هەولێر- KDP.info- بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەڵێت، ئێران دەروازەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا فراوانتر کردوون و بەڵێنى داوە هاوکارییەکانیشی فراوانتر بکات. هاوکات گوتی، ئێران باش ده‌زانێ که داعش بۆ هه‌موو ناوچه‌که هه‌ڕه‌شه‌یه، بۆ سوننەکان هه‌ڕه‌شه‌یه، مەترسییەکە بۆ شیعەکان گەورەترە، دەزانێت داعش بۆ ئەوانیش مەترسییە، بۆ ئەوەى ڕێگایش لەم مەترسییە بگرن، زیاتر دێنه پێشه‌وه و پشتیوانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یشیان ده‌که‌ن.
بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران(عەبدوڵڵا ئاکرەیى) لە لێدوانێکدا بۆ KDP.info گوتى: "لە ماوەى 35 ساڵی ڕابردوودا پێوەندیمان لەگەڵ ئێران‌دا هەمیشە باش بووە، چەندین جار جەنابى (نێچیرڤان بارزانى) چووەته ئێران و بانگهێشتى سەرۆککۆمار و وەزیرى دەرەویشی کردوون، وەزیرى دەرەوەى ئێران هات و سەفەرەکەیشى زۆر باش بوو لە ڕووى دبلۆماسیشەوە زۆر بە گرنگ دەنرخێنرێت، هەرچەندە هەمیشە بەرپرسەکانى ئەو وڵاتە دێن، بەڵام پێشبینیمان ئەوەیه سەرۆککۆمار و به‌رپرسه باڵاکانی دیکه‌یشیان سەردانی هه‌رێمی کوردستان بکەن"، زیاتر گوتی "دواى دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵیاندا ئەوان ویستی وڵاته‌که‌یان بۆ پته‌وترکردنی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان نیشان دا و ئومێدى ئەوەیان خواست سەرۆککۆمارى ئێران سەردانى هەرێمى کوردستان بکات کە بێگومان ئەم ئومێدە دەبێتە لایەنێکى گفتوگۆى داهاتووى بەرپرسانى ئەو وڵاتە."
(ئاکره‌یی) گوتیشى: "بەرپرسان ئەوەیان ڕاگەیاندووە سەردانى وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەیان(ئێران) زیاتر ببێت و لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا بەردەوام لە پێوه‌ندیدا بێت."
دەبارەى چۆنیه‌تیی هاوکاریىه‌کانی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران (عەبدوڵڵا ئاکرەیى) ده‌ڵێت، "هاوکارییەکانى ئێمە و ئێران زۆر شت لەخۆ ده‌گرن، لە هەموو ڕووێکەوە هاوکار بوون، لە کردنەوەى دەروازەکان لە گەیاندنى دەرمان و پێداویستیی دی"، دەشڵێت، "ئێران دەروازەکانى بە ڕٍووى هەرێمى کوردستاندا فراوانتر کردووە، چاوەڕێ دەکرێت لە پەیوەندیى ئێمە و ئێران‌دا هەنگاوى گەورەتر بنرێن."
ده‌رباره‌ی ه‌مترسییه‌کانی داعش له ناوچه‌که و به اتیبه‌ت وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به سه‌ر عیراق و هه‌رێمی کوردستانه‌وه، ئاماژه‌ی دا، "داعش بۆ هەمووان و هه‌موو ناوچه‌که هه‌ڕه‌شه‌یه، بۆ سوننەکان هه‌ڕه‌شه‌یه، مەترسییەکە بۆ شیعەکان گەورەترە، ئێرانیش باش دەزانێت داعش بۆ ئەوان مەترسییە، بۆ ئەوەى ڕێگایش لەم مەترسییە بگرن، زیاتر دێنه پێشه‌وه و پشتیوانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یشیان ده‌که‌ن."
کارزان هەورامى