Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 01:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیستەكانی 213 و 76ـی پارتی، هیوا و ئاواتی ئێستا و پاشەڕۆژی خەڵكی كوردستان
| KDP.info


رێبوار حەمەلاو شوانی

هەڵبژاردن وەك بنەمایەكی گرنگ بۆ سیستەمی دیموكراسی بریتی دەبێت لە وەرگرتنی دەسەڵات بەپێی خواست و ویستی هاووڵاتی یاخود گەل بە گشتی، بێگومان هەڵبژاردن گەرانەوەیە بۆ راو ئیرادەی میللەت بۆ دەستنیشانكردنی نوێنەرەكانیان و دووبارە گەرانەوە بۆ دەسەڵاتێكی گەلەری، واتە فەرامۆش نەكردنی تاكی كۆمەڵگا لەچوارچێوەی دیموكراسی و ئازادیدا، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەنگاونانە بەرەو پێشوەبردنی سیستەمی دیموكراسی و گرنگیدان بە ئیرادەی گەل.

 

هەر بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان، بە برٍوا و متمانەیەكی زۆر ئاڵاهەڵگری و پێشەرەویی دیموكراتی بووە نە تەنها لە سەر ئاستی كوردستان بەڵكو لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و برٍوای تەواویی بە بنەماكانی دیموكراسی هەبووە و لە پێناویدا قوربانی داوە و خەباتی كردووە و تا دۆزی رەوای كورد بە دونیا بناسێنیت بۆیە دەنگدان بە لیستەكانی 213 و 76ـی پارێزگاكان، دەبێتە هۆی زیاتر چەسپانی دیموكراتی و هیوا وئاواتی گەلەكەمان بۆ بە دەسهێنانی مافە نەتەوەییەكان نزیكتر دەكاتەوە.

 

213ی پارتی خاوەن ستراتیژییەكی وایە كە لە هەر هەڵبژاردنێكیدا، لیستی كردار و بەرنامەی خزمەتكردنی هەبێت، نەك لیستی قسە و گوفتاری بێ كردار، بۆیە پێوستە خەڵكی كوردستان و دەنگدەران زۆر هۆشیار وریا بن لەو كەسانەی سیاسەتی بەرزكردنەوەی بەردی گەورە مومارەسە دەكەن، كە تەنها نیشانەی نەهاویشتنە.

 

لیستی 213 و 76ـی پارتی كاتێك چاوی بە چاوی خەڵك دەكەوێت خۆی بە بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بەو بەڵین و پەیمانەكانی، بۆیە ئەو بریارو بەڵێنانەی كە بە خەڵكی كوردستان داوێتی بە جێی دەگەێنێت. پارتی دیموكراتی كوردستان بە هێزێكی زۆرەوە دەچێتەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئەو كاتەی كە گشت مافە رەوا و دەستوورییەكان جێبەجێ دەكات، واز ناهێنێت.

 

لە سایەی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مەسعوود بارزانی لەناوچەكە و هەرێمی بۆسەركەوتنی گەلەكەمان پەیرەوی دەكات بۆیە پێویستە لەسەر هەرتاكێكی گەلەكەمان بە گروتینێكی كوردانەوە و بە ئەركی سەرشانی خۆمانی بزانین بەشداری بكەین لەهەلبژاردنی ئەم جارە وەك وەفایەك بەرامبەر بەو هەموو قوربانیە و خوێنی شەهیدەكان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەكانەكانمان بە ئەركی نەتەوەیی خۆمان هەڵسین ڕۆژیكی نوێ لەم هەڵبژاردنە بە ڕووی ناوچەكە و جیهاندا بكەینەوە بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەم جارە و دەنگی بە لیستی 213ی پارتی بدەین كە دەنگی هیوا وئاواتەكانی ئێستا و پاشەرۆژی خەڵكی كوردستانە.

 

سەرۆك مەسعوود بارزانی وەك یەكەم سەرۆكی كوردستان و(پارتی)یش وەك حزبی دایك و یەكەم هێزی سیاسی لە گۆڕەپانی كوردستاندا پشتگیری لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كاری لەسەر سەربەخۆیی ئابووری و ترانزێتی بازرگانی كوردستان كردوە.

 

سەرۆك بارزانی  زۆر نەترسانە و حەكیمانە داكۆكی لە ئەزموونی كورد و فیدراڵییەتی كوردستان و  كاری لەسەر ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییەتی عێراق كردووە، تا دەگاتە داكۆكیكردن لە پرسە نەتەوەیی و مافە نیشتمانییەكانی میللەتی كورد. بۆیە دەنگدان بە لیستەكانی76 و 213 ی پارتی، دەنگدانە بە حزبێكی دڵسۆز و خەمخۆر و خزمەتگوزاری كوردستانی، دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بەدەوڵەتی كورد و سەربەخۆیی كوردستان.

 

هەر بۆیە  پێشوازیكردن لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و بەشداریكردن لە پرۆسەی دەنگدان لە 30ی نیسانی 2014 بە لیستی76ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی كوردستان و لیستی 213ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بۆ پەرلەمانی عێراق، یەكێكە لە بنەماو پرەنسیپە بەهێزەكانی گەلی كوردستان، بە تایبەت كە ئەمڕۆ كوردستان بە بارودۆخێكی زۆر ناسك و هەستیار دا تێپەر دەبێت.

 

جێبەجێكردنی پیلانی گەمارۆی دارایی و بەكارهێنانی كارتی فشاری قەیرانی سیاسی و تاكڕەویی دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەمانە هەمووی وا دەخوازێت كە بە روحیەتێكی بەزر و كوردانە بە شداری لە پرۆسەهەڵبژادن بكەین و بۆیە دەنگدان بە لیستی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق، داكۆكیكارێكی سەرسەخت و واقیعیانەیە بۆ بە ڕەواكردن و بە دەستوریكردنی زیاتری مافە نەتەوەییەكانی كورد، دەنگدان بە پارتی وەك هێزێكی براوەی كوردی لە خولی تازەی پەرلەمانی كوردستاندا، دەنگدانە بەو حزبەی لە ڕابردوو شدا جێی متمانەی خەڵكی بەشمەینەتی گەلی كوردستان بووە. ئەو هێزە  دوورەلە چەواشەكردن، لە نیگای واقیع و رووداوە مێژووییەكانەوە كاری لەسەر ماف و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی كورد كردووە.

 

لیستی 213ی پارتی، لە ماوەی حوكمڕانیدا بە كردەوە سەلماندوویەتی و خەڵكیش بەختی چەندین ساڵەی خۆیان لە گەڵیدا تاقی كردەوە كە هێزێكە خاوەن پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە بۆ ئێستا و ئایندەی خەڵكی كوردستان، بۆیە بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە، چاوەڕوانی دەنگدەری كوردستانە لە 30ی نیسانی وەڵامی هەموو ئەو كار و خزمەتانە بداتەوە، وەك لە هەڵبژاردنەكانی پیشتریش متمانەیان پێداوەتەوە، با هەموومان بەرەو سەركەوتنە گەورەكەی پارتی پێشڕەومان هەنگاو بنێی.

 

لیستی 213ی پارتی، ئەو لیستەیە كە لە ماوەی 68 ساڵ تەمەنی خەبات و رزگاری خوازیی و قوربانیدانییدا لە پێناو بە دیهێنانی خەون وئاواتەكانی میللەتەكەیدا تێكۆشاوە و تا بەدەستهێنانی هەموو هیوا وئاواتەكانی و سەرفرازی میللەتەكەی بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان.

 

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 
علی سەعید: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 18:05:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact