هەولێر-KDP.info/ سامی ئه‌رگۆشیی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه 16ی نیسانی 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئانکارا ده‌كات و كۆ ده‌بنه‌وه.
ده‌رباره‌ی بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەرگوشی گوتی: هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی و بابه‌تی كردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی بواری وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا تاوتوو ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ئێستای ناوچه‌كه به گشتی، ده‌خه‌نه به‌ر باس.