Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 22:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
| KDP.info


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی، دەکەم. پیرۆزبایی گەرم بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەنێرم، ئازادی و مانەوەمان بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستانە و تاهەتایە مایەی شانازیین. پیرۆزباییەکی گەرم بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە گەل و وڵاتەکەمان گیانی خۆیان خستۆتە سەردەست و بە ئازایەتی و خۆڕاگری و گیانفیداییان سەروەری و ئازادیی کوردستان دەپارێزن و دڵنیایی دەدەنە گەلەکەمان کە ئایندەیەکی گەش چاوەڕێی دەکات، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکەم کە زۆر ئازایانە لەپێناو پاراستنی ئاساییشی وڵات و سەروماڵی هاووڵاتییان شەونخونی دەکەن.

 

لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاریی و کردنەوەی دەرگەی گەڕانەوەی ئارامی بۆ عێراق و ناوچەکە و سەرجەم مرۆڤایەتی.

 

ئێمە لە کاتێکدا مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەڕێ دەکەین کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە سەدانهەزار هاووڵاتی لە سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق ناچاربوونە زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوویان کردۆتە کوردستان، جارێکی دیکە سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە وێڕای ئەو ئابڵوقە نامرۆڤانەیەی دەسەڵاتدارانی بەغدا خستوویانەتە سەر گەلەکەمان، یارمەتیی لێقەوماوانیان داوە و حەواندنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و لێقەوماوان لە کوردستان بووەتە مایەی سەرسامی و ڕێزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

لە خوای گەورە داواکارم پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.

 

مسعود بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

29ـی ڕەمەزانی 1435ـی کۆچی

27ـی 7ـی 2014ـی زایینی




دوایین هەواڵەکان

بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 
چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact