Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 07:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆمپانیا بیانییەكان لە هەرێم، دەست بە كاری ئاسایی خۆیان دەكەنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دوای دووركەوتنەوەی مەترسیی هێزەكانی رێكخراوی تێرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لە سنووری هەرێمی كوردستان و گرتنەوەی چەندین ناوچە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، زۆر لەو كۆمپانیا بیانیانەی كە چالاكییان لەم كاتەدا راگرتبوو یان كەم كردبووەوە، ئێستا خەریكی دەستپێكردنەوەی جموجۆڵی ئاسایی ‌خۆیانن.

بە شێوەیەكی گشتی ئەم بارودۆخە سەربازی و ئەمنییەی كە لە ماوەی نێوان كۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای مانگی ئاب لە سنووری هەرێمی كوردستان بەرپا بوو، كاریگەریی راستەوخۆی یا ناڕاستەوخۆی لەسەر كاری ئەو كۆمپانیا بیانیانە هەبوو كە لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن، بە تایبەتی لەسەر كەرتی فڕۆكەوانی، كەرتی نەوت و كەرتی بازرگانی.
بەپێی ئاماری فەرمانگەی تۆماری كۆمپانیاكان، هیچ كام لەم كۆمپانیا بیانیانەی لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراون، بە فەرمی ناوی خۆیان لای فەرمانگەی ناوبراو نەسڕیوەتەوە. شایانی باسە، لە هەرێمی كوردستاندا 2955 كۆمپانیای بیانی تۆمار كراون، كە سەرەكییەكانیان بەم جۆرەن: 1329 توركیایین، 335 ئێرانین، 157 لوبنانین، 155 ئیماراتین، 125 بەریتانیایین، 117 ئەمەریكایین و 81ـیش ئەڵمانیایین.

كەرتی فڕۆكەوانی
لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر پێگەكانی رێكخراوی داعش لە سنووری هەرێم، چەندین هێڵی ئاسمانی گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە شێوەیەكی كاتی راگرت یانیش كەم كردەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر(تەلار فایەق ساڵح) روونی كردەوە كە، "تەنیا بۆ ماوەی یەك هەفتە چەند هێڵێكی ئاسمانی گەشتەكانیان راگرت و هەندێكی تریان كەمیان كردنەوە، بەڵام دوای ئەم هەفتەیە زۆربەی هێڵە ئاسمانییەكان گەڕانەوە. ئێستا، لە كۆی 23 هێڵی ئاسمانی كە روو لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەكەن، تەنیا پێنج هێڵ هێشتا دەستیان بە گەشتەكانی خۆیان نەكردووەتەوە. ئەمانەیش بریتین لە هێڵی ئاسمانیی ئیتیحاد، ئیمارات، فلای دوبەی، ئێر ئەرێبیا كە هێڵی ئاسمانی ئیماراتین و ئێرماسیش كە یۆنانییە".

تەلار فایق هەروەها گوتی، "رێژەی گەشتیاران لە مانگی مایس و حوزەیران و تەمموز و ئابی ئەمساڵدا، بەراورد بە هەمان مانگەكانی ساڵی 2013، بە رێژەی 10 لەسەد زیادی كردوە، كە زۆربەیان كوردانی دەرەوەی وڵاتن ولەو ماوەیەدا هەموو ساڵێك سەردانی وڵات دەكەن.
‌ئەم بارودۆخە ئەمنییەی دوایی كە لە سنووری هەرێمی كوردستاندا هاتە پێش، كاریگەریی لەسەر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەبوو، بەڵام بە شێوەیەكی كەمتر و جیاواز. بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (تاهیر عەبدوڵڵا قادر)، بە ماڵپەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی گوت، "لە كاتی ڕووداوە ئەمنییەكانی ئەم دواییەی سنووری كوردستان، لە كۆی 11 هێڵی ئاسمانی كە روو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكەن، تەنیا دوو هێڵی ئاسمانی گەشتەكانیان هەڵپەسارد، ئەمەیش تەنیا بۆ دوو تا سێ رۆژ بوو و بریتی بوون لە هێڵی ئاسمانیی فلای دوبەی و رۆیال جۆردانیان. هێڵی ترمان هەن كە وەرزین وەك جۆرجیان ئێر كە لە كاتی رووداوەكان گەشتەكانیان راگرتبوو، بەڵام كەمبوونەوەی ژمارەی گەشتەكان بۆ هەولێر بووە هۆی پاڵەپەستۆ لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران".

كۆمپانیاكانی نەوت
لە بواری وزەدا، ئێستا زۆربەی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی چالاكن لە هەرێم، دەستیان بە كاری خۆیان كردووەتەوە. بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كردارە سەربازییەكانی دژ بە تیرۆرستان كاری نەكردووەتە سەر ژێرخانی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، تەنیا ئەو كۆمپانیانانەی چالاكی گەڕان ئەنجام دەدەن و بلۆكەكانیان نزیكن لە جموجۆڵی تێرۆریستان، چالاكیی خۆیان كەم كردەوە.
سەبارەت بە كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان، گشت دەزگاكانی بەرهەمهێنەرە سەرەكییەكان، بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوامن لە بەرهەمهێنان و كارمەندە پیشەوەرەكان وەك پێشتر تێیدا كار دەكەن، بەپێی هەمان بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.

بە گشتی، زۆرینەی كۆمپانیاكانی نەوت و گاز ئێستا گەڕاونەتەوە و كاری تەواویان دەست پێ كردوەتەوە. "نزیكەی 70 لەسەدی بلۆكەكان كاریان تێدا دەكرێت و 95 لە سەدی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی نەوت و گاز گەڕاونەتەوە و دەستیان بە كار كردووە".
هەروەها، بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، هێزەكانی ئاساییشی هەرێمی كوردستان ئاگاداری چالاكییەكانی نەوت و غازن و پابەندن بە پاراستنیانەوە.

كاریگەریی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا
جگە لەو بارودۆخە ئەمنییەی دوایی لە سنووری هەرێمی كوردستان سەری هەڵدا، كێشەكانی نێوان بەغداو هەرێم، بە تایبەتی بڕینی بودجە و مووچەی فەرمانبەران، كاریگەریی خۆی لەسەر باری ئابووری بە گشتی هەبوو.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەت و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای FFSteal-ی توركیایی بۆ ئاسن و پۆڵا (بارزان ساڵح مستەفا)، بە ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی گوت، "بڕینی بودجە لەلایەن بەغدا و كێشەكانی حكوومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان، كاریگەری زیاتر بوو لە مەترسییەكانی داعش بۆ سەر چالاكیی كۆمپانیاكەمان و بووە هۆی بڵندبوونی نرخی تێچوون و نزمبوونەوەی داواكاری لەسەر ئاسن و پۆڵا".
(بارزان ساڵح) هەروەها روونی كردەوە كە كۆمپانیاكەیان لە كاتی رووداوەكانی ئەم دواییەدا تەنیا بۆ یەك رۆژ لە كار وەستا. "دوای ئەوەی گەڕاینەوە سەر كاری ئاسایی خۆمان، خاوەن كۆمپانیاكە خۆی هاتە لامان بۆ دڵنیاكردنەوەی كارمەندەكان و هیچ لە كارمەندە بیانییەكانمان كوردستانیان جێ نەهێشت".
گشت لایەنە بازرگانییەكان و كۆمپانیا بیانییەكان، هیوادارن كە پاش سەقامگیربوونەوەی رەوشی ئەمنی لە سنووری هەرێمی كوردستان و باری سیاسی بە گشتی، جموجۆڵی بازرگانی و چالاكیی ئابووری دەست پێ بكاتەوە لە هەرێمی كوردستان، بە هەمان شێوەی جاران.
سەرۆكی لقی هەولێری بانكی BBAC-ی لوبنانی (زیاد حەسەن)، كە سەرەرای ئەم رەوشە ئەمنییەی دوایی لقەكەیان لە هەولێر دانەخست و هیچ یەك لە كارمەندەكانیان كوردستانی جێ نەهێشت، بە ماڵپەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی گوت، "بە مەزندەی ئێمە، خستنەوەی پارە لە ناو بازاڕەكاندا دەبێتە هۆكاری بەپەلە گەڕانەوەی جموجۆلی ئابووری و بازرگانی بۆ هەمان شێوەی جاران، هەروەها ئەمەیش یەكێكە لە هیواكانمان كە بە زووترین كات بگات".
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact