هەولێر-KDP.INFO- باڵێكی توندڕۆی یه‌كێتی، فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌شی له‌ناو په‌رله‌مان دووكه‌رت كردووه و، به‌رده‌وامیش كه‌سێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات، هۆكاری ئه‌وه‌یش به ڕای په‌رله‌مانتارێك هی ئه‌وه‌یه باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌فراكسیۆنه‌كه‌شیاندا متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه.
لێدوانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وایكردووه، كه ناكۆكییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه له‌ناو فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانیش ڕه‌نگ بداته‌وه و، چاودێرانیش پێیانوایه باڵێكی توندڕۆی یه‌كێتی هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه و، جووڵه‌كانیان له‌ناو فراكسیۆنی حزبه‌كه‌شیاندا ده‌بینرێت. په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان(ئامینه زكری) به ڕۆژنامەی"هه‌ولێر"ـی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ده‌یكه‌ن سنووری ئۆپۆزسیۆن بوون و كوردایه‌تیشیان به‌زاندووه و، به‌شێوه‌یه‌كی هیستیری په‌لاماری هه‌موو شته‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نایشارێته‌وه كه باڵێكی توندڕۆی یه‌كێتی په‌لاماری پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌دات و، بووه‌ته بڵندگۆی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده و، هاوكاتیش خه‌ریكن پروپاگه‌نده بۆ ئه‌جێندایه‌كی مه‌ترسیداری ناوچه‌یی ده‌كه‌ن، كه به گوته‌ی ئه‌و له‌كه‌س شاراوه نییه، كه كام وڵاتی دراوسێیان له‌پشته. (ئامینه زكری) ئاماژه‌یشی دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵه تووندڕه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یه‌وێ دژایه‌تیی پارتی بكات، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن، چونكه پارتی، نه‌ك به‌وان، بگره به هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی له‌ناو ناچێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایشی كرد كه باڵی توندڕۆی یه‌كێتی له‌و ماوه‌یه‌یشدا هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ ڕووخاندنی وره‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ئاگاداری ئه‌وه هه‌ن، كه به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان له پارێزگای دهۆك به خه‌ڵكیان گوتبوو، كه شاره‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. به ڕای ئه‌و له‌كاتێكدا كورد پێویستی به یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی و په‌كه‌كه خه‌ریكن دژایه‌تیی مه‌یدانیی پارتی ده‌كه‌ن و، له هیچ هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار بۆ خاك و نیشتیمانی كوردستان سڵیان نه‌كردووەته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌یش ناكۆكی و دووبه‌ره‌كیی سیاسی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و جه‌سته‌ی یه‌كێتی خۆی خزاندووەته ناو فراكسیۆنی سه‌وزیش و فره‌مینبه‌ری و بێمتمانه‌یی به هه‌موو باڵای ئه‌و فراكسیۆنه‌وه دیاره. سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به"هه‌ولێر"ـی ڕاگه‌یاند؛ كه باڵ باڵینی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌نێو فراكسیۆنه‌كه‌یاندا به ئاشكرا دیاره و، به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دوو یان سێ په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی به سیفه‌تی سه‌رۆك فراكسیۆن له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار ده‌بن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیشی كرده‌وه كه باڵێكی توندڕۆی نزیك له شیعه‌ی عه‌له‌وی به پشتیوانیی وڵاتانی ناوچه‌یی به‌سه‌ر هه‌موو هه‌یكه‌لی یه‌كێتیدا زاڵ بووه و، وایكردووه كه فراكسیۆنی سه‌وز سێ بۆ چوار ئاڕاسته‌ی فیكریی تێدا بێت و، هه‌ركامه‌شیان سه‌ر به‌باڵێكی ناو یه‌كێتین.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه فره‌مینبه‌ریی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وایكردووه كه تاكو ئێستا له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك وه‌كو سكرتێری په‌رله‌مان ڕێك نه‌كه‌ون و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و فراكسیۆنه پرۆژه‌یاسای ساڵانی پێشوو جارێكی‌تر پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. په‌رله‌مانتار (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) به"هه‌ولێر"ـی گوت؛ كه ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا یه‌كێتی نه‌یتوانیوه بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سكرتێری په‌رله‌مان بدات، هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و ململانێ ناوخۆییه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه، به ڕای فه‌رحان جه‌وهه‌ر باڵێكی ده‌سترۆیشتووی ناو ئه‌و حزبه له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه كه كه‌سێكی سه‌ربه‌باڵی خۆی له‌وشوێنه دابنێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایشی كرد كه به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز پرۆژه‌یاسای ساڵانی ڕابردوو زیندوو ده‌كه‌نه‌وه و، به‌كۆپی پێست پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاشكرایشی كرد كه 93 پرۆژه‌یاسای ساڵانی پێشوو ماونه‌ته‌وه و، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئه‌وانه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه و، ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی موزایه‌ده‌ی ڕاگه‌یاندنی پێ بكه‌ن. سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز، په‌رله‌مانتار (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) پێیوایه باڵێكی توندڕۆی یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا گرتووه و، ئاڕاسته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و حزبه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌ماوه و، هه‌ر بۆیه‌یش به‌گوته‌ی ئه‌و هیچكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ته‌نیا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ناکات و، به‌رده‌وام كه‌سێك یان دووپه‌رله‌مانتاری دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه.