Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 14:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەلیم جبووری: بەڵێن دەدەین بەغدا هەموو بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.. یووسف محەممەد: بەردەوامبوونی کێشەکان ڕەنگە ببنە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکیی نەتەوەیی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی دا کە حکوومەتی عێراق هەموو بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات کە بە هەرێمی کوردستنی داون، وێرای سوپاسگوزاریی هێزەکانی پێشمەرگەیش لەو جەنگی دژ بە داعش و بەرقەرارکردنی ئاساییش، راشیگەیاند، حکوومەتی عێراق سوورە لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام ئەم پرسە دەکەوێتە دوای پەسندکردنی بودجەی گشتیی عێراق.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(یووسف محەممەد) و هاوتا عێراقییەکەی(سەلیم جبووری)، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەرلەمانی کوردستان ساز درا، (یووسف محەممەد) رایگەیاند "ئێمە دەستپێشخەریی ئەوان بە هەند دەگرین و سەردانیان بۆ هەولێر جێ بایەخی ئێمەیە.. دەمانەوێ هەمووان هاوکار بن  بۆ چارەکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هاوکات ڕایگەیاند، "یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو گرفتە بە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەموو عێراقە لە ناوەندەوە، بەردەوامبوونیشی ڕەنگە ببنە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکیی نەتەوەییش، بۆیە هەوڵ دەدەین لە ڕێی دروستکردنی پێوەندیی هەردوو لاوە، چارەیان بۆ بدۆزینەوە."
(یووسف محەممەد) دەربارەی هەڵوێستی پەرلەمانی بەغدایش لە چۆنیەتیی چارەکردنی گرفتەکان گوتی، "سەرۆکی پەرلەمان و ئەو شاندەی کە یاوەریی دەکەن و ئەندامانی لیستی جیان، هەموویان جەختیان لە پشتگیریی چارەکردنی کێشەی ئاوارەکان و مووچە و کۆی کێشەکانی نێوان هەولیر و بەغدا کردەوە و دەڵێن دەبێ چارەیان بۆ بدۆزرێتەوە."
لای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق(سەلیم جبووری)، رایگەیاند کە، "بەڵێن دەدەین کە حکوومەتی عێراق هەموو بەڵێنەکانی پێوەست بە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.. پێشوازییش لە بەشداریی وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا دەکەین."
(جبووری) هاوکات گوتی "بۆ بەرەنگاربوونەوەی شاڵاوی تیرۆریستیی داعشیش پێویستمان بە یەکخستنی هێزەکان هەیە. سوپاسی پێشمەرگەیش دەکەین لە جەنگی بەردەوامیان دژ بە داعش، کە لەپێناو دابینکردنی ئاساییش و ئارامی و ئازادییە بۆ ناوچەیەکی فراوانە."
پێوەست بە هاوکاریی عێراق بۆ ئاوارەکان وێڕای سوپاسی حکوومەتی هەرێم لە بەهاناوەچوونی ئاوارەکان، گوتی، "بەرپرسارەتیی ئاوارەکان دەگرینە ئەستۆ و هەوڵ دەدەین لە چوارچێوەیەکی گونجاودا گرفتەکانیان چارە بکەین."
گوتیشی کە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا، باسی بودجەیان کردووە، ئەوەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا وەرینەگرتووە، حکوومەتی عێراق سوورە لەسەر دابینکردنی، بەڵام ئەمە دەکەوێتە دوای پەسندکردنی بودجەی گشتیی عێراق. زیاتر گوتی، "دەزانین کە گەل چاوەڕێی بودجەیە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پەسندکردنی."
دەربارەی بڕینی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش جەختی کردەوە، "پرسی مرۆیی نابێ بخرێتە چوارچێوەی سیاسییەوە و دەبێ ئەم پرسە چارە بکرێ و، بەردەوام هەوڵ دەدەین پێداویستیی گوزەرانی خەڵکی چارە بکەین، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکە لەو هەوڵانەمان."
دەربارەی ماددەی 140 و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، (جبووری) گوتی، "بڕوامان بە دەستوور و هەموو بڕگەکانیشی هەیە، پەرلەمان لیژنەیەکی تایبەت دروست دەکات بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140."

KDP.info




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact