Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 15:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەرەنتی و ماددەی 140، جیاوازییە دیارەکانی دانوستانی کورد و هاوپەیمانیی نیشتمانین
| KDP.info


بەغدا-KDP.INFO-  گوتەبێژی شاندی دانوستانكاری كورد دەڵێت، دانوستانەكانیان لەگەڵ لایەنەكانی بەغدا بەردەوامن و كرانەوەی باش بە دی كراوە، بڕیارە ئەمڕۆیش جارێكی دیكە لەگەڵ هاوپەیمانیی نیشتمانیدا كۆ ببنەوە. بە گوتەی (فریارد رەواندزی)، لەزۆر خاڵدا کۆکن، بەڵام ئەوەی کە هێشتا لەبارەیەوە ڕێک نەکەوتوون، پرسی ماددەی 140 و بەگەرەنتیکردنی داخوازییەکانی لایەنی کوردستانییە لە حکوومەتی نوێیدا.

گوتەبێژی شاندی دانوستانكاری كورد (فریارد رەواندزی) بە kdp.info-ی راگەیاند، "دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەركردایەتیی كورد و گەڕانەوەمان بۆ بەغدا، جارێكی دیكە لەگەڵ لایەنی هاوپەیمانیی نیشتمانی كۆ بووینەوە و جۆرێك لە كرانەوە و نەرمیی زیاتریش بە دی دەكرێت و ئامادەن داواكارییەكانی ئێمە بە شێوەیەك لە شێوەكان بیخنە نێو بەرنامەی حكوومەتەوە، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە و بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەگەڵیان كۆ ببینەوە و گفتوگۆكان چڕتر بكەینەوە، بۆ ئەوەی لەسەر بۆچوونە جیاوازەكان بگەینە ئەنجام، بە تایبەتی پرسە گرینگ و هەنووكەییەكان".
گوتەبێژی شاندی دانوستانكاری كورد گوتیشی، "یەكێك لە پرسە هەنووكەییەكان مووچەی فەرمانبەرانە و پرسەكانی دیكەیش نەوت و غاز و پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمن، هەروەها ئێمە داواكارییەكی دیكەیشمان هەیە بەوەی كە فڕۆكەكان رێگەیان بدرێت بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بنیشنەوە و دەستەڵاتەكەی بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتی هەرێم".
(فریاد رەواندزی) ڕوونیشی كردەوە، "دوێنێ لەگەڵ لایەنە سوننەكانیشدا كۆ بووینەوە و داواكارییەكانی خۆیان پێشكەشی ئێمە كرد كە زۆر خاڵی هاوبەشمان هەیە بە تایبەتی ئەوانەی رەهەندی عێراقییان هەیە، ئێمەیش داواكاریی خۆمان پێشكەش كردن و داوای پشتگیریمان لێ كردن كە چۆن ئێمەیش پشتگیری لە داواكاریی ئەوان دەكەین، ئەوانیش لارییان نەبوو لە پشتگیریكردنمان بە تایبەتی لە دۆسیەی نەوت و غاز و پێشمەرگە و ئاسمانی مەدەنی و گەڕانەوەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام لەبارەی ماددەی 140ئێمە لە ئەوان جیاواز بووین."
لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانەوە، (رەواندزی) رایگەیاند، "سەرەتا لایەنی هاوپەیمانیی نیشتمانی باسیان لەوە دەكرد كە كێشەكە چارە دەكرێت و هۆكارەكەیشی نەوتە، بەڵام لە ئێستادا چەند پێشنیازێكیان هەیە و هیوادارین ئەمڕۆ ئەو پێشنیازانە بدەنە ئێمە و ئێمەیش گفتوگۆیان لەسەر بكەین و چارەیان بۆ بدۆزینەوە."
زیاتر ڕوونی كردەوە، "من لەو بڕوایەدام لە كاتی دیاریكراودا حكوومەت پێك بێت و بگەینە ئەنجامێك."
سەبارەت بە گەرەنتیی كورد بۆ پێكهێنانی حكوومەت، گوتەبێژی شاندی دانوستانكاری كورد گوتی، "ئێمە داوای گەرەنتیمان كردووە لە، سەرۆكوەزیران و هاوپەیمانیی نیشتمانی و مەرجەعەكان و هەروەها یوئێن و یەكێتیی ئەورووپا و ئەمەریكا و ئێران، ئەم بژاردە جیاوازانەمان خستووەتە بەردەمیان، بەڵام تاوەكو ئێستا لەو بارەیەوە نەگەیشتووینەتە رێككەوتنی كۆتایی."

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact