Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 21:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوام چۆمسكی: هێشتا ڕۆڵی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە.. دەبێت كورد یەك بگرن
| KDP.info


هەولێر-KDP.INFO-  فەیلەسوف و زمانناسی ناوداری جیهان (نوام چۆمسكی)  بەرگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی دەكات و داوا لە كوردی باشووری كوردستان دەكات ئەو دەرفەتەی هاتووەتە پێش لە دەستی نەدەن."هێشتا ڕۆڵی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە، دەبێت كورد یەك بگرن و لە چیاكان زیاتر پشت بە كەسی دیكە نەبەستن".

لەو رۆژانەدا ئەكادیمیستی كو‌رد (ئیبراهیم خەلیل باران) و پڕۆفیسۆر (عوسمان یاشار)، سەردانی (چۆمسكی)-یان كرد و ئاڵای كوردستانیان پێشكەش كرد، ئەویش دوای بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان گوتی "هێشتا ڕۆڵی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە، دەبێت كورد یەك بگرن و لە چیاكان زیاتر پشت بە كەسی دیكە نەبەستن". هەروەها گوتوویەتی "گرتنی كەركووك كارێكی زۆر باش بوو."

(چۆمسكی) هاوکات ڕایگەیاندووە: "نەك تەنیا كورد، بەڵكو هەموو ئەوانەی كە لەژێر گوشار و زوڵمدان دەبێت بە دوای بەرژەوەندیی خۆیاندا بگەڕێن و دەرفەتەكان باش هەڵسەنگێنن. بەڵام وا هزر نەكەن كە ئەمەریكا یان هێزێكی دیكە خێرتان پێ بكات، نەكەونە نێو خەیاڵەوە، بە شێوەیەكی دروست سەیریان بكەن."

(نوام چۆمسکی) درێژە بە قسەکانی پێوەست بە دۆزی کورد دەدات و دەڵێت: "لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا هیچ كەسێك دۆست نییە، هەموو كەسێك بیر لە بەرژەوەندیی خۆی دەكاتەوە. دەبێت ئێوەیش بەپێی ئەم یاسایە خۆتان بەڕێوە ببەن. ئێوە دەزانن كە ناحەزتان زۆرن، كاتێك دەرفەتێكتان دیت بیقۆزنەوە، بەڵام نەكەونە نێو خەیاڵەوە. بە دروستی هەڵیبسەنگێنن. كێشەی 100 ساڵەی كورد هەر ئەمەیە: هەموو كاتێك چاوەڕێی هێزێكی دیكە دەكەن. بەداخەوە ئەمە شتێكی باش نییە."

(ئیبراهیم خەلیل باران)، كە مامۆستای سۆسیۆلۆژیایە لە زانكۆی نیویۆرك و پڕۆفیسۆری كورد (عوسمان یاشار)، سەرۆكی بەشی(CPS)  لە هەمان زانكۆ، لە پەیمانگەی ماساچوستی تەكنیكی لە كامبریج لەگەڵ فەیلەسوف (نوام چۆمسكی) كۆ بوونەوە و لەبارەی تیۆری زمان و كوردستان نزیكەی دوو سەعات قسەیان كرد.

لەو دیدارەدا (ئیبراهیم خەلیل باران)، ئاڵای كوردستان و جەمەدانییەكی پێشمەرگەی كوردستانی وەكو دیاری پێشكەشی (چۆمسكی) كرد. (باران) بە (ڕووداو)-ی ڕاگەیاندووە، "(چۆمسكی) زۆر خۆشحاڵ بوو بەسەردانەكەمان، بە شانازییەوە ئاڵا ڕەنگاو ڕەنگەكەی وەرگرت و گوتی ئەم خەڵاتانە بە باشی دەپارێزم و لە ژووری تایبەتی خۆمدا دایاندەنێم".

(باران) ئاشكرای كرد كە (چۆمسكی) لە كۆبوونەوەكەدا قسەی زۆر گرینگی لەبارەی سەربەخۆییی كوردستان و كورد كرد. دوای دیدارەكە (ئیبراهیم خەلیل باران)، چەند بڕگەیەكی لە قسەكانی (چۆمسكی) لەسەر بلۆگی خۆی بڵاو كردەوە.

 (چۆمسکی) ڕوونی کردووەتەوە، "خۆتان لەژێر داگیركاریی ئێران، عێراق، سووریا و توركیا رزگار بكەن. هەر كاتێك دەرفەتێك بۆ ئێوە رەخسا سەربەخۆیی خۆتان رابگەیێنن. بۆ نموونە، گرتنی كەركووك كارێكی زۆرباش بوو. ‌دژایەتیی ئەمەریكا مەكەن و بزانن توركیایش ئەكتەرێكی گەورەیە."

(چۆمسکی) جەختی کردووەتەوە، "هێشتا ڕۆڵی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە. ئەوانەی وا دەڵێن راست ناكەن، ئەمە قسەی هزر لاوازەكانە. سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن. ئەو هەموو دەوڵەتانە لەلایەن هێزە داگیركەرەكانەوە دامەزرێنراون. بۆ نموونە عێراق بۆ ئەوەی پتڕۆڵ نەكەوێتە دەستی توركیا، لەلایەن ئینگلیزەكانەوە دروست كرا. دەتوانی بڵێی عێراق لە بەسرا هیچ بەندەرێكی نەبوو، هێنایان كوێتیان دروست كرد. هەمان شت لە سووریا، ئوردن و فەلەستینیش روویدا، داگیركارەكان هەندێك سنووری دروستكراویان بۆ دانان. ئێستا هەموو ئەوانە پارچەپارچە دەبن. مەسەلەی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی‌ نەهاتووە، سەرلەنوێ دروست دەكرێنەوە".

(نوام چۆمسکی) هەروەها دەڵێت، "هزری كوردستانێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ لە دەست مەدەن. چونكە ئەو سنوورە دەستكردانەی كە داگیركاران دروستیان كردوون، نامێنن و كەس نازانێت چی روو دەدات. دەبێت كوردی سووریا، عێراق، توركیا و ئێران یەك بگرن. نابێت شەڕی نێوخۆیی بكرێت و دەست لە سەربەخۆیی بەرنەدەن"، ئاماژەیشی داوە کە، "ئومێدتان بە شاخەكانتان هەبێت. "جگە لە چیاكان هیچ هێزێكی دیكەتان نییە."

 دەشڵێت "دەبێت كورد گرینگی بە زمانی خۆیان بدەن. چونكە ئەگەر كورد زمانی خۆیان لە دەست بدەن، ئەوا مێژوو، ڕۆشنبیری، ئەدەبیات و رۆحی خۆیان ون دەكەن."

هەر لەو دیدارەدا حەزی خۆی بۆ سەردانی کوردستان نیشان داوە و گوتوویەتی، "زۆر حەز دەكەم بچمە‌ كوردستانی ئازاد. پێشتریش هەوڵم داوە. ساڵی رابردوو بە نیاز بووم بچم، بەڵام ڕێكنەكەوت".

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact