Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 23:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سامانە سرووشتییەکان: لێدوانەکانی عێززەت سابیر دروست نین.. بە مواسەفاتی کەرکووک، لە 800 دینار کەمتر بەنزین دابەش دەکەین
| KDP.info


هەولێر- KDP.info-  وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێی وایە زۆر لێکدانەوەی هەڵە بۆ نرخی بەنزین کراون و لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێت، لێکدانەوەکانی دکتۆر (عێززەت سابیر) دروست نین و ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان سازش بکات لەسەر کوالیتی و بەنزین بە هەمان مواسەفاتی کەرکووک دابەش بکات، کە (عێززەت سابیر) ئاماژەی بۆ کردووە، ئەوا حکوومەتی هەرێمیش دەتوانێت لیترێک بەنزین بدات بە 800 دینار، یان زۆر هەرزانتری بکات. بەڵام هەروەک پەرلەمانتارەکە دەبێت بزانێت، خەڵکی هەرێمی کوردستان سازشکردنی لەم جۆرە لەسەر کوالیتی قبووڵ ناکەن.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی کوردستاندا هاتووە، "د. عێززەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی کوردستان، بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان قازانجێکی زۆر دەکات لە فرۆشتنی بەنزین بە نرخی 900 دینار بۆ لیترێک، چونکە بە قسەی ئەو تێچووی بەنزین بۆ یەک لیتر بەنزین، تەنیا 400 دینار لەسەر حکوومەت دەکەوێت، لەکاتێکدا پارێزگای کەرکووک لیترێک بەنزین بە 800دینار دەفرۆشێت".

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێی وایە، لێکدانەوەکانی دکتۆر (عێززەت سابیر) دروست نین و دەڵێت، "لێکدانەوە سەرەتاییەکانی پەرلەمانتارەکە راست نین، چونکە تێچووی بەرمیلێک بە نزین لەسەر حکوومەتی کوردستان، دەبێت 30 دۆلار بدرێتە کۆمپانیای بەرهەمهێن و17 دۆلار بدرێتە پاڵاوتە  و 3 دۆلاریش کرێی گواستنەوەیە. واتە 30 + 17 + 3 = 50 دۆلار. پاشان 50 دۆلارەکە بەسەر 153دابەش دەکرێت (کە بریتییە لە ژمارەی لیتر بۆ هەر بەرمیلێک بەپێی گریمانەی ئەو کە بە دەس تدێت پاش پاڵاوتن) تاکو نرخی یەک لیترمان دەست بکەوێت کە 33 سەنتە. بە نرخی 1200 دینار بۆ هەر دۆلارێک، نرخی لیترێک دەکاتە 400 دیناری عێراقی، بەڵام ئەو 153 لیترەی ئاماژەی پێ دەدات هەمووی بریتی نییە لە بەنزین، بەڵکو تەنها 20٪ ی ئەم بڕە دەبێتە بەنزین، ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە بەرهەمی دیکە کە بەهایان کەمترە لە بەنزین و تێچووی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان زۆر زیاترە لە 30 دۆلار بۆ بەرمیلێک لە نەوتی خاو".
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە روونكردنەوەكەدا كە رۆژی یەكشەممە 15ی ئەیلوولی 2014 بڵاو كراوەتەوە، پێی وایە بە گوێرەی ئەو هاوکێشە بیرکاریانە، نرخی لیترێک سێ ئەوەندە زیاتر دەکات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەچاو ئەوەی دکتۆر (عێززەت) لێکدانەوەی بۆ کردووە: کەواتە 1200 دینار دەکات، نەک 400 دینار وەک ئاماژەی پێ کردووە.

دەقی روونكردنەوەكە:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە پێویستی دەزانێت هەندێک لە لێکدانەوە بۆ هەڵەکانی نرخی بەنزین راست بکاتەوە کە لەلایەن د. (عێززەت سابیر)، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری وەبەرهێنانی پەرلەمانی کوردستانەوە لە نامەیەکی کراوەدا بۆ سایتی خەندان لە 12/9/2014 دا خرابوونە ڕوو.
لە نامەکەیدا، پەرلەمانتارەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان قازانجێکی زۆر دەکات لە فرۆشتنی بەنزین بە نرخی 900 دینار بۆ لیترێک (بانگەشەی ئەوە دەکات کە تێچووی بەنزین بۆ یەک لیتر 400 دینار دەکەوێت لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان)، لەکاتێکدا پارێزگای کەرکوک لیترێک بەنزین بە 800 دینار دەفرۆشێت.

لێکدانەوە سەرەتاییەکانی پەرلەمانتارەکە راست نین.
لێکدانەوەکەی بۆ تێچووی بەرمیلێک بەنزین لەسەر حکوومەتی هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 30 دۆلار دەدرێت بە کۆمپانیای بەرهەمهێن؛ 17 دۆلار لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دەدرێت بە پاڵاوتە ؛ 3 دۆلاریش کرێی گواستنەوەیە. واتە 30 + 17 + 3 = 50 دۆلار. پاشان 50 دۆلارەکە دابەش دەکات بەسەر 153 (کە بریتیە لە ژمارەی لیتر بۆ هەر بەرمیلێک بەپێی گریمانەی ئەو کە بەدەست دێت پاش پاڵاوتن) تاکو نرخی یەک لیترمان دەست بکەوێت کە 33 سەنتە. بە نرخی 1200 دینار بۆ هەر دۆلارێک، نرخی لیترێک دەکاتە 400 دیناری عێراقی.
یەکەم، ئەو 153 لیترەی ئاماژەی پێ دەدات هەمووی بریتی نییە لە بەنزین، بەڵکو تەنها 20٪ ی ئەم بڕە دەبێتە بەنزین، ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە بەرهەمی تر کە بەهایان کەمترە لە بەنزین.
دووەم، راستییەک هەیە، تێچووی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان زۆر زیاترە لە 30 دۆلار بۆ بەرمیلێک لە نەوتی خاو کە ئەو لە لێکدانەوەکەیدا گریمانەی بۆ کردووە.
تەنانەت ئەگەر ژمارەکانی پەرلەمانتارەکە بە ‌هێند وەرگرین بۆ تێچووەکانی بەرهەمهێنان، ئەوا دەبێت 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک زیاد بکەیت چونکە بەغدا لەسەر حکوومەتی هەرێم حسابی دەکات وەک نرخی بازاڕ لەبەر بەکارهێنانی ئەم نەوتە و لە بودجەی هەرێمی دەبڕێت. بەم پێیە، کۆی تێچوونەکان پێویستە بە 150 دۆلار بۆ بەرمیلێک حساب بکرێت نەک 50 دۆلار بۆ بەرمێلێک وەک پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بۆ کردووە.
ئەمەش نرخی لیترێک سێ ئەوەندە زیاتر دەکات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەچاو ئەوەی پەرلەمانتارەکە لێکدانەوەی بۆ کردووە: کەواتە 1200 دینار دەکات نەک 400 دینار وەک پەرلەمانتارەکە ئاماژەی پێ کردووە.

ئەگەر بە شێوازێکی تر لەمە بڕوانین:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان 30 دۆلار وەک تێچووی کۆمپانیاکان دەدات (بە پێی گریمانەی پەرلەمانتارەکە). ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی نەوتەکەی هەناردە بکردایە، ئەوا دەگەیشتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، واتە بە قازانجی 70 دۆلار.
ئەگەر هیچ توانایەکی پاڵاوتن لە کوردستاندا بوونی نەبوایە، ئەوا حکوومەتی هەرێم بەرهەمەکانی وەک بەنزینی لە دەرەوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانەوە هاوردە دەکرد بە نرخی 152 دۆلار بۆ بەرمیلێک (ئەمەش بە پێی نرخی نێودوەڵەتی 950 دۆلار بۆ یەک تەن لەگەڵ تێچووەکانی گواستنەوە بە 200 دۆلار بۆ یەک تەن بۆ کوردستان).
لەبەرئەوە، پوختەی تێچووی بنەڕەتی بۆ بەرمیلێک بەنزین بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
152 + 30 – 70 = 112 دۆلار (900 دینار بۆ لیترێک، بە گریمانەی ئەوەی کە 159 لیتر هەیە لە بەرمیلێکدا).
سەرباری ئەوە، دووبارە دەبێت 100 دۆلاری تر بۆ هەر بەرمیلێک زیاد بکرێت بۆ ئەو ژمارەیەی سەرەوە چونکە بەغدا داوای دەکات لە حکوومەتی هەرێم و لە بودجەی هەرێمی دەبڕێت، ئەمەش تێچووی بەرمیلێک لە بەرهەمەکان دەگەیەنێتە 212 دۆلار، واتە 1700 دینار بۆ هەر لیترێک نەک 400 دینار وەک لەلایەن پەرلەمانتارەکەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە.
سەبارەت بە کەرکوک کە لیترێک بەنزین بە 800 دینارە، مایەی سەرسوڕمانە کە پەرلەمانتارەکە نەیتوانیوە تێبینی بکات کە ئەو سووتەمەنییەی کەرکووک کە ئەو ئاماژەی بۆ دەکات پێکهاتەیەکی پلە نزمی تێدایە کە پێی دەڵێن نەفتا کە بەنزین نییە، چونکە ژمارەیەکی نزمی ئۆکتانی هەیە کە (80)یە لەگەڵ راددەیەکی زۆر لە ماددەی گۆگردی مەترسیدار بە رێژەی (300 بۆ 500 پی پی ئێم). ئەمە بە بەراورد لەگەڵ بەزینی خاوێنی هەرێمی کوردستان کە ئۆکتانی بەرزە لەنێوان (88) بۆ (89) دایە و بڕی (50 پی پی ئێم) کەمتر لە گۆگردی تێدایە کە هاوتایە لەگەڵ باشترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان سازش بکات لەسەر کوالیتی و بەنزین بە هەمان مواسەفاتی کەرکووک دابەش بکات، کە پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بۆ کردووە، ئەوا حکوومەتی هەرێمیش دەتوانێت لیترێک بەنزین بدات بە 800 دینار، یان زۆر هەرزانتری بکات. بەڵام هەروەک پەرلەمانتارەکە دەبێت بزانێت، خەڵکی هەرێمی کوردستان سازشکردنی لەم جۆرە لەسەر کوالیتی قبووڵ ناکەن.
 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact