مووسڵ- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، ئەم جارە دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ زۆر زیاد دەکات و ھەردوو کورسیی کۆتای مەسیحی و شەبەکیش بە دەست دەھێنین.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان لە مووسڵ، عیسمەت رەجەب، بە kdp.infoـی راگەیاند: رۆژانە بە بەردەوامی لە سنووری پارێزگای مووسڵ کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە ساز دەکەین و تێیاندا کارنامەی خۆمان بۆیان روون دەکەینەوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی هەروەها گوتی: زۆر بەگەرموگوڕییەوە پێشوازی لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، بۆیە پێشبینیی دەکەین ئەمجارە دەنگەکانمان زۆر زیاتر بێت لە پێشوتر.
عیسمەت رەجەب دەڵێت: ئەم جارە ھەردوو کورسیی کۆتای مەسیحی و شەبەکیش بە دەست دەھێنین.
بڵند ئیبراھیم