Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 21:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە پێداگریی جێگری سەرۆکوزیران و وەزیری دارایی بەنزین کرا بە 900 دینار.. دڵشاد شەعبان: ئەوانەی ئێستا ڕەخنە دەگرن، پشتگیرییان لە حکوومەت دەکرد
| KDP.info


جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان(دڵشاد شەعبان)

ھەولێر-KDP.INFO-  جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، پەرلەمان ھۆکارێکی سەرەکییە کە نرخی بەنزین بەرز بووەتەوە، چونکە ئەگەر پێداگریی زیاتری کردبا، حکوومەت دەاهتە ژێر باری ئەوەی کە، بە کەمتر لەو نرخە بەنزین بە ھاووڵاتیان بفرۆشێت. جەختیش دەکاتەوە، بانگھێشتکردنی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بۆ پەرلەمان مەبەستێکی سیاسییە، ئەگەر نا، کەس ھێندەی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکی حکوومەت پێداگرییان نەکردووە کە حکوومەت لەو نرخە کەمتر، ناتوانێت بەنزین بە ھاووڵاتیان بفرۆشێت.

(دڵشاد شەعبان ) بۆ kdp.infoی ڕوون کردەوە: "پێش ئەوەی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا کۆ ببینەوە، بڕیار بوو چەند پێشنیازێک بخەینە ڕوو، بۆئەوەی بتوانین لەبارەی نرخی بەنزینەوە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتدا بکەین، بەڵام لەناکاو سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان باسی لەوە کرد،  تا 600دینار زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەت ناکەین، ئەم پێشنیازەی خستە دەنگدان لەناو لیژنەکە و بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، من پێشنیازێکی باشم ئامادە کردبوو وەکو فراکسیۆنی پارتی، کە نرخی ھەر لترێک700 دینار بۆ ھەمووان بێت، کە بۆ حکوومەت و ھاووڵاتیانیش گونجاوە."
(دڵشاد شەعبان) زیاتر روونی کردەوە، "کە چوینە کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەت، بیانووی حکوومەت زۆر بەھێزتر بوون لە ھیی پەرلەمان، بەوەی کە ناتوانن بەم جۆرە نرخانە بەنزین بە ھاووڵاتیان بدەن، بۆیە من کاتێک باسی پێشنیازەکەی خۆمم کرد، سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی دیکە گوتیان ئەمە رای لیژنەی ئێمە نییە و، ئێوە چۆن نرخەکە دادەنێن داینێن."
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان جەختی کردەوە: "ئەگەر پێشنیازەکەی من خرابایە ڕوو، حکوومەتی پێی رازی دەبوو و لە جیاتی 900دینار لەئێستادا ھاووڵاتیان بە 700دینار بەنزینیان دەکڕی، بۆیە لەئێستادا پەرلەمان ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین."
ئاماژەیشی دا، ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی، یادداشتێکیان داوەتە پەرلەمان بۆ ئەوەی نرخی بەنزین بۆ ھەمووان ببێتە700دینار، گوتیشی، چاوەڕێی وەڵامی حکوومەت دەکەن.
بە گوتەی (دڵشاد شەعبان)، ئەگەر بێت و وەزیری سامانە سرووشتییەکان بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە مەبەستێکی سیاسیی لە پشتە، چونکە وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمان دەڵێت، "ئەو بڕیارە تەنیا وەزیری سامنە سرووشتییەکان نەیداوە و حکوومەت بڕیاری داوە، ھەموو لایەیەک تێدا بەشدارن."
(شەعبان) ئاشکرایشی کرد، "لە کۆبوونەوەکە، ھیچ کەسێک وەک جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دارایی، سووربوونی خۆیان نەخستە ڕوو لەوەیە کە، حکوومەت لەو نرخە کەمتر، ناتوانێ بەنزین بە ھاووڵاتیان بفرۆشێت."
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان وەیشی ئاشکرا کرد، "ئەو پەرلەمانتارانەی ئێستا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لێدوان دەدەن، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکوومەت، تەنیا قسەیەکیان نەکردووە و سەرنجێکیشیان نەبووە، بە پێچەوانە پشتگیرییان لە حکوومەت دەکرد و، ئەو پەرلەمانتارانە، باسیان لەوە دەکرد کە (ئێمە نەمانزانیوە ئێوە ھێندە کێشەتان ھەیە و زانیاری زیاترمان پێ بدەن بۆئەوەی زیاتر ھاوکاریتان بکەین)."

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact