Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 12:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئەگەر مەبەستی پەیەدە قاچاغچێتی یان ئاسانكاری نەبێت بۆ تیرۆریستان بۆ بە ڕێگای یاسایی و ڕەسمی كە سێمالكایە هاتوچۆ ناكەن؟"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info/ لەبارەی تۆمەتباركردنی پارتی بە هەڵكەندنی خەندەق لەسەر سنووری ڕۆژئاوا، سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەپرسێت، ئەگەر مەبەستی پەیەدە قاچاغچێتی یان ئاسانكاری نەبێت بۆ تیرۆریستان بۆ بە ڕێگای یاسایی و ڕەسمی كە سێمالكایە هاتوچۆ ناكەن؟ بۆ دەبێ بۆ ئەوەی ئەوان قاچاغچێتیی خۆیان بكەن دەبێ حەڤدە كیلۆمەتری سنوور كراوە بێت و هەر كاتێك تیرۆریستیان ویستیان بێنە ناو هەرێم و زیان بە ئاساییشی كوردستان و هاووڵاتیان بگەیەنن؟

سەرچاوەکە هاوکات بۆ کوردستانیانی ڕوون دەکاتەوە، پەیەدە لە ڕێی پەیوەندی و سەفەقاتی گوماناوی لەگەڵ نەیارانی گەلەكەمان، گەلی كوردیان لە ڕۆژئاوا كردووەتە ئەسیری خۆیان و ناهێڵن دۆزی كورد لەم بەشەی كوردستاندا بەرەو پێشەوە بچێت. یەكڕیزیی گەلی كوردیان پێشێل كرد و پەیمانشكێنییان كرد و هاوپەیمانێتییان لەگەڵ نەیارانی كوردستان بەست. لەپێناو بەرژەوەندییەكانی ڕژێم شەڕیان بەسەر گەلی كورد سەپاند و ئێستاش بە چەواشەكاری و قسەی بێبنەما دەیانەوێ خەڵكی كوردستان بە شێوەیەكی دی لە ڕاستییەكان بگەیەنن.

دەقی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان:

 

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی تۆمەتباركردنی پارتی بە هەڵكەندنی خەندەق لەسەر سنووری ڕۆژئاوا

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەرپرس و ڕاگەیاندنەكانی سەر بە پەیەدە لە چەواشەكارییەكانیان لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامن و باس لەوە دەكەن كە پارتی خەندەق لەسەر سنووری ڕۆژئاوا لێ دەدات. ڕای گشتیی كوردستان لەوە ئاگادار دەكەینەوە كە پارتی هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بەو ئیجرائاتە ئەمنییەوە نییە كە لەسەر سنوورەكاندا دەكرێت، بەڵكو ئەوە حكوومەتی هەرێم و دەزگا سەربازی و ئەمنییەكانی هەرێمن كە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن چۆن هەرێمی كوردستان و سنوورەكانی لە هەڕەشەی تیرۆریست و قاچاغچییەكان بپارێزن، چونكە ئاساییشی هەرێم و گیانی هاووڵاتیان هێڵی سوورە و دەبێ لە هەڕەشەكان بپارێزرێن.

 پەیەدە و سیاسیەتەكانی كە بوونەتە كێشە بۆ گەلی كورد لە ڕۆژئاوا بە تەوجیهی نەیارانی كورد هەر ڕۆژە و بە جۆرێك هەرچیی قسەی بێبنەمایە ئاراستەی پارتی دەكەن و دەیانەوێ لەو ڕێگەیەوە شكستی هەڵسوكەوت و سیاسەتی خۆیان لە ڕۆژئاوا پەردەپۆش بكەن.

پەیەدە لە ڕێی پەیوەندی و سەفەقاتی گوماناوی لەگەڵ نەیارانی گەلەكەمان، گەلی كوردیان لە ڕۆژئاوا كردووەتە ئەسیری خۆیان و ناهێڵن دۆزی كورد لەم بەشەی كوردستاندا بەرەو پێشەوە بچێت. یەكڕیزیی گەلی كوردیان پێشێل كرد و پەیمانشكێنییان كرد و هاوپەیمانێتییان لەگەڵ نەیارانی كوردستان بەست. لەپێناو بەرژەوەندییەكانی ڕژێم شەڕیان بەسەر گەلی كورد سەپاند و ئێستاش بە چەواشەكاری و قسەی بێبنەما دەیانەوێ خەڵكی كوردستان بە شێوەیەكی دی لە ڕاستییەكان بگەیەنن. لەو كاتەی چەند لایەنێكی كوردی بڕیاری یەكڕیزی و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردیان داوە و پارتێكی تازە و خاوەن جەماوەر كە لە تێكۆشەرە ڕاستەقینەكانی ڕۆژئاوا پێكهاتووە، بەرپرسانی پەیەدە ئەم چەواشەكارییە نوێیەیان دەست پێكردووە و چاویان بە یەكڕیزی و سەربەرزیی گەلی كورد هەڵنایێت.

خەڵكی كوردستان لەوە ئاگادار دەكەینەوە كە خاڵی سنووریی سێمالكا بە شێوەیەكی ڕەسمی كراوەیە، بەڵام بە درێژایی حەڤدە كیلۆمەتر سنوور ئاواڵەیە و تیرۆریستان كە هاوپەیمانی هاوپەیمانەكەی پەیەدەن بە ئاسانی دەتوانن دزە بكەنە ناو هەرێمی كوردستان و زیان لە ئاساییشی هەرێم بدەن. بۆیە دەزگەكانی ئاساییشی هەرێم ئەركی سەر شانیانە ئیجرائاتی پاراستنی هەرێم جێبەجێ بكەن و نەهێڵن پیلانی نەیارانی گەلی كورد سەر بگرێت. حكوومەتی هەرێم زۆر باش دەزانێ چۆن سنوورەكانی بپارێزێت و بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەت لە كەس وەرناگرێت.

ئەگەر مەبەستی پەیەدە قاچاغچێتی یان ئاسانكاری نەبێت بۆ تیرۆریستان بۆ بە ڕێگای یاسایی و ڕەسمی كە سێمالكایە هاتوچۆ ناكەن؟ بۆ دەبێ بۆ ئەوەی ئەوان قاچاغچێتیی خۆیان بكەن دەبێ حەڤدە كیلۆمەتری سنوور كراوە بێت و هەر كاتێك تیرۆریستیان ویستیان بێنە ناو هەرێم و زیان بە ئاساییشی كوردستان و هاووڵاتیان بگەیەنن؟

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان

13/4/2014




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact