هەولێر-KDP.INFO- یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کوردستان لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە بڵاوکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەك موزایەداتی فیکری و سیاسی و ئایدۆلۆژی. بۆیە دین گۆڕین بۆ پشتیوانی ئێزدییەکان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه. لەو بەیاننامەیەیدا کە ئەمڕۆ دەر کراوە، زانایان جەخت دەکەنەوە، جوانیی مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه له‌وه‌دا بووه هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان به پیر یه‌كه‌وه چوونه و، هاوكاریی یه‌ك بوونه دژی هه‌ر سته‌م و ده‌ستدرێژییه‌ك، بۆیه ئه‌م كاره بزمارێكی گه‌وره‌ی مه‌ترسیداره له هه‌ست و رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌درێت.
دەقی بەیاننامەکە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
كۆمه‌ڵه كه‌سێكی (ئه‌كادیمیست‌و نووسه‌ر و چالاكوان و رۆشنبیر) راگه‌یاندنێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تێیدا بڕیاریان داوه تا رزگاركردنی شهنگال‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی دینی خۆیان بكه‌نه ئێزدی تا پشتیوانی له ئێزدییه‌كانی شنگال بكه‌ن.
یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان وێڕای نیگه‌رانی له‌م هه‌ڵوێسته نابه‌رپرسانه‌یه، له هه‌مان كاتدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هه‌وڵه ده‌كات و، به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه له‌لایه‌كه‌وه هه‌نگاوێكی سوكایه‌تیكردنه به سه‌رجه‌م ئایینه‌كان، چونكه ئایین بۆ ره‌مز و كاتی نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئایین په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌خلاق و ره‌وشتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كه‌مجار بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئێزدییه‌كان، چونكه ئێزدیاتی ئایینێكی داخراوه و، ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كردن بۆ بوونه ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی جگه له گاڵته‌كردن به‌م ئایینه هیچ مانای تر هه‌ڵناگرێت.
ئه‌وه‌ی له كۆی راگه‌یاندراوه‌كه وه‌رده‌گیرێت به‌كه‌مپێشاندانی ئایین و بێرێزكردنی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه، به‌تایبه‌تی كه سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زه‌به‌كان بوونه‌ته ئامانجی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش سه‌رلمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه راگه‌یاندنه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قودسیه‌ت و رێزی ئایینه‌كانه، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له به‌شداربووه‌كان رابردوویان پڕه له‌م جۆره هه‌ڵوێستانه.
پێشمان وایه ئه‌م كاره نه‌ك پشتیوانی ئێزدییه‌كان و دژایه‌تیی تیرۆریستان نییه، به‌ڵكو چاكترین به‌ڵگه‌یه ده‌یده‌نه ده‌ست تیرۆریستان تا كه‌سانێكی ساده و ساكار له كاره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه و، به‌ره‌ی دژه‌كورد و كوردستان و بردنی گه‌نجان فراوانتر بكات.
ئه‌گینا ئه‌وانیش ده‌یانتوانی وه‌ك خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان و مامۆستایانی ئایینیی ئیسلام پشتیوانیی سه‌رجه‌م سته‌ملێكراوان بوونایه به ئێزدی و مه‌سیحی و موسڵمانه‌وه، كه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له ئه‌نجامی به‌رپرسیارێتیی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆییانه‌وه هه‌موو پشتیوانێكی ئه‌م خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌یان كرد و، زانایانی ئایینی له سنووری پارێزگای دهۆك یه‌كه‌مین كه‌س بوون ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك كرد و، ماڵ و شوێنه‌كانیان به رووی ئاواره‌كان كرده‌وه و، له وتاره‌كانی هه‌ینیدا پشتیوانی‌یان بۆ ده‌ربڕین و، پارێزگاریكردن له كوردستانیان به پیرۆز و قوربانییه‌كانیان به شه‌هید دانان، یه‌كێتیی زانایان سه‌ردانی لالش و مه‌سیحییه‌كانیان كرد و، له رێگه‌ی به‌یاننامه و مینبه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كانه‌وه بۆ موسڵمانانیان روون كرده‌وه تا هاوكاریی ئاواره مه‌سیحی و ئێزدی و موسڵمانه‌كانه‌وه بكه‌ن، چونكه له ئیسلامه‌وه فێر بووین سته‌م له هیچ كه‌سێك قبووڵ نه‌كه‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك و له‌ژێر هه‌ر ناوێكه‌وه بێت، هه‌روه‌ها هاوكاریی هه‌موو لێقه‌وماوان بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ر ئایین و مه‌زه‌بێكه‌وه و له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بێت، جوانیی مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه له‌وه‌دا بووه هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان به پیر یه‌كه‌وه چوونه و، هاوكاریی یه‌ك بوونه دژی هه‌ر سته‌م و ده‌ستدرێژییه‌ك، بۆیه ئه‌م كاره بزمارێكی گه‌وره‌ی مه‌ترسیداره له هه‌ست و رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌درێت.
له كۆتاییدا هیوادارین كه‌سانی رۆشنبیر و خوێنده‌وار نه‌كه‌ونه داوی جۆره كه‌سانێك، كه هه‌موو ئامانجیان فیكری خۆیانه و، هه‌موو رووداوه‌كانیش ده‌قۆزنه‌وه تا بره‌و به بیرۆكه‌كانی خۆیان بده‌ن، باكیشیان به‌وه نییه چ شڵه‌ژانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، یان پێكه‌وه‌ژیان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، كه به‌م كارانهی‌شیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه جوانتر ده‌ناسرێن.
دڵنیایشین به‌م كارانه خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی و ئێزدی زیاتر په‌ره به رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن و، ناهێڵن ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ربگرن، چونکە ئەمڕۆ کوردستان لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە بڵاوکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەك موزایەداتی فیکری و سیاسی و ئایدۆلۆژی.
یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
28/8/2014