هەولێر-KDP.INFO- سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، بە فەرمی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری تورکیادا بەشدار بوو و له په‌راوێزىشیدا چاوى به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاتانى جیهان كه‌وت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) له ئانکارا، له سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى توركیا، له ڕێوڕه‌سمى ڕاده‌ستكردنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا له لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى پێشووى توركیا(عه‌بدوڵڵا گویل)-وه، به سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراو (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان)-دا به‌شدار بوو، كه له كۆشكى چانكایاى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا به به‌شداریى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیران و دیپلۆماتكار و ده‌سته دیپلۆماسییه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان به‌ڕێوه چوو.
دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه كه تیایدا (ئه‌ردۆغان) وه‌ك سه‌رۆكى تازه‌ى توركیا سوێندى یاسایى خوارد وتارێكى پێشكه‌ش كرد، ڕێوڕه‌سمێكى دیكه‌ى پێشوازى بۆ میوانان و به‌شداربووانى ڕێوڕه‌سمه‌كه ساز درا. له په‌راوێزى ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، چاوى به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاتانى جیهان كه‌وت.
دواى ئه‌وه‌ش سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ میوانان، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ به‌شداران و میوانانى ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆككۆمارى نوێى توركیا ساز كرا.