Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 03:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەڵامدانەوەیەك بۆ درۆیه‌كانی PKK
| KDP.info


دوێنێ ڕۆژنامەی (ئۆزگور گویندەم ) و ئەمڕۆش (ئاژانسی فرات نیووز) كە هەردووكیان سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK-ن، چیرۆكێكیان لە درۆ داڕشتووه‌ و بڵاو كردووەتەوە دژی جه‌نابى سه‌رۆك مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ئه‌وه‌نده‌ سووك و ساده‌ و ڕیسوایه‌، ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه‌.

 PKK لەو چیرۆكە بێ بنەمایەیدا دەڵێ گوایە سەرۆك بارزانی چووەتە ئوردن بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوەیەك دژی مالیكی لەگەڵ ئوردن و لایەنە سوننەكان، دواتریش بەڕێز ئازاد بەرواری بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا كردووە بە ئامادەبوونی لایەنە سوننەكان، بەعسییەكان، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و چەند ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكە. لەو كۆبوونەوەیەدا پلانی هێرشی داعش و گرووپەكانی بۆ سەر مووسڵ و ناوچەكانی دیكە داڕێژراوە و بەپێی ئەو درۆ و دەلەسەیەی PKK،دواتر نووری مالیكی بەو كۆبوونەوەیەی زانیوە و پاش ئەوە ئێران ئەحمەد چەلەبی ناردووەتە لای سەرۆك بارزانی بۆ ڕازیبوونی بە كشانەوە لەو پلانە، بە پێی درۆیەكانی PKK.

ئێمە لە كاتێكدا سەرلەبەری ئەو چیرۆكە بەدرۆ دەخەینەوە، كه‌ هه‌مان زمان و وتارى ناحه‌زانى ده‌سكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و جارێكى دیكه‌ PKKو جه‌میل بایك دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه‌‌، لە هەمان كاتیشدا دڵنیاین هەموو گەلی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، دەزانێت كە بە داخەوە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەژێر ڕێبەرایەتیی جەمیل بایكدا بووەتە بەشێك لە پیلانێكی موخابەراتیی دژی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ئەمڕۆ جه‌نابیان و پارتی دیموكراتى كوردستان بەشی هەرە گرنگی خەباتی گەلی كوردستان بۆ سه‌رخستنى یه‌كڕیزیى نیشتمانى و پاراستنی خاكی كوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەسەر چارەنووسی كوردستان لە عێراقدا بە ڕێوە دەبەن.

ئێمە لە كاتێكدا سەرلەبەری ئەو چیرۆكە هەڵبەستراوەی PKK ڕەت دەكەینەوە كە چەند ڕۆژ پێشتریش بە هەمان شێوە جەمیل بایك بۆ ڕازیكردنی ناحەزانی كوردستان و دوژمنایەتیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمان تۆمەتی بە ئاماژەیەك لە وتارێكدا خستە پاڵ پارتیمان، هه‌روه‌ها لە جەمیل بایك و PKKشدەپرسین: ئێوە بە قسەی موخابەراتی كام وڵات دژایەتیی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن لەو كاتەدا كە سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ئەركە پیرۆزە نیشتمانیانە بە ڕێوە دەبەن؟!

پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە لە بەرەی خەباتدا بووە لە دژی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و بە درێژاییی تەمەنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێكی هەرە سەرەكی بووە تیایدا، بەشێك بووە لە خەباتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆریزم. نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا ئامادە نییە هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ هێزێكی تیرۆریست و نادیموكراسیدا بكات، چ جاى گرووپێكى تیرۆرستیى وه‌ك داعش كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ پارتى كردووه‌ و پێش كۆنترۆڵكردنى مووسڵ و دواى ئه‌وه‌ش ڕۆژانه‌ له‌ سنوورى ده‌سه‌ڵاتى پارتى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌دایه‌ و ڕۆژ نیه‌ خه‌ڵكى پارتى به‌ ده‌ستى ئه‌و تیرۆرستانه‌ شه‌هید و بریندار نه‌بن.

ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداگیریی خۆمان لەسەر گرنگیی یەكڕیزیی هەموو لایەنە كوردستانییەكان دووپات دەكەینەوە، بۆیەش داوا لە سەركردایەتیی PKK دەكەین واز لە سیاسەتی دژایەتیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بێنن، واز لە سیاسەتی ئاستەنگ دروستكردن بۆ خەباتی ڕزگاریی نیشتمانی و نەتەوەییی كوردستان بێنن و ڕێگە نەدەن هیچ كەسێك و هیچ دەزگایەكی هەواڵگری، هیچ سیاسەتێكتان دژی بەرژەوەندیی كوردستان بەسەردا بسەپێنێت و، واز لە سیاسەتی تێكدانی یەكڕیزیی گەلی كوردستان و پارتە سیاسییەكانی بێنن، چونكە ئەوە تووشی هەره‌سێكی گەورەتان دەكات لەسەر ئاستی نیشتمانی و نەتەوەیی.

 

وته‌بێژى ده‌زگاى ڕۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى پارتی دیموكراتی كوردستان

5/7/2014




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact