Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 05:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی: مەزنیی وڵات بە بەهای ئازادی و مرۆڤدۆستییە، نەک ڕووبەر و سامانەكەی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  (سەرۆك بارزانی) جەختی لەوە كردەوە كە مەزنیی وڵاتێك تەنیا بە ڕووبەر و سامانەكەی نییە، بەڵكو مەزنی بۆ ئەو پابەندبوونە دەگەڕێتەوە كە وڵاتێك بۆ بەهای ئازادی و مرۆڤدۆستی هەیەتی. وێڕای ئاماژەدان بە خەبات و قوربانیدانی گەلی كورد، (بارزانی) ئەوەی دووپات كردەوە كە، كوردستان هیچ كات لەگەڵ شەڕدا نەبووە و هەمیشە شەڕی بەسەردا سەپێندراوە و نموونەیشی ئەو شەڕە زاڵمانەیەیە كە بەبێ هیچ پاساوێك لە لایەن تیرۆریستان بەسەر گەلی كوردستان سەپێندراوە.
ئەمڕۆ چوارشەمە لە شاری دهۆك (مەسعوود بارزانی) لە پێشوازیی وەزیری دەرەوەی بیلا ڕووسیا(ڤلادیمیر ماكای) و شاندێكی یاوەریدا ئەم لێدوانەی دا.
لە دیدارێكدا وەزیری دەرەوەی بیلا ڕووسیا سوپاسی ڕەخساندنی ئەم دیدارەی كرد و سڵاوی سەرۆكی وڵاتەكەیشی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە، هاتووە هەتا لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی كوردستان بێت بۆ ئەوەی بزانن كە چۆن یارمەتی و هاوكاری پێشكەشی هەرێمی كوردستان بكەن. وەزیری دەرەوەی بیلا ڕووسیا وێڕای ئاماژەدان بە هەڕەشەی تیرۆریستان ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی لە جەنگی دژی تیرۆریستان بە جوامێرانە و قارەمانانە وەسف كرد.
لە درێژەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی بیلا ڕووسیا هێمای بەوەدا كە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانن و خاڵی هاوبەشی وڵاتەكەی و كوردستان قوربانیدان و خەبات بووە لە پێناو ئازادیدا و ڕایگەیاند كە لەوە دڵنیایە گەلی كوردستان بە ئازادی و ئاواتەكانی دەگات.
وەزیری دەرەوەی بیلا ڕووسیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەكەیشی نیشان دا بۆ هاوكاریكردنی كوردستان لە بوارەكانی سەربازی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و پەروەردە و دیپلۆماسی.
لە بەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوە و شاندە یاوەرەكەی كرد و سوپاسی سەرۆكی بیلا ڕووسیای كرد و هیوای خواست كە هاتنی ئەم شاندە دەستپێكێكی باش بێت بۆ كردنەوەی پەیوەندیی هەمەلایەنە و پێشوازیشی لە هاوكاریی نێوان هەردولا كرد لە بوارە جۆراوجۆرەكان.
(سەرۆك بارزانی) ئاماژەیشی بەوەدا كە كوردستان وڵاتێكی دەوڵەمەندە و سامانی نەوتی هەیە، بەڵام دەبێ بایەخێكی زۆر بە كشتوكاڵ بدات و بۆ ئەو مەبەستەیش كاری هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و بیلا ڕووسیای بە پێویست زانی.
لە درێژەی قسەكانیدا (سەرۆك بارزانی) جەختی لەوە كردەوە كە مەزنیی وڵاتێك تەنیا بە ڕووبەر و سامانەكەی نییە، بەڵكو مەزنی بۆ ئەو پابەندبوونە دەگەڕێتەوە كە وڵاتێك بۆ بەهای ئازادی و مرۆڤدۆستی هەیەتی. وێڕای ئاماژەدان بە خەبات و قوربانیدانی گەلی كورد، (بارزانی) ئەوەی دووپات كردەوە كە، كوردستان هیچ كات لەگەڵ شەڕدا نەبووە و هەمیشە شەڕی بەسەر سەپێندراوە و نموونەیشی ئەو شەڕە زاڵمانەیەیە كە بەبێ هیچ پاساوێك لە لایەن تیرۆریستان بەسەر گەلی كوردستان سەپێندراوە.
پەیوەست بەم باسەوە (سەرۆك بارزانی) هێمای بەوەدا كە گەلی كوردستان لە ناوچەیەكدا دەژیێت كە بەردەوام هەڕەشەی لێ دەكرێت و سرووشتی ناوچەكە بە جۆرێكە كە  بەردەوام شەڕ و هەڕەشە بەسەر گەلی كوردستان دەسەپێندرێت. بۆیە بۆ بەرپەرچدانەوەی زوڵم و داگیركاری پێویستە كوردستان لە هەموو بوارەكان بەهێز بێت بۆ ئەوەی بتوانێ بەرگری لە خۆی بكات. (سەرۆك بارزانی) لەو بارەیەوە زیاتر دوا و ئەوەی خستەڕوو كە "لە دوای شەڕی یەكەمی جیهانییەوە زوڵم لە دانیشتوانی ناوچەكەمان كرا و بە زۆر دابەشكران بەڵام گەلی كوردستان بە خوێن و قوربانیدان ڕێگەی نەدا ئەم زوڵمە ببێتە ئەمری واقیع."
قسەكردن لەسەر هەڕەشەی تیرۆریستان و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە جەنگی دژی تیرۆریستان و ڕەوشی ئاوارەكان تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو. 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact