Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 10:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی: بوونی پێشمەرگە لە ناوچە ئازادكراوەكاندا دەرفەتێكی مێژوویی گەورەیە
| KDP.info


كەركووك-KDP.INFO- شاندێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەسەركردنەوەی سەنگەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری كەركووك و مەخمووردا، وێڕای ستاییشی هەوڵەكانی هێزی پێشمەرگە لە پاراستن و بەرگریكردن لە ئەزموونی دیموكراسیی هەرێمی كوردستان ڕایانگەیاند، بوون و رۆڵی پێشمەرگە لە هەموو ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستاندا، دەرفەتێكی مێژوویی گەورەی بە گەلی كوردستان بەخشیوە. 

بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوچەكە و بەسەركردنەوەی سنووری پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دەربڕینی پاڵپشتی بۆیان، شاندێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێك هاتبوو لە بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەكان (ئەحمەد كانی)، بەرپرسی لقی 16 دكتۆر (ئاراس حەسۆ میرخان)، بەرپرسی لقی2 (عەلی حوسێن)، بەرپرسی لقی23 (نەجات عەلی)، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی (دڵشاد شەهاب)، بە یاوەریی پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) و كارگێڕانی لق و هەردوو هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر (ئیبراهیم حەكیم) و (سەلام كۆیی)، سەردانی سەنگەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانیان لە ناوچەكانی مەخموور و باقرت و دوبز و جەرتی سنووری كەركووكیان كرد و لەلایەن فەرماندە سەربازییەكانی ناوچەكەوە پێشوازی كران.

لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ تەواوی ناوچەكە، بەرپرسان وێڕای ستاییشی هەوڵەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە پاراستن و بەرگریكردن لە ئەزموونی دیموكراسیی هەرێمی كوردستان، رەوشی ناوچەكە و واقیعی بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و چۆنیەتیی هەماهەنگی و خزمەتكردن بە خەڵكی ناوچەكەیان تاوتوو كرد و هەروەها دواگۆڕانكاری و پێشهاتە تازەكان خرانە ڕوو.

 هاوكات ئاماژە بە بوون و رۆڵی پێشمەرگە لە هەموو ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستان كرا كە دەرفەتێكی مێژوویی گەورەی بە گەلی كوردستان بەخشیوە بۆ ئەوەی هەموومان بە گیانی لەخۆبووردوویی و بە هەستێكی نیشتمانییەوە تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان دەستەبەر بكەین.

 لەم رووەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە هەولێر جەختیان كردەوە كە "لە ژێر رۆشنایی ئەم بارودۆخە تازەیە و پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردن لە پێشمەرگە وەك ئەركێكی نەتەوەیی و پاراستنی رەوشی هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو دەستكەوتانە كە بە خەبات و خوێنی هەزاران شەهیدی رۆڵەی ئەم كوردستانە هاتوونەتە كایەوە، هەموومان وەك پێشمەرگە لە هەر ئان و ساتێكی پێویستدا بە شێوەیەكی رێكخراو بۆ زیاتر پاڵپشتیی پێشمەرگە و پاراستنی كوردستان لە ریزەكانی پێشەوە دەبین".

 هەروەها هونەرمەندانیش بە سەردانیكردنیان بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە، پاڵپشتیی خۆیان و هونەرمەندانی هەولێریان بۆ پێشمەرگە و پارێزگاریكردن لە كوردستان پێشان دا.

 لە بەرامەبەردا فەرماندەكانی پێشمەرگە جەختیان كردەوە كە ئامادەكاریی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و هەر هێزێكی دیكە هەیە كە بیەوێت هێرش بكاتە سەر كوردستان.

ئەوان هەروەها سوپاسی هەماهەنگیی بەرپرسانی سیاسی و خەڵكی هەولێریان بە گشت چین و توێژەكانەوە كرد كە هەموو كات هاوكار و هەماهەنگ بوونە لە پێناو سەركەوتنی پێشمەرگە و گەیاندنی هەموو كۆمەك و هاوكارییەكی نیشتمانی بۆیان.

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact