به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدی، جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی له كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
کوردی ئێزدی نموونەیەکی دیاری بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەکەمانن کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ قڕکردن و تواندنەوەیان ئەوان زۆر ئازایانە بەرگرییان کرد و زوڵم و زۆرداریی ڕژێمەکانی عێراق نەیتوانی ناسنامەی کوردایەتیتان بسڕێتەوە.
بەداخەوە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیشەوە هێشتا کەسانێک هەبوون کە هەوڵیان دەدا کوردی ئێزدی لە ناسنامەی کوردایەتییان دوور بخەنەوە بەڵام ئێزدییەکان بە شانازییکردن بەو ناسنامەی کورداییەوەبەرپەرچی ئەو هەوڵانەشیان دایەوە و دڵنیام هیچ هەوڵێک ناتوانێ کوردی ئێزدی لە گەلەکەمان داببڕێت.
هیوادارم ئەم جەژنە و هەموو یادەکانتان لە سایەی ئازادی و ئارامیدا بەخۆشی ببەنە سەر و هەمیشە لە شادی و ئارامیدا بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/4/2014