زوممار-KDP.INFO- ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتێکی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی زوممار بەرپا کردووە و لە ئێستادا کەمتر لە دە کیلۆمەتر لە سەنتەری ئەو شارۆچکەیەوە دوورن.
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ھێرشیان کردە سەر چەکدارانی داعش لە سنووری زوممار و گەیشتوونەتە گوندەکانی گەرەگەری و لە سەنتەری شارۆچەکەکە نزیک بوونەتەوە و لە ئێستادا کەمتر لە دە کیلۆمەتریان لەبەردەمە بۆ ئەوەی بگەنە سەنتەری ئەو شارۆچکەیە."
(حەسەن خەلۆ) ئەگەرچی ژمارەیەکی دروستی بەردەست نەبوو، بەڵام گوتی، "لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا، سەدان چەکداری تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمەکانیشیان جێ ھێشتوون و بە دەیان ھەمەریش سووتاون."
(خەلۆ)زیاتر گوتی، "لەبەر دانانی بۆمبی چینراوەوە لەسەر ڕێگە و ئەو سنوورەی کە هێرشەکەی لیوە بەرپا کراوە، ئەمڕۆ نەتوانراوە زوممار کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام تا سبەی بە تەواوەتی لە چەکدارانی داعش پاک دەکرێتەوە."
بڵند ئیبراھیم