خورماتوو-KDP.info- ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری قەزای خورماتوو پێشڕەویان كردوتوانیان گوندی سەلام ئازاد بكەنەوەو (داعش) لە پاشەكشەدایە
رائید فاروق ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە -KDP.info- ڕاگەیاند: لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری قزای خورماتوو بەرو پێش پێشرشەویان كردووە و لەئاكامدا دوای ڕوبەڕوو بونەوەیەكی توند لەگەڵ چەكدارانی داعش توانی گوندی سەلام كەدەكەوێتە باشوری شاری خورماتوو كۆنترۆڵ بكەنەوە، لە ئێستایشدا هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و لە ئازادكردنی گوندێكی تر نزیك بونەتەوە.
گوتیشی: لە ئۆپەراسێۆنەكانی ئەمڕۆدا چەكدارانی داعش لەم سنورە زیانێكی گەورەیان پێكەوتووە.
هیوا حوسێن ئەمین