسپانیا ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئیسپانیا ڕۆڵى خۆى له جه‌نگى دژى تیرۆردا بگێڕێت و له پرسى ئاواره و په‌نابه‌رانیشدا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
باڵیۆزى ئیسپانیایش جه‌ختى كرده‌وه كه په‌ره به په‌یوه‌ندییه بازرگانى و سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانى ئیسپانیا هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و كارى تیادا بكه‌ن.
پرسى به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا و گرینگیى ئه‌و به‌شداریكردنه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى و ئێستا و داهاتووى عێراق، به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.