هەولێر-KDP.INFO- (مەسروور بارزانی)، ڕایدەگەیەنێت، "ئاماژه‌كان وان، كه ئێستا داعش خۆی بۆ هێرشێكی گه‌وره له دژی پێشمه‌رگه ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. پێشمه‌رگه‌ی ئێمه شه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام پێم وا نییه ئه‌وه به ته‌نیا شه‌ڕی پێشمه‌رگه بێت، بۆیه ده‌بێ پشتیوانی بكرێ."
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان(مەسروور بارزانی)، لە دیمانەیەکیدا کە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لەگەڵیدا سازی داوە، پێوەست بە هاتنی بە لیشاوی ئاوارەکانەوە ڕاشکاوانە دەڵیت، "ئێمه زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌مان هه‌یه، كه له سووریا و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته كوردستان، ئێمه نازانین ئه‌و خه‌ڵكانه چ كاره‌ن، زۆربه‌یان قوربانیی ده‌ستی تیرۆرن، به‌ڵام ناتوانین ئه‌وه به دوور بگرین كه له‌ناو ئه‌م لێشاوه‌دا خه‌ڵكانێك نییه نیازی خراپیان نه‌بێ."
دەربارەی بە هەڵپەسێردراوی مانەوەی پرسی پۆلینكردنی پارتی و یه‌كێتی له لیستی 3ی تیرۆر، (مەسروور بارزانی) دەڵێت: "ئه‌مه بێ مانایه، پۆلینكردنی پارتی و یه‌كێتی له لیستی 3ی تیرۆر گاڵته‌جاڕییه، ئێمه هه‌رگیز نه له ئێستا و نه له پێشتریشدا كاری تیرۆریستیمان نه‌كردووه. كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه شه‌ڕی ڕژێمی (سه‌ددام حوسێن)-ی كردووه، ئه‌و ڕژێمه‌ی، كه وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕووخاندی. باشه چۆن ده‌بێ پارتی و یه‌كێتی له لیستی 3ی تیرۆردا پۆلین بكرێن له كاتێكدا وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕژێمه‌كه‌ی ڕووخاندبێت؟ ئه‌مه هاودژه."
دەقی دیمانەکە:
· له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێوه دراوسێیه‌كی نوێتان(داعش) له باشوور بۆ په‌یدا بوو، ئایا ده‌كرێ بۆمان باس بكه‌ی ئه‌مه بۆ كوردستان و دینامیكی ناكۆكیه‌كان چ مانایه‌كی هه‌یه؟
(مەسروور بارزانی):به‌داخه‌وه داعش به‌و چوونه‌پێشه و به‌و خێراییه‌ی، كه سوپای عێراق داڕما هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد. ئه‌وان توانییان مووسڵ و تكریت و ئه‌نبار و چه‌ند به‌شێكی دیاله كۆنترۆڵ بكه‌ن. ئێستا سنوورێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌یه، كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بێ، ئه‌وان بوونه‌ته دراوسێی نوێی ئێمه. به‌داخه‌وه ئێستا زۆر له‌و كاته به‌هێزترن، كه هاتنه ناو عێراق، چونكه ده‌ستیان به‌سه‌ر خاك و چه‌كی زیاتردا گرت، كه فیرقه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له بنكه و باره‌گاكانیان به‌جێیان هێشت. ئێستا خه‌ڵكی زیاتر په‌یوه‌ندییان پێوە ده‌كەن، له ڕاستیدا هه‌ندێ گرووپ، دڵسۆزیی خۆیان بۆ داعش پیشان ده‌ده‌ن.
به درێژایی سنوور پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه و داعش ڕوویداوه، ئێمه له بوونی ئه‌وان له سنووری باشوورمانه‌وه زۆر نیگه‌رانین. ئێمه له ڕه‌وشی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه ده‌ژین زۆر نیگه‌رانین. هه‌روه‌ها له هه‌ڕه‌شه پێشبینیكراوه‌كانیش نیگه‌رانین، كه له‌وانه‌یه هێرشی گه‌وره له باشوور یا باكوری كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. بێگومان بوونی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه وه‌ك دراوسێمان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له هێڵی پێشه‌وه‌ن، نیگه‌رانیی گه‌وره‌ش دزه‌كردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه بۆ ناوچه‌كانمان.
· توانای ئێوه چه‌نده؟
(مەسروور بارزانی):ئێمه بۆ بارودۆخه‌كه ته‌یار نه‌بووین، پێمان وانه‌بوو ڕێكخراوێكی وه‌ك داعش ده‌توانێ بێت و به‌و خێراییه سوپای عێراق ڕابماڵێ. ئێمه هه‌وڵمان داوه بۆ پاراستنی سنووره‌كان زۆرترین هێز جێگیر بكه‌ین، سنوورێكی دورودرێژه و ناشزانین بارودۆخه‌كه چه‌ند درێژه ده‌كێشێ، بۆیه ئێمه له‌مڕووه‌وه به تواناین.
وه‌ك ده‌زانن، ئێمه زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌مان هه‌یه، كه له سووریا و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته كوردستان، ئێمه نازانین ئه‌و خه‌ڵكانه چ كاره‌ن، زۆربه‌یان قوربانیی ده‌ستی تیرۆرن، به‌ڵام ناتوانین ئه‌وه به دوور بگرین كه له‌ناو ئه‌م لێشاوه‌دا خه‌ڵكانێك نییه نیازی خراپیان نه‌بێ.
بۆیه له لایه‌ك ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاساییش تۆكمه بكه‌ین، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو توانای خۆمان به كار ده‌هێنین بار و ڕێوشێنی زیاتر نه‌خه‌ینه سه‌ر خه‌ڵكەکە، كه ئاسوده‌یان نه‌كات. هاوسه‌نگكردنی ئه‌م دووانه‌ش، دابینكردنی ئاساییشێكی ته‌واو و دانه‌نانی هیچ ڕێوشوێنی نوێ كارێكی سه‌خته.
· ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه هه‌یه، من تێگه‌یشتم كه ژماره‌یه‌ك قوربانی له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه؟
(مەسروور بارزانی):ده‌توانم بڵێم ده‌یان خه‌ڵك شه‌هید بوونه.
· ئێوه چ جۆره پشتیوانیێکتان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌وێ؟
(مەسروور بارزانی):له هه‌موو ڕوویێكه‌وه، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئێمه چه‌كی ته‌واومان بۆ پێشمه‌رگه پێویسته تا بتوانێ داعش له پێشڤه‌چوونی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌مان بوه‌ستێنێ و شه‌ڕی پێ بكه‌ین. ئێمه پێویستمان به كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌یه، به گشتی پشتیوانیمان بۆ هێزه‌كانی ئاساییش ده‌وێ. هه‌روه‌ها یارمه‌تیی دارییمان ده‌وێ بۆ هه‌موو ئاواره‌كان، كه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارەتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بێن یارمه‌تیی ئه‌و خه‌ڵكه بده‌ن و وا نه‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا ئه‌م باره هه‌ڵگرێ. ئه‌مه كیشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك به‌شداری له سه‌لامه‌تی و ژیانی ئه‌و ئاوارانه بكەن.
به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مووسڵ به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به مه‌سیحییه‌كان كرا، كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و هۆشدارییان دراوەتێ كه یا ده‌بێ خۆیان بگۆڕن یا سه‌رانه بده‌ن، یاخود ده‌بێ ناوچه‌كه جێ بهێڵن، وایكردووه سه‌دان خێزانی مه‌سیحی به‌ره‌و كوردستان هه‌ڵبێن. ئێمه به سنگفرا‌وانی پێشوازیمان لێ كردوون و له‌وه‌ی پێشمان بكرێ بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسوده‌یی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌مه تاوانه ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی.
وه‌ك گوتم، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه له یه‌ك كاتدا هاتن و توانای كوردستانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنیان سنوورداره.
بێگومان ئێمه پێویستمان به پشتیوانیی سیاسی هه‌یه، عێراق شكستی هێناوه له‌وه‌ی به وڵاتێكی یه‌كگرتوو بمێنێته‌وه، ئه‌مه واقیعێكی نوێی وڵا‌ته. ئێمه حكوومه‌تێكی فاشیلمان له به‌غدا هه‌یه و سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی توندڕۆی ڕادیكاڵ و ڕێكخراوی تیرۆریستیمان له به‌شی باشووری سنووره‌كه‌مان هه‌یه، هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌ركه‌وتنی ملیشیا ده‌بینین، كه جێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گرێته‌وه. ئێمه وه‌كو كورد چۆن ده‌كرێ به‌بێ بنه‌مایه‌كی یاسایی له به‌رپرسیارەتیمان بۆ پاراستنی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌و هه‌موو ئاوارانه‌ی لێره‌ن به‌رده‌وام بین؟ ئێمه پێویستمان به ناسینێكی سیاسی هه‌یه بۆ هه‌ر بڕیارێكی كوردستان كه بۆ مانه‌وه ده‌یدات.
· قسه‌تان ده‌رباره‌ی پشتیوانیی سه‌ربازی كرد، ئایا ده‌كرێ ورده‌كاری زیاتر بده‌ن له‌باره‌ی گفتوگۆكانتان له‌گه‌ڵ وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وانی دی؟
(مەسروور بارزانی):ئێمه پێویستمان به ڕێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئی هه‌یه بۆ نموونه، وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان یا هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ڕۆژئاوا كه ده‌یانه‌وێ شه‌ری تیرۆریزم بكه‌ن پشتیوانی له ئێمه بكه‌ن.
· تا ئێستا له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه پارتی و یه‌كێتی له لایه‌ن وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له لیستی 3ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندان. ئایا ئه‌وه به كێشه ده‌بینی، كه بووەته هۆی ئه‌وه‌ی وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانیی سه‌ربازیتان بداتێ؟
· (مەسروور بارزانی):ئه‌مه بێ مانایه، پۆلینكردنی پارتی و یه‌كێتی له لیستی 3ی تیرۆر گاڵته‌جاڕییه، ئێمه هه‌رگیز نه له ئێستا و نه له پێشتریشدا كاری تیرۆریستیمان نه‌كردووه. كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه شه‌ڕی ڕژێمی (سه‌ددام حوسێن)-ی كردووه، ئه‌و ڕژێمه‌ی، كه وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕووخاندی. باشه چۆن ده‌بێ پارتی و یه‌كێتی له لیستی 3ی تیرۆردا پۆلین بكرێن له كاتێكدا وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕژێمه‌كه‌ی ڕووخاندبێت؟ ئه‌مه هاودژه.
له ڕاستیدا، ئێستا پارتی و یه‌كێتی به‌شێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌مه گاڵته‌جاڕییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ریكێكی گه‌وره و دڵسۆزێكی پێویستی وڵاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوون له ڕووخانی ڕژێمی (سه‌ددام حوسێن) و ئازادكردنی عیراقدا. كوردستان نه‌وای ئارام بوو بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا،له‌كاتێكدا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێرقدا ده‌كوژران. ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین، كه ده‌ڵێین لێره یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕ و كاری تیرۆریستی‌دا نه‌كوژراوه. كوردستان له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتە یه‌كگرتووه‌كاندا دڵسۆزی و دۆستایه‌تی زۆری نیشان داوه. هه‌رچۆنێك ئه‌مه كێشه‌ی دروست كردبێت یا نا، ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه بووه، نه‌ده‌بوایه له‌وێ بێت. به ڕاستی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا من ده‌خوازم بانگهێشتی ویژدانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م تا ئه‌وان حوكمی خۆیان بده‌ن، ئێوه گه‌لی كوردتان هه‌یه كه زۆر لاگیری پره‌نسیپه‌كان و به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكایه و هاوبه‌ش و دۆستی ئێوه بوون، باشه بۆ حكوومه‌ته‌كه‌تان تا ئێستا ناوی پارتی و یه‌كێتی له‌و پۆلینكردنه‌دا ده‌رنه‌هێناوه؟
له لایه‌ن كۆنگرێس و سێنێته‌وه هه‌وڵ له ئارادایه، ئێمه له هه‌موو به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له
(كۆشكی سپی، وه‌زاره‌نی ده‌ره‌وه، پێنتاگۆن و ئاژانس و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌وه)مان بیستووه، كه ئه‌م پۆلینكردنه نادادپه‌روه‌رانه‌یه و ده‌بێ ناوی كورد ده‌ربهێنرێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه ڕووی نه‌داوه. ماوه‌ته‌وه ببینین، كه ئاخۆ ئه‌مه بووەته ڕێگر وڵاتە یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی ته‌واو دابین بكات، به‌ڵام من پێموایه كاتی هاتووه ئه‌وان به جیددی په‌له بكه‌ن له ده‌رهێنانی ناوی كورد له لیستی 3ی تیرۆردا. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌نگاو بنێ بۆ دابینكردنی پشتیوانی بۆ پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی و هه‌ڕه‌شه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌دا.
· پێشمه‌رگه پشتیوانیی سه‌ربازی و چه‌ك له كوێ وه‌رده‌گرێ؟
(مەسروور بارزانی): ماوه‌یه‌كه ئێمه هێزی چه‌كدارمان هه‌یه و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لیشمان هه‌یه، بۆ دابینكردن و به‌ده‌ستهێنانیشی چمان له ده‌ست بێت هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌حه‌دایه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه بۆ چه‌كداركردنی پێشمه‌رگه و دابینكردنی پشتیوانیی ته‌واو بۆیان، ئێمه بانگه‌شه بۆ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌ین.
لێمگه‌ڕێ با چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیستمی به‌رگریی عێراق بكه‌م، ده‌بوو پێشمه‌رگه به‌شێك بێت له پێكهاته‌ی به‌رگریی عێراق، به‌پێی بودجه نه‌فه‌قه‌یه‌كی سیادی هه‌یه، كه بۆ هه‌موو سیستمی به‌رگریی عێراق ته‌رخان كراوه. كاتێك قسه‌وباسه‌كان دێنه سه‌ر ئه‌ركه‌كان، پێشمه‌رگه به به‌شێك له سیستمی به‌رگری داده‌نرێ، به‌ڵام كاتێك قسه‌وباس دێته سه‌ر مافه‌كان و چه‌كداركردن و بودجه، به‌غدا ده‌ڵێ: ئه‌وه ده‌بێ له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت. كه‌واته به‌غدا له میانه‌ی نه‌فه‌قه‌ی سیادیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بودجه‌یه ده‌بڕێ، كه نزیكه‌ی %20 ده‌بێ، به‌ڵام بۆ پاراستنی به‌شێكی گه‌وره‌ی عێراق یه‌ك پێنیش ناداته پێشمه‌رگه، كه تا ئێستا كوردستان به فه‌رمی به‌شێكه له عێراق. ئه‌و په‌یامه‌ی ئێمه وه‌رمانگرت، ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه ئه‌ركی له‌سه‌ره وڵات بپارێزێ، به‌ڵام مافی نییه بودجه و چه‌ك له به‌غدا وه‌ربگرێ.
وڵاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌كی بۆ سوپای عێراق دابین كردووه، به‌ڵام یه‌ك گولـلە‌شیان بۆ پێشمه‌رگه نه‌ناردووه. ئه‌مه هه‌قیقه‌ته و هه‌موو جیهانیش حه‌قه ئه‌وه بزانێت. ئێمه‌یان به ته‌نیا به جێ هێشت، كه بۆ خۆمان شه‌ڕی تیرۆریزم بكه‌ین و زۆربه‌ی ئه‌و پشتیوانییه سه‌ربازییه‌ی درایه عێراق به كه‌وتنه ده‌ست داعش كۆتاییان هات.
· چه‌ند له‌و پشتیوانیانه كه‌وتنه ده‌ست كورد؟
(مەسروور بارزانی): باشه، من ده‌ڵێم نزیكه‌ی %70-%80 له بنده‌ستی داعشدایه، ئه‌وانی دیكه‌ش كه‌وتنه ده‌ست تاكه كه‌س و قاچاخچییه‌كان، پێشمه‌رگه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی ئاساییش به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جووڵاوه.
· ئایا چه‌كه‌كان له‌وێ بوون، كه‌واته پێشمه‌رگه چه‌كه‌كانی ئه‌وێی پاراستووه بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن بكه‌ونه ده‌ست داعش؟
(مەسروور بارزانی):به‌تالیۆن و یه‌كه‌ی لێ بوو، كه تا ئێستایش له ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقدایه و پێشمه‌رگه بۆ یارمه‌تیدانیان چووه ئه‌م ناوچانه. بڕیاره‌كان كه‌سین و خه‌ڵك لێره و له‌وێ چه‌كیان بردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا بڕێكی دیاریكراوی چه‌ك له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه.
· كاتێك دێته سه‌ر ته‌قه‌مه‌نی و دووباره دابینكردن ئێوه چ ده‌كه‌ن؟ ئایا ئێوه شتێكتان له ده‌ره‌وه نییه؟
(مەسروور بارزانی):نه‌خێر، به‌داخه‌وه نیمانه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌ست به‌وه بگرین، كه هه‌مانه، بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌نیش بەس نییه. ئێمه بۆ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه پێویستیمان به ڕێگه‌یه‌كه.
· ئایا ئێوه له ده‌ره‌وه یه‌كێكتان هه‌یه پێداویستییەکانتان بۆ بكات؟
(مەسروور بارزانی):نه‌خێر.
· هیچ كه‌سێك، شتێك؟
(مەسروور بارزانی):له ڕووی یاساییه‌وه و به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوه‌خۆییه و هێزی ئاساییشی بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چه‌ند هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی كه‌لوپه‌لی بچووك و مامناوه‌ندی له بازاڕه جیاجیاكانی ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی نه‌بوو، كاتێك زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ یارمه‌تیدانی چه‌كی پێویست به كوردستان نزیك بوونه‌وه.
· ئایا ئێستا ئه‌مه گۆڕاوه؟
(مەسروور بارزانی):به پراكتیكی ئێمه هیچ گۆڕانكارییه‌كمان به دی نه‌كردووه، لێدوان و قسه‌ی بریقه‌دارمان بیستووه، به‌ڵام گۆڕانكاری پراكتیكیمان نه‌بینیووه.
· به‌و پێداویستتەی ئێستا هه‌تانه، تا چه‌ندی دیكه پێشمه‌رگه و كورد ده‌توانێ خۆی له‌به‌ر ئه‌و جۆره شه‌ڕه ڕابگرێ؟
(مەسروور بارزانی):باشه، له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق وه‌ستاوه، كه به‌م شێوه‌یه چه‌ند درێژه ده‌كێشێ، هه‌روه‌ها داعش‌یش چه‌ند له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، كه ئایا به‌هێزتر ده‌بن یا لاوازتر. ئێستا داعش ناوچه‌یه‌كی له ژێر كۆنترۆڵدایه، كه گه‌وره‌تره له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریادایه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌تریشه له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی عێراقیدایه. ئه‌وان چه‌كیان له فیرقه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها تیرۆریستانه‌وه هه‌یه، كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان پێوە ده‌كه‌ن. ئه‌وان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچه‌كه و كوردستان و به به‌رده‌وامییش چه‌ك وه‌رده‌گرن، به‌ڵام پێشمه‌رگه هیچ وه‌ر ناگرێ.
كاته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه، كه پێشمه‌رگه له چ جۆره شه‌ڕێك ده‌ئاڵێ، به‌ڵام ئاماژه‌كان وان، كه ئێستا داعش خۆی بۆ هێرشێكی گه‌وره له دژی پێشمه‌رگه ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. پێشمه‌رگه‌ی ئێمه شه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام پێم وا نییه ئه‌وه به ته‌نیا شه‌ڕی پێشمه‌رگه بێت، بۆیه ده‌بێ پشتیوانی بكرێ.
· كه‌واته ئه‌وان به هێرشه‌كانیان بوێرتر بوونه؟
(مەسروور بارزانی):به‌ڵێ.
· هاریكاری ئێستا له‌گه‌ل وڵاتە یه‌كگرتوه‌كان له چ ئاستێكدایه، كه ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستانن؟
(مەسروور بارزانی):ئه‌مه به‌شێكه له بڕیارێكی گه‌وره‌تری وڵاتە یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناردنی ڕاوێژكارانی بۆ عێراق، ئه‌وان پێشتر هه‌ندێكیان له به‌غدا و هه‌ولێر بوون، تا ئێستایش ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن.
· ئایا هیچ ئاماژه‌یه‌كتان هه‌یه، كه چ ڕاپۆرتێك ڕه‌وان ده‌كه‌نه‌وه؟
(مەسروور بارزانی):هیوادارین ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئه‌وه لێره نه‌بن، كه ئامۆژگاریمان بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه شاره‌زایی پێویستمان هەیە بۆ خۆ پاراستن. هیوادارین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان یارمه‌تیده‌ر بن بۆئه‌وه‌ی واشنتۆن بزانێ بارودۆخه‌كه چه‌نده خه‌ته‌رناكه، هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه چین.
· بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، ئایا پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگترین شه‌ریكی وڵاتە یه‌كگرتووه‌كانن؟
(مەسروور بارزانی):كرداره‌كان له وشه‌كان زوڵاڵترن. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا بپرسی، كه له عێراق كاری كردووه، پێت ده‌ڵێن، كه پێشمه‌رگه نزیكترین هاوپه‌یمانی وڵاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراقدا.
· به‌م دواییه به‌غدا هاتنی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرد، ئایا ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی دیاریكراوی هه‌بوو؟
(مەسروور بارزانی):به‌داخه‌وه، ئه‌مه بڕیارێكی زۆر منداڵانه بوو به‌غدا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی وه‌ریگرت. پشتیوانییه‌كی زۆری مرۆڤایه‌تی و بازرگانی ئابووری، كه كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌تی به‌و بڕیاره كاریگه‌ر بوو، ڕاوه‌ستانی فڕینی فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كان به‌و شێوه‌یه مایه‌ی بڕواكردن نه‌بوو، به‌هه‌رحاڵ، من ئاگادار كرامه‌وه، كه فڕینی فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه.
· له ڕووی داریییه‌وه كورد له‌ژێر گوشارن، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئاساییش هه‌یه؟
(مەسروور بارزانی):بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه، وه‌ك گوتم، عێراق هیچ كات پشكی %17ی بودجه‌ی به ئێمه نه‌داوه، خه‌رجییه‌كانی سیادی لێ بڕیووه، به‌غدا ته‌نیا پشكی %10-%11 ی به ئێمه داوه، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچار بووه له حیسابی خۆی بودجه بۆ پێداویستییه‌كانی ئاساییش و پێشمه‌رگه دابین بكات. بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوە بارێكی قوڕسه له‌سه‌ر ئاساییشمان.
· ئایا پێتوایه به‌هۆی نه‌وت گۆڕانكارییه‌ك له بارودۆخه‌كه ڕوو ده‌دات؟
(مەسروور بارزانی):ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژه، تۆ ناتوانی له شه‌و و ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ی پێویسته تۆ بێ هیچ كۆتێك بازاڕێكت بۆ فرۆشتنی هه‌بێ. به‌داخه‌وه كوردستان ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی زۆر بووەته‌وه، بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ حكوومه‌ت، گوشار له لایه‌ن به‌غدا و ته‌كنیكییه‌وه هه‌یه. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و كێشانه‌ن، كه وایانكردووه بۆ كوردستان قورس بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ساره‌ته بكات، كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا تووشی بووه.
· ئایا له‌م ساته‌دا بارودۆخی دارایی وایكردووه كوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ؟
· (مەسروور بارزانی):ئه‌مه له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ستاوه، كه بۆ ئه‌وه چۆن ده‌بێ. من پێموایه له ڕووی ئاماده‌سازی ناو‌خۆییدا كوردستان ئاماده‌یه. زۆر دره‌نگیشه، پێشتر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وباره‌وه قسه‌ی خۆیان كردووه و ئه‌م بڕیاره‌یان داوه. ئێمه ژێرخانی ئابووریمان له كوردستان چێ كردووه، دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ن، په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ی ئابووری، كه‌واته ئێمه زۆرمان كردووه و زۆریش ئاماده‌ین له‌چاو زۆر له‌و وڵاتانه‌ی، كه پێشتر سه‌ربه‌خۆن. ئه‌گه‌ر تۆ به‌راوردێك له نێوان كوردستان و هه‌ندێ له وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ی، كوردستان زۆر له پێش ئه‌واندایه. ئێمه ویستمان زۆره و ده‌مانه‌وێ زۆر له‌وه‌ی هه‌یه باشتر بین. به‌ڵام من پێموایه ئه‌مه زیاتر بڕیارێكی سیاسییه. نه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان له ڕووی داریییه‌وه چه‌نده ئاماده‌یه. پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ئیقلیمی، به لایه‌نی كه‌می هه‌ندێكیان، ئه‌م فكره‌یه قبووڵ بكه‌ن و په‌سندی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش شتێك نییه ئێمه‌ی كورد ده‌مانه‌وێ له دژایه‌تی ویستی هیچ كه‌سی دی له هیچ شوێنێكدا بیكه‌ین، ئیمه ده‌مانه‌وێ ژیانێكی شایسته بۆ گه‌له‌كه‌مان دابین بكه‌ین و ده‌مانه‌وێ ئاینده‌یه‌كی باشتریان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ین. ده‌خوازین ئه‌مه به ڕێگه‌ی ئاشتی و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیشدا بكه‌ین. په‌روه‌ردگار ئه‌و مافه‌ی به گه‌لی كورد داوه بڕیار بدات، كه چ جۆره ئاینده‌یه‌كی گه‌ره‌كه، ئه‌گه‌ر بڕیاری له سه‌ربه‌خۆیی دا، پێموایه ئه‌وه ئه‌م ڕێگه‌یه، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پۆزه‌تیڤ لێی بڕوانی و قبووڵی بكات.
· ئایا ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر كاردانه‌وه به‌راییه‌كان بكه‌ی؟
(مەسروور بارزانی):له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵكی له چاو ئێستا زۆر ڕێگرتر بوون، ئێمه ئه‌وه‌مان له هه‌ندێ ولاتی ناوچه‌كه و جیهانی ده‌ره‌وه بینی، كه دۆستی كورد بوون. من پێموایه ئه‌مڕۆ له چاو پێشتردا بیرۆكه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بۆ زۆرێكیان مایه‌ی قبووڵكردنه.
من پێموایه فاكته‌كان وا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بڕیاری دروست بده‌ن، ئه‌وان ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی توندڕۆكان و تیرۆریزم له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینن، له كاتێكدا كوردستان دورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئارام و بوژایه‌وه‌یه. بۆ ئێمه پشتیوانی میلله‌تێكی ئاشتیخواز و لێبورده و دیموكراسی و پێشڤه‌چوو نه‌كه‌ین، له كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ناوچه‌كه له‌ناو ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه؟ بۆ پشتیوانی ناوچه‌یه‌ك نه‌كه‌ین، كه به به‌راورد به ته‌واوی ناوچه‌كه، كه پارچه پارچه بووه، سه‌ركه‌وتووه؟
· ئایا ئێستا له لایه‌ن وڵاتە یه‌كگروتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوشار له ئێوه ده‌كرێ زیاتر به به‌غداوه ببه‌سترێنه‌وه و زیاتر جه‌خت له وڵاتێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن؟
(مەسروور بارزانی):تا ئێستا سیاسه‌تی فه‌رمی وڵاتە یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوویی وڵاتدایه، به‌ڵام عێراق چ یه‌كگرتووییێگه؟ ئایا عێراقی یه‌كگرتوو له ئارادایه؟ من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، كه ئێستا كۆنتڕۆڵی به‌غدا چه‌ند بڕ ده‌كات؟ حكوومه‌ته‌كه‌ی مالیكی تا چه‌ند كۆنتڕۆلی وڵات ده‌كات؟ ئه‌و، ناوچه‌ی سوننه‌نشینی له ژێر كۆنتڕۆڵدا نییه، هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه شیعه‌نشینی له ژێر كۆنتڕۆڵدا نییه و ویست شتێكی جودایه له واقیع.
لێدوانه‌كان بریقه‌دارن، عێراقێكی یه‌كگرتوو، عێراقێكی ئاشتیخواز و عێراقێكی بوژاوه، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نتا دروشمن، واقیع شتێكی ته‌واو جودایه. ئێمه به‌رپرسیار نین له پارچه پارچه‌كردنی وڵات‌دا، وڵات به هۆی بێتوانایی حكوومه‌ت له به‌غدا، به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزم، به هۆی كێشه‌ی مێژوویی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانیه‌وه پارچه پارچه بووه. زۆر فاكتی دیكه به‌شدارن له‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ڕه‌وشه بڕوات. كورد تاكه ڕه‌گه‌زی پۆزه‌تیڤ بووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی به لایه‌نی كه‌م به‌شێكی عێراق به سه‌لامه‌تی و ئارامی. ئێمه به‌رپرسیار نین له‌وه‌ی له ناو وڵات ڕوو ده‌دات، به‌ڵكو خه‌ڵكی دیكه به‌رپرسیارن. نابێ ئێمه باجی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه بده‌ین.
· ئایا ڕیفراندۆم له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێ؟
(مەسروور بارزانی):ئه‌وانه، ئه‌و ناوچانه كه به ڕاستی داگیر كراون، له ده‌ستووردا به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ناسراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی سیاسی خه‌ڵك له باشووره‌وه هێنراون بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كورد له‌و ناوچانه‌دا، له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه.
كورد له‌و ناوچانه‌دا ڕاگوێزراون، خاكه‌كه‌یان زه‌وت كراوه و موڵكه‌كانیان داگیر كراون و بوونه ئاواره له شوێنه‌كانی دیكه‌دا. پاش ڕووخانی ڕژێمی (سه‌ددام حوسێن)، ده‌رفه‌تێكی نوێ هاته پێش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه داوای موڵكه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌وان هاتن و به زۆر بردیان، كورد ده‌یتوانی ئه‌مه بكات، به‌ڵام نه‌یكرد، كورد ناخوازێ هه‌مان هه‌ڵه دووباره بكاته‌وه كه ڕژێمی (سه‌ددام حوسێن) به زۆرداری كردی و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد. ئێمه ده‌مانویست ئه‌مه به ئاشتی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێ، بۆیه دانوستاندن ده‌ستی پێ كرد، ئێمه مادده‌ی 140 مان هه‌بوو.
مادده‌ی 140 سێ قۆناغی چاره‌سه‌ری دیاری كردووه بۆ مامه‌ڵه‌كردن ئه‌و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌رانه. یه‌كێك له‌وانه ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، كه له دوو به‌ش پێك دێت: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافی به ئه‌نقه‌ست، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه هێنراون، ده‌بێ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و بنێردرێنه‌وه شوێنی خۆیان بۆ پارێزگاكانی دیكه، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه هێنراون. هه‌روه‌ها ده‌بێ دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌م ناوچانه ڕێگه‌یان پێ بدرێ بگه‌ڕێنه‌وه و موڵكه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، به واتایه‌كی دیكه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به زۆرداری هێنراون ده‌بێ ڕه‌وانه‌ی شوێنی خۆیان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی لێوه هێنراون، كوردیش بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌یه. دووه‌م به‌شی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه به‌رامبه‌ر سنووری ئیداری ئه‌و ناوچانه كراون.
بۆ نموونه له كه‌ركووك، كه‌لار، دووزخورماتوو .... هتد ، ئه‌مانه ئه‌و ناوچانه‌ن به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له پارێزگاكه دابڕێندراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كورد له پارێزگاكه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆبه‌یان كوردن. ئه‌وانه خراونه‌ته سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددین، سلێمانی، دیاله و... هتد. بیرۆكه‌كهی‌ش گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركووك بوو تا زیاتر بكرێته مۆركێكی عه‌ره‌بی. به‌شی دووه‌می قۆناغی ئاساییكردنه‌وه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه و چاككردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی سنووره‌كانه. ئه‌مه ته‌نیا ده‌رباره‌ی كه‌ركووك نییه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه به ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر ناسێندراون.
قۆناغی دووه‌می مادده‌ی 140 ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه. قۆناغی سێیه‌میش، كه له هه‌مووان گرینگتره، ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه. ڕیفراندۆم بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چیان ده‌وێ، ئایا ده‌یانه‌وێ به‌شێك بن له كوردستان یان عێراق. به‌ڵام ته‌نیا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و بڕیاره بده‌ن نه‌ك كه‌سانی دیكه كه له ده‌ره‌وه هاتوون چاره‌سه‌ر بسه‌پێنن. ئه‌مه بۆ خه‌ڵكه، خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه.
ئه‌مه پرۆسه‌كه‌یه، خۆی ده‌بوو ئه‌مه بكرابایه، به‌ڵام نه‌كراوه. پاره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه و هه‌ندێ خێزانیش قه‌ره‌بوو كرانه‌وه، به‌ڵام سه‌رژمێری و ڕیفراندۆم هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌كراون. هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی قانوونی (مالیكی)، به ئاشكرا گوتیان، كه ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست نه‌یانهێشتووه مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ حه‌ماسه‌تی كه‌متر به دی ده‌كه‌ین و له ڕاستیدا نایانه‌وێ مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێ، ئێمه بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ چاوه‌رێی جێبه‌جێكردنی بووین، بڕوامان به‌و پرۆسه دیموكراتییه هه‌بوو، كه چاره‌سه‌ی كێشه‌كان ده‌كات.
ئێستا واقعێكی نوێ له ئارادایه، من ده‌خوازم جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه، كه پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه پێشتیریش له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه بوون، له كه‌ركووك، خانه‌قین، شنگال، مه‌خموور، به‌ر له ڕووخانی مووسڵ، له هه‌ندێك شوێنیش‌دا له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا تێكه‌ڵ بوون، به‌ڵام داڕووخانی سوپای عێراق و سه‌ركه‌وتنی داعش به سه‌ر سوپای عێراقدا ناوچه‌كه‌ی بێ به‌رگری هێشته‌وه. پێشمه‌رگه‌ش له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تیی پاراستنی ئه‌و ناوچانه و هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین، كه مه‌رج نییه هه‌موویان كورد بن، چونكه عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحییشی لێیه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له لایه‌ن سوپای (مالكی)-یه‌وه بێ به‌رگری به‌جێهێڵران، پێشمه‌رگه‌ش هه‌ستی به به‌رپرسیاره‌تی كرد بۆ پاراستنیان و دابینكردنی ئاساییش بۆ ئه‌و ناوچانه، نه‌باده بكه‌ونه ده‌ستی داعش. ئه‌م ناوچانه یا ده‌بوو له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرابوونایه یان ده‌كه‌وتنه ده‌ستی داعش، باشه كامیان باشترین بژارده‌یه؟
ئێمه زۆر دڵنیاین، كه خه‌ڵك چۆن بڕیار له چاره‌نووسی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، هه‌ڵه‌به‌ته پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌كه له لایه‌ن زۆر له چاودێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌یانه‌وێ ببنه‌وه به‌شێكه له كوردستان، ئه‌وا به كوردستانه‌وه ده‌لكێندرێ، ئه‌وانی دیكه‌ش له بژارده‌ی خۆیان ئازادن ئه‌مانه ئه‌و ناوچانه‌ن، كه حكوومه‌تی عێراقی له پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140-دا شكستی هێناوه. ئێستایش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێ ده‌ستوور بێته جێبه‌جێكردن و بژارده به خه‌ڵك بدرێ، كه ئاخۆ ده‌یانه‌وێ ببێته‌وه به‌شێك له كوردستان یان نا؟ئێمه وه‌كو كورد له ناسنامه‌ی ئه‌و ناوچه كوردیانه نیگه‌رانین، كوردستان كوێیه؟ ئێمه گوێ به‌وه ناده‌ین عه‌ره‌ب، توركمان یان هه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه له كوردستان بژێ، ئێمه قسه له باره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین، چ ناوچه‌یه‌ك پێی ده‌گوترێ كوردستان.
· با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر توانای پێشمه‌رگه، ئایا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی زیاتر تەقەلای زیاتری ده‌وێ؟
(مەسروور بارزانی):به‌ڵێ، بێگومان زۆر زه‌حمه‌ته.
· ئایا پێتوایه، ئێوه ده‌توانن هه‌مووی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن؟
(مەسروور بارزانی):ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و هیوادارین. ئێمه پێشتریش قوربانیمان داوه. ئه‌مه سه‌خته و كارێكی ئاسان نییه.
· له باره‌ی هاوبه‌شیی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ وڵاتە یه‌كگرتووه‌كان، ئایا له‌و باره‌یه‌وه هیچ زیادبوونێك هه‌یه؟
(مەسروور بارزانی):من نامه‌وێ باس له پرسه هه‌ستیاره‌كان بكه‌م، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، كه په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ وڵاتە یه‌كگرووه‌كان هه‌بێ.
· ئێوه ئاماژه‌تان به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاساییش كرد، خه‌ڵكێك به لێشاو هاتوونه‌ته كوردستان، ئایا هیچ شانه‌یه‌كی نووستووتان هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه؟
(مەسروور بارزانی):به‌ڵێ، له هێرشی ڕابردووه‌وه هه‌وڵ هه‌بووه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له شانه‌كان و دزه‌كردن بۆ هێڵه‌كانمان، له‌و كاته‌وه چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیر كراون.
· ئایا ده‌كرێ ورده‌كاریی زیاتر بده‌ی؟
(مەسروور بارزانی):له پاش هێرشه‌كه‌ی سێپته‌مبه‌ر ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك هه‌وڵیانداوه، به لایه‌نی كه‌می دوو هه‌وڵی خۆكوژی بۆ هاتنه ناو هه‌رێم هه‌بووه، به‌ڵام له لایه‌ن هه‌واڵگری و هێزه‌كانی ئاساییشه‌وه ده‌ستگیر كران.
دووه‌م، خه‌ڵكانێك كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعش كردووه بۆ شه‌ڕكردن چوونه‌ته سووریا، هه‌ندێك له‌وانه هاندراون بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌ندێكیان لێ گیراون به‌ر له‌وه‌ی بتوانن په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوه‌كه بكه‌ن.
· ئایا له پاش ڕووداوه‌كانی مووسڵ هیچ زیادبوونێك هه‌یە؟
(مەسروور بارزانی):نه‌خێر، ئێمه هیچمان به دی نه‌كردووه.
· ئێوه گوتتان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕوویان دا مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، به‌ڵام ئایا ڕاست نییه كورد به‌غدای ئاگادار كردبووه‌وه؟
(مەسروور بارزانی):من گوتم، خێرایی پاشه‌كشه و خێرایی داڕووخانی سوپای عێراق بۆ ئێمه هه‌موومان مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو. ئێمه ده‌مانزانی داعش له باشووری مووسڵن، ئێمه به‌غدامان له هه‌ڕه‌شه‌كه وشیار كرده‌وه، كه داعش له‌سه‌ر مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دایناوه.
به كه‌متر له دوو هه‌زار چه‌كدار، كێ پێشبینی ده‌كرد، ئه‌وان شارێكی به قه‌باره‌ی مووسڵ بگرن، كێ بیری ده‌كرده‌وه به كه‌متر له دوو هه‌زار چه‌كدار، پێنج فیرقه‌ی سه‌ربازی و یه‌ك فیرقه‌ی پۆلیسی فیدراڵی بدۆڕێت. ئه‌مه بۆ ئێمه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌و شێوازه‌ی سوپای عێراقی پێ داڕما، بۆ ئێمه سه‌رسوڕمانێكی گه‌وره بوو. لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌سێك داعش نییه، به‌ڵكو گرووپی دیكهی‌ش هه‌بوون پشتیوانی‌یان له داعش كرد، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش كه زۆر دژی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدان، پێكهاته‌ی سوننه له‌گه‌ڵ به‌غدا دڵخۆش نین و زۆر به داخن له‌وه‌ی خه‌ڵك بگاته ئه‌و خاڵەی هاتنی داعشیان له به‌غدا پێ باشتر بێ كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان بكات. مه‌زه‌نده بكه ئه‌و خه‌ڵكه چه‌ند له سیاسه‌تی به‌غدا بێزارن. ئه‌مه یارمه‌تیی داعشی دا گه‌مه به بارودۆخه‌كه و خه‌ڵکه‌كه بكات و سوود له بێزاری و توڕه‌ییی خه‌ڵكه‌كه وه‌برگرێ كه به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی (مالیكی) هه‌یانبوو.
· ئه‌و گرووپانه‌ی داعش نین، وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیتان ئایا ئێوه به‌و گرووپانه گه‌ییشتوون؟
(مەسروور بارزانی):تیرۆریست هه‌ر تیرۆریسته، له هه‌ر شێوه و فۆڕمێك دابێ. ئێمه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین، ئێمه زۆر به توندی دژی تیرۆرین، به‌ڵام چه‌ند گرووپێك هه‌ن، گرووپی مۆدێرن و عه‌شیره‌ته‌كانن، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ دژی تیرۆرزم بوه‌ستنه‌وه و له دژی داعش پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن. ئێمه بڕوامان وایه بۆ خه‌ڵكی دیكهی‌ش باشه بێن یارمه‌تییان بده‌ن، له به‌رئه‌وه‌ی ئێمه وا نابینین كه هه‌موو سوننه لاگیری له داعش ده‌كه‌ن یان تیرۆریستن. سوننه بۆ خۆیان، زۆرینه‌یه‌كی گه‌وره‌یان قوربانیی ئه‌م بارودۆخه‌ن، من پێم وایه ئه‌و كاته دروسته كه تیرۆریست له ته‌واوی سوننه جیا بكه‌یه‌وه، كه داخوازیی ڕاسته‌قینه و نیگه‌رانییان له بارودۆخه‌كه‌دا هه‌یه.
· ئێوه له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و عه‌شیره‌تانه ده‌كه‌ن؟
(مەسروور بارزانی): ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی سوننه هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی ئه‌و شێوازه‌ی داعش خۆی و قانوونه‌كه‌ی سه‌پاندووه، وای كردووه چالاكی و جموجۆڵه‌كانیان زۆر سنووردار بێ.
· ڕاپۆرته‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن، كه داعش چه‌كدارانی له به‌شێك له مووسڵ كشاندووەته‌وه؟
(مەسروور بارزانی):ئه‌مه ڕاست نییه. ئه‌وان بۆ پلانی هێرشكردن هێزه‌كانی خۆیان لێره‌و له‌وێ ده‌جوڵێننه‌وه، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت كه ده‌ستیان له به‌شێكی مووسڵ هه‌ڵگرتووه.
· ئایا چ ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌وان به توانان؟
(مەسروور بارزانی):پێموایه ئه‌وان له سه‌ره‌تادان، به‌ڵام چه‌ندی كات تێپه‌ڕێ به هۆی زۆر ده‌رفه‌ت، ئه‌وان خۆیان ڕێك ده‌خه‌ن و چه‌كداری نوێ دەبەن ڕیزەکانیانەوە، ئه‌وان به دووهه‌زار چه‌كداره‌وه هاتن، به‌ڵام ئێستا دوازده‌هه‌زارن.
· ئایا ئه‌وه به‌و مانایهیە كه كات مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه؟
(مەسروور بارزانی):به‌ڵێ، بێگومان.
· كه‌واته ئێوه هیچ به‌ڵێنێكتان له وڵاتە یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌وه نییه؟
(مەسروور بارزانی):تا ئێمه نه‌بینین ڕێوشوێنی پڕاكتیكتی وه‌رده‌گیردرێت، ئێمه به ئاسانی به لێدوانی سیاسی، حه‌ماسه‌ت نامانگرێت.
· له باره‌ی توركیاوه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌وێوه هه‌یه؟
(مەسروور بارزانی): ئێمه هیچ هه‌نگاوێكی پڕاكتیكیمان به دی نه‌كردووه، هیچ پشتیوانییه‌كی ماددی له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه به ئێمه نه‌دراوه.