Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 05:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەمڕۆوە ئانکارا هاوپەیمان نییە!
| KDP.info


باڵیۆز فڕانسیس ڕیکاردۆن

کە بەر لە 10 ڕۆژ، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(چەک هێگڵ) نیازی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە دامەزراندن و پێکهێنانی هاوپەیمانەتیێکی نێودەوڵەتی لە 10 وڵات ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی کۆششێکی چڕ کە ئێستا بۆ لەنێوبردنی داعش لەئارادایە، بەریتانیا ڕایگەیاند، گورزی سەربازی لە خاکی سووریا لە داعش ناوەشێنێ، ئەڵمانیایش ڕوونی کردەوە، هیچ هێزێکی سەربازی بەکار ناهێنێت، بەڵام لە ڕووی هاوکاریی سەربازی، مرۆیی و لۆجیستیکییەوە پشتیوان دەبێ.
بەڵام تورکیا، هەوڵی دا بە تەواوی خۆی لەو پرسە بدزێتەوە. ئەو دەستبەرداری هاوپەیمانەکانی بوو، پلەیەک لە ئەڵمانیا و بەریتانیاییەکان خۆی دوورتر خستتەوە، ئەمە کاتێکە کە ڕایگەیاند، نەک هەر هێز بەرانبەر بە داعش بە کار نایەنێت، بەڵکو ڕێگایش نادات ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ لێدانی داعش بنکەی ئەنجەرلیک بە کار ببەن، کە نزیکەی 100مایڵ لە سنووری سووریاوە دوورە. کە ئەمە تەحەددیاتی لۆجیستیکی و ئاشکراکاراییەکانی پێنتاگۆن قورستر دەکات، بە تایبەت لە ئەرکێکیدا کە دە ساڵ دەخایەنێت.
بێگومان، هێزەکانی ئەمەریکا، بۆ لێدانی داعش. شوێنێکی دی بۆ وەشاندنی گورزە ئاسمانییەکانی دەدۆزێتەوە، هەروەک چۆن لە 2003-دا کردی، ئەمەیش هەر لەو کاتەدا بوو کە تورکیا ڕەتی کردەوە لەوێوە گورز لە سەددام بوەشێندرێ.

تورکیا سنورێکی 700 مایڵی لەگەڵ عێراق و سووریادا هەیە، بە هۆی ئەو درێژایی سنوورەیشییەوە دەتوانێ، نەک بە شێوەی ڕەمزی وەک ئەوەی ئێستا دەیەوێ بیکات، بە شێوەیەکی کاریگەر لەو هەڵمەتەی دژ بە داعشدا بەشدار بێ.
ئەوەی کە بابەتەکەی ناڕۆشن و قورس کردووە، ئەوەیە کە، سەرباری مامەڵەکانی لەگەڵ هەڵپەساردوون، بەڵام تورکیا هێشتا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ و دەمێکیشە دۆستی ڕۆژئاوایە.
باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە تورکیا، بەڕێز (فڕانسیس ڕیکاردۆن) هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، حکوومەتی تورکیا بە ڕوون و ئاشکرایی مامەڵە لەگەڵ (جەبهەی نوسرە)-دا دەکات کە هاوپەیمانی قاعیدەیە لە سووریا و هەروەها هاوپەیمانی گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیشە. هەروەها تیرۆریستانی بیانی، تورکیا وەک خاڵی پەڕینەوە بەرەو سووریا و عێراق بە کار دێنن.
ئەو مامەڵە و کارانەی حکوومەتەکەی (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) دەیانکات، هەروەها ئەو پێوەندییە دورودریژەی لەگەڵ حەماس و ئیخوانەکانی میسر، هۆکاری ئەو پاساو و خۆدزینەوانەی لەو هاوپەیمانەتییە نێودەوڵەتییە نوێیە، ڕوون دەکاتەوە.
تورکیا بە هۆی ئەو بارمتانەیەوە کە لە دەست داعشدان خۆی دوور گرتووە، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە تەنیا وڵات نییە بارمتەی لای داعش هەبن. هەروەها پاساوی ئەوە دەهێنێتەوە کە لەوە دەترسێ ئەو چەکەی هێزە هاوپەیمانەکان دەینێرن بگاتە دەست پارتیی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، بەڵام ئەم بیانوویەیشی نابێتە پاساوێک بۆ داخستنی بنکەی ئەنجەرلیک بە ڕووی فڕۆکەکانی ناتۆ و هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتییەوە.
ئەو دەرهاوێشتەیە کە هیچ دەروویەکی دیکەی نین جگە لەوەی کە، ئەمەریکا ئەرکیەتی لە ناوچەکەدا بە دوای هاوپەیمانێکی باشتر و بڕواپێکراودا بگەڕێ.
هاوپەیمانە تەقلیدییەکانی وەک سعوودیە، نیشانیان دا کە شەریکێکی چەسپاو نین، هەروەها ئەمەریکاییەکان نازانن ئاستی ئەو بەشدارییەی کە حکوومەتی نوێی عێراق پێی هەڵدەستێ، بەر لە خۆکۆکردنەوە و ڕێخستنەوەی سوپاکەی تا کوێیە. لەبەر ئەم هۆکارانە، باشترین بژاردە کوردە، کە لە زۆرترین هێڵی بەرەوڕووبوونەوەن بەرانبەر بە داعش و زۆرترین ئامادەییان تێدایە کە هێزەکانیان دەنێرنە بەرەکانی جەنگەوە.
ئەنجەرلیک، زیاتر لە شەست ساڵ کە بە هێندەی ماڵێک بووە بۆ ئەمەریکاییەکان، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لەوە بکرێتەوە بەدامەزراندنی بنکەیەکی دیکە و لەسەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق تا شوێنی ئەنجەرلیک بگرێتەوە. ئێستا ئەمەریکا، دۆستی لە تورکیا نەماون، بەڵام ئەمە بە ئەو واتایە نییە لە توانایدا نییە هاوپەیمانێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بدۆزێتەوە.

بابەتێکە و لە ژمارەی دوێنێی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)-دا بڵاو کراوەتەوە.

وەرگێڕانی- زریان زیاد
 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact