Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 11:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەگەر دەتەوێت بزانیت، جیاوازییەکە لێرەیە..
| KDP.info


غازی حەسەن

پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی کوردستان نزیکەی شەش مانگ دواکەتووە، ئەمەش بۆتە جێگەی مشتومڕ و قسەی سیاسییەکان، هەر سیاسییەکانیش بۆ ئامانجی سیاسی و مەبەستی تایبەتی دەیانەوێت سەرنجی شەقامی کوردی بەلای خۆیاندا رابکێشن، دەڵێن براوەی یەکەم کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەرپرسە لە دواکەتنی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەت. دیارە ئەم قسانە تەنیا پەیوەندی بەو زانیارانەوە هەیە کە خەڵکی ئاسایی و رەشۆکی خەڵک  پێش سیاسییەکان دەیانزانن، بەڵام لایەنە شاراوەکەی بە هیچ شێوەیەک بۆ خەڵک باس نەکراوە، دڵنیاشم کە بەشێکی زۆری سیاسییەکانیش نایزانن یاخود نایانەوێت بیزانن،  بۆ؟ چونکە بەرپرسە راستەقینەکانی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی کابیەنی نوێی حکوومەت، دەیانەوێت خۆیان لە راستییەکان بدزنەوە و بەرەو ئاقارێکی دوور لە واقیع و حەقیەت خەڵک ئاراستە بکەن. ئەگەر تو دەڤێت بزانیت مەسەلە چییە، پێتڤی بزانیت هەندێک لایەن ژ بۆ بەدەستهێنانی کورسی و پلە و پایەی ئیداری، هیچ پێنگاڤێک بەرەو پێش بچن.

راستیەکەی ئەوەیە پارتی دیموکراتی کوردستان کە براوەی یەکەمە و  دەبێت حکوومەت پێکبهێنێت، گەرەکیەتی هەموو لایەنە سیاسییەکان لەم کابینەیەدا بەشداری بکەن و هەریەکە بە پێی پێگە و قەوارەی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەشە کێکی خۆی ببات، بەتایبەتیش ئەوانەی کورسیان هەیە و  رۆلیان دەبێت لە ئایندەی سیاسی لە کوردستاندا. وابزانم دان نان بە واقیعی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان ئەرکێکی گرینگە، بەرەو پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەمەش وادەکات حکوومەتێکی هاوبەش و کارا پێبکێت.  کە لە بنەڕەتدا ئەم هەڵوێستەی براوەی یەکەم کە پارتییە ، دوور بینانە و ستراتیژییە بۆ ئەوەی کوردستان هەمیشە ئارام و یەکدەنگ و  کاریگەر بێت. وەکو سەرچاوەکان باسی دەکەن دەبێت لەم نزیکانە کابینەکە بڕیاری لێبدرێت.

پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 1ی نیسان دەستی پێکرد، ئەمە پرۆسەیەکەی چارەنووسازە بۆ کوردستان بە گشتی و هەندێک لایەنی سیاسی بەتایبەتی. رەنگە رکابەرییەکە لە پارێزگای سلێمانی کوتەک وەشێن بێت، چونکە مملانێی توند و یەکلاکەرەوەی ئەم قۆناغە  لە نێوان  بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوێیە. سەرباری دیارکردنی نوێنەرانی بەغدا لەهەمان رۆژدا، ئەوەش حیساباتێکی نوێی تێدایە.

 راستە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هێواشی و بەسەدان حیساب و لێکدانەوە هەنگاو دەنێت، بەڵام پێناچێت کێرفی لە خراپیدا بێت، چونکە پارێزگای دهۆک و  هەولێر یەکلاکەرەوەیە و لە قازانجی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگ دەدەن. هەلەبجە تازە کراوەتە پارێزگا و ئەمەش سەرۆک بارزانی بڕیاری لێداوەو لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمیش رێژەیەکی باش دەبات، تەنیا کەرکووک نەبێت، کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قورسایی و حسیاباتی خۆی تێدا دەکات، ئەمانەش کاریگەریان لە سەر دەنگدەر دەبێت. لە بەر هەندێ دوور نییە، لەم چوار چێوەیەدا وەکو  دەستکەوتێکی دیکەی سیاسی گرینگ وەکو ئاماژەی پێدەکرێت، بڕیاری پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە چەند رۆژی دیکە یەکلایبکرێتەوە، چونکە ئەم مەسەلەیە دوور نییە کاریگەری سلبی لە سەر پرۆسەی دەنگدان بە ئەرێنی و نەرێنی دروست بکات.

حکوومەتێکی کۆدەنگی نیشتیمانی، کە کورد و تورکمان و  کلدان و سریانی و ئاشوری تێیدا بەشدار بن، دەبێتە مایەی هەنگاونانی پتەو و  کاریگەر لە ئایندەدا، هەروەها بەشداری لایەنە سیاسییە جوداکان لە کابینەکەدا، جارێکی دیکە متمانە و  کۆدەنگی و یەکدەنگی کورد دەردەخات، کە لەم قۆناغەشدا کورد زۆر پێویستی بەم کۆدەنگییە هەیە. هەموومان دەزانین لە ساڵانی داهاتوو پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا ئەگەر توندتر نەبن، لە پێناچێت لە ئێستە باشتر بن، ئەمەژی پەیوەندی بە سروشتی پێگەی جەماوەریو  رێژەی کورسییەکانی حزبی دەعوە و پێگەی نوری مالکی و ئەو لایەنانەوە دەبێت کە لەئێستەدا بانگەشەی گۆڕینی دەستور دەکەن و لەمبارەوەش ئاماژەی بە مافەکانی کورد لەم دەستورە دەکەن و دەیانەوێت ناسنامەی عەرەبیی عێراق بخەنە نێو دەستورەکە، واتە گەڕانەوە، بۆ فاشیەت و  رەگەپەرستی و دەمارگیری نەتەوەیی چاوچنۆک. ئەمانەش وا دەردەکەون کە  کێشەکان لە گەڵ بەغدا بەرەو ئاڵۆزی پتر بچن. کێشەکانی ناوچەکەش لە قوڵبوونەوەی زیاترە و خەریکە دونیاش بەرەو شەڕی سارد دەچێت. ژبیری نەکەین هەر گەڕانەوەیەک بۆ شەڕی سارد راستەوخۆ پەیوەندی بە کوردستان و پێگەی لە ململانێکان دەبێت.

پرۆسەی هەڵبژاردنی کوردستان فراوانە، کریستانییەکان، نەتەوە جیاکان، لایەنە سیاسییە ئیسلامی و کۆمۆنیستی و دیموکراتی و  نەتەوەییەکان بەشداری هەڵبژاردنن، هیچ لایەنێکی سیاسی بایکۆتی هەڵبژاردنی نەکردووە، لیستەکان زیادیان کردووە، کەواتە پرۆسەکە ئارامی و دیموکراسیەتی پێوەدیارە و پشت بە بنەمای رێزگرتن  لە جیاوازییەکان و بایەخدان بە بەشداری راستەقینەی هەموو گروپ و  پێکهاتە و ئاراستەیەکی فکری و  ئایدۆلۆژی لە چوارچێوەی یاسادا بەرێوەدەچێت. ئەمەش پێچەوانەی بەغدایە، کە لەتەک دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، باری خراپی ئاسایش و  کێشەی سیاسی و ئابوری و مەزهەبی لە قوڵبوونەیەوە دایە و قەیرانەکانی دەسەڵات و  فتکردن و  لێدانی سیاسی و هەتا فشاری سەربازی و سەرکوتی رکابەرەکان لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت. 

کەواتە دەنگدان چ بایەخ و بەهایەکی دەبێت، ئەگەر ئاسودەیی خەڵک و ئارامی و پێشکەوتن لە ئارا نەبێت، هەروەسا تەنێ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دیماهی بە کێشە و قەیرانەکان ناهێنێت، ئەگەر پەیڕوەی سیاسەتی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان و دیموکراسی لە دەسەڵات و ئاڵگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات نەکرێت. گرینگ لە کوردستاندا خەڵک دەنگ دەدات، بۆ باشترین خزمەت و گەشەکردن. لە عێراقی عەرەبیشدا بۆ بەهێزبوونی گروپێک و مەزهەبێک و لایەنێک پرۆسەکە بەرێوەدەچێت، ئەمەش کاکل و نێوەڕۆکی ئەج دۆزەیە و جیاوازییەکە لێرەدایە، ئەگەر دەتانەوێت بیبینن.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact