Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 02:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێكخەرەكەی دەستگیر كرا.. لە هەولێر گردبوونەوەی بێ مۆڵەت ئەنجام درا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info/گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی بێ مۆڵەت و خوێندنەوەی بەیاننامەیەك لە هەولێر كە تەشهیری بۆ لایەنێكی دیاریكراو تێدا بوو، دەستگیركردنی یەكێك لە رێكخەرانی گردبوونەوەكەی لێ كەوتەوە.

ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم، گوتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ 15/4/2014 سەعات پێنجی ئێوارە چەند كەسێك لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، بە ناوی گرووپی پشتگیریی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، دەركەوت كە ئەو گردبوونەوەیە مۆڵەتی نەبووە و یەكێك لە رێكخەری گرووپەكەش كە بەیاننامەیەكی خوێندەوە بە ناوی (م.ه.ع) لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كرا و دوای ئەوەش ڕادەستی بنكەی پۆلیسی خانەقا كرا.

گوتیشی: دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە سەبارەت بە گردبوونەوەی بێ مۆڵەت و بە پێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانیش، دەستبەسەر كراوە.

شیاوی باسە، لەو بەیاننامەیەدا كە یەكێك لە رێكخەرانی گرووپەكە خوێندییەوە، هێرشی ڕاستەوخۆ و تەشهیری تێدا بوو بۆ سەر لایەنێكی دیاریكراو و بە ئاشكرا حزبێكیان تۆمەتبار دەكرد.

ئومێد پشدەری




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنچشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact