زوممار-KDP.INFO- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە ناحیەی زومماریان کۆنترۆڵ کردەوە و لە چەکدارانی داعش پاک کراوەتەوە.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگوردحیکمەت ) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێکی فراوانی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە زوممار بەرپا کرد و توانییان ئەو ناحیەیە لە چەکدارانی تیرۆریستی داعش پاک بکاتەوە و لەئێستادا بە تەواوەتی کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگە."
(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و چەکدارانی داعشیش لە هەڵاتنن."
بڵند ئیبراھیم