Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 05:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆشكی سپی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان ڕادەگەیەنێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.INFO-  ماڵپەڕی فەرمیی كۆشكی سپی، ڕاپرسییەكی بۆ پشتیوانیكردن لە سەربەخۆیی كوردستان ساز داوە و دەشڵێت، ئەگەر ژمارەی واژۆكان تا 22/8 بگاتە 100 هەزار، ئەوا ئەو پرسە دەكەوێتە بەرنامەی كاری سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە.

لیژنەی ئامادەكاری كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێك لە دۆستانی كورد لە ئەمەریكا، لە ماڵپەڕی كۆشكی سپیدا لاپەڕەیەكی بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان كردووەتەوە.

بە گوتەی لیژنەی ئامادەكاری كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی، لەو لاپەڕەیەدا راگەیەندراوە كە ئەگەر ژمارەی واژۆكان بگاتە 100 هەزار، ئەوا ئەو پرسە دەكەوێتە بەرنامەی كاری سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە و دەبێ بیخاتە بەر باس.

دەشڵێت، ئەو كەسانەی دەیانەوێ بەشداری بكەن، ئاگادار بن كە دەبێ ئیمەیڵی خۆیان داخڵ بكەن، پاشان پەیامێكیان بۆ دێ بۆ پەسندكردنی واژۆكەیان، دەشبێ لە ئیمەیڵەكەیاندا پەیامەكە بكەنەوە و پەسندی بكەن، ئەگەر نا واژۆكەیان تۆمار ناكرێت.

لیژنەی ناوبراو هەروەها ئاماژەیش دەدات، تا 22/8 پێویستە رێژەی دەنگەكان بگاتە 100 هەزار دەنگ، بەم شێوەیەی خوارەوەش كوردستانیان دەتوانن واژۆكەیان بنێرن و پاش كرانەوەی لینكەكە، لای ڕاستەوە ناوی یەكەم و لە خانەی خوارتر ناوی دووەم و پاشان ئیمەیڵەكانیان بنووسن، دواتریش لە خانەی خوارتر نووسراوە Zip Codeو پێویستە زیپ كۆدی شارەكەیان بنووسن. زیپ كۆدی شارەكانیش بەم شێوەیەیە: هەولێر (44000)، سلێمانی و هەڵەبجە (46000)، كەركووك (36000)، دهۆك (42000).

ئەوەش دەخەنە ڕوو كە، لە خوار بەشی زیپ كۆدەوە، چوارگۆشەیەك هەیە و پێویستە نیشانەی ڕاست لە تەنیشتی دابنرێت و پاشان بچنە سەر شوێنی واژۆ و SIGN NOWبكەن. هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیا بن واژۆتان كردووە، پاش دوو تا سێ خولەك ئیمەیڵەكانتان بكەنەوە و دەبێ ئیمەیڵێكتان پێ گەیشتبێت.

ئەمەش ناوونیشانی لاپەڕەكەیە لە ماڵپەڕی فەرمیی كۆشكی سپیدا: https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp

ئا: ئومێد پشدەری




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact