Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 11:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بارزانی: ستراتیژ هەبێ، داعش لە هەر کوێیەک دژی دەوەستینەوە.. پێویستە ئەمەریکا و ئێران جیاوازییەکانیان وەلا نێن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) ڕایگەیاند، ئەەگر ستراتیژی هاوبەش هەبێ لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرشوێنێک بێ شەڕی داعش دەکات و تواناکانی خۆیشی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە سەلماندووە.
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن، (سەرۆک بارزانی) ڕوونی دەکاتەوە، "هەڕەشەکانی داعش تەنیا کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکە بەرانبەر بە هەموو دنیایە، بۆیە ئێمە پشتیوانی لە ستراتیژی (سەرۆک ئۆباما) دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، داوایشیان لێ دەکەین  ستراتیژەکە بەرفراوانتر بکەن تا هیی دیکەیش بگرێتەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەیشی دا، "ڕاستە کە هەندێ ناوچەی لە دەست دان، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژی یەکەمەوە سەلماندوویانە کە توانای بەرەوڕووبوونەوەی داعشیان هەیە، هەڵبەت بە هاوکاریی ئەو هەڵمەتە ئاسمانیانە توانویەتی داعش لەو ناوچانەیش دەربکات و ناوچەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە، پێشمەرگە توانی بە سەرکەوتووی ئەم ئەرکەی بەجێ بێنێ."
دەربارەی ئەوەیش کە پێشمەرگە لە توانایدا دەبێ لە مووسڵیش شەڕی داعش بکات، (بارزانی) ڕایگەیاند، "ئەرکی لەپێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە پارێزگاریکردن لە سنووری هەرێمی کوردستان و پارێزگاریکردن لە گەلی کوردستان بە پێکهاتە جیاواز و کۆی کەمینەکانەوە، بەڵام ئەگەر تێگەییشتنێک(ستراتیژێکی هاوبەش) لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانانمان هەبێ، ئێمە پشتیوانی هەر جۆر ەبرنامەیەک دەژ بە داعش دەبین، جا لەهەر کوێیەک بن."
پێوەست بە گورزوەشانە ئاسمانییەکانی ئەمەریکایش، (بارزانی) ئاماژەی دا، "ئەو هەڵمەتە سەربازیانەی کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بەرپایان دەکرد، کاریگەرییان بەسەر دۆخەکەوە هەبوو، هاووڵاتیانی مەدەنییش بە هۆیانەوە زیانی پێ نەگەییشتووە، هەماهەنگیی پتەویش لە نێوان هێزەکانی ئێمە و هێزەکانی ئەمەریکادا هەیە."
دەربارەی ئەگەر و توانای ناردنی هێزی سەربازیی ئەمەریکایش، (سەرۆک بارزنی) رایگەیاند، "ئێمە داوای هێزی سەربازیمان لە هیچ وڵاتێک نەکردووە، بەڵام ئەگەر ئەو ئامادەییە هەبێ بۆ بەشداریکردن لە جەنگ، جا لە ڕێی هێزی سەربازییەوە بێ یان گورزی ئاسمانییەوە، پێشوازی لە بڕیاری نێوەدەوڵەتی دەکەین."
لەبارەی هەڵوێستی ئێرانیشەوە، (بارزانی) گوتی، "ئێران ڕۆڵی کاریگەری هەیە و ناکرێ نادیتە بگیرێ، بەڵام لە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بەشداری نەکردووە، چونکە کێشەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەیە"، داوایشی کرد "وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەەمریکا و ئەمەریکا جیاوازییەکان وەلا بنێن و پێکەوە بۆ لەنێوبردنی داعش بجەنگن و کێشەکانیان تێکەڵ بە بەرەنگاربوونەوەی داعش نەکەن."

زریان زیاد




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact