هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، "(فازڵ بەرواری) بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی مالیكییە. جەختیش دەکاتەوە کە، "كاركردن و لێدوانەكانی ئەم ئەفسەرە پەیوەندی بەخۆی و سوپاكەی مالیكییەوە هەیە و لەسەر كوردستان و پارتیی هەژمار ناكرێت."
سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی، "ماوەیەكە لە هەندێ میدیا و دەزگای ڕاگەیاندنی كوردستانی و عێراقی ناوی (فازڵ بەرواری) دێت كە بەرپرسی فیرقەی ئاڵتوونیی هێزەكانی (مالكی)-یە و وای بڵاو دەكەنەوە كە ناوبراو سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیەنین كە (فازڵ بەرواری) بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی (مالیكی)-یە و كاركردن و لێدوانەكانی ئەم ئەفسەرە پەیوەندی بە خۆی و سوپاكەی (مالیكی)-یەوە هەیە و لەسەر كوردستان و پارتیی هەژمار ناكرێت."