Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 01:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كەركووك بۆ كوردو كوردستان سیمبولی شۆرش و قوربانیدانە
| KDP.info


كەركووك بۆ كوردو كوردستان سیمبولی شۆرش و قوربانیدانە

 

رێبوار حەمەلاو شوانی

گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری كەركووك بۆ ناوەڕاستی بیستەكانی سەدەی رابردوو دەگەرێتەوە، دوای دۆزینەوەی نەوتی بابەگوڕگوڕ 1927، بە ناوی زەویەكانی یەكەی بەرهەمهێنانەوە هەر لە حەویجە تا حەمرین بەسەر خێڵە عەرەبییە رەوەندەكان دابەش كرا، ئیتر بەم شێوەیە كەركووك بووە شوێنێكی تایبەت لە هزری حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق و لە بەعەرەبكردنی بەردەوام بوون تا رووخانی رژێمی بەعس.

ڕاپەڕینە مەزنە مێژووییەكەی‌ ئاداری‌(1991)ـیی‌ خەڵكی‌ كوردستان، ڕاپەڕینێكی‌ سەراپای‌ و گشتگیر بوو، ڕۆژانە تێكڕای‌ جەما‌وەری‌ كوردستان بە پاڵپشتی‌ هێزە شۆڕشگیڕەكان لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان ڕادەپەڕین و ناوچەی‌ تازەیان ئازاد دەكرد و، دەسكەوتی‌ گەورە و گرنگیان بە دەست دێنا و بەرەوبەرەوەتردەچوون، بە جۆری‌ تەنها لە ماوەی‌ (18) ڕۆژێكدا سەرجەم خاك و هەرێمی‌ كوردستانیان لە ژێر نیر و ڕكێفی‌ بەعسیە پاك كردەوە.

لە 20ی ئاداری 1991 و لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ پێشمەرگە و جەماوەری راپەڕیوی كەركووكی دڵی كوردستان شاری كەركووكیان رزگار كرد، لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ كەركووك راپەڕی و جەماوەری ئازار چەشتووی ئەو شارە قارەمانە لە دامودەزگای سەربازی و موخابەراتی و دەزگاكانی تەعریب هاتنە دەست و ئەو زیندانە مەزنەیان تێك شكاند كە دەیان ساڵ بوو رژیمی لە ناوچووی بەعس كەركووكی كوردستان و هاووڵاتیانی ئەو شارە خۆڕاگرەی تیادا خنكاندبوو، جەماوەری راپەریوی ئەو شارەیان رزگار كردبوو كە بەعس بۆ داگیركردنی زۆرترین و كاریگەرترین هێزی سەربازی و سەربازگە و زیندانی تیادا دامەزراندبوو.

شاری كەركووك بۆ كورد و كوردستان شادەماری جەستەی شۆڕش و قوربانیەكانمانە هەمیشە لە ناخمان وەك سیمبولێكی گەورە تەماشا دەكرێت، ئەو شارەی هەردەم بەشێكی دانەبڕاوەی كوردستانە بووەتە جێی ململانێی نێوان كوردو نەیارەكانی بە جۆرێك كەركووك بووەتە رەمزی مان و نەمانی نەتەوەی ئێمە، ئیتر نەیاران چی دەڵێن بابڵێن و كەمترین بەڵگە و دۆكیۆمێنتیان لایە لەبەرامبەر بە ڕاستی و دروستی بەڵگەكانی ئێمە، هەوڵدانی ئەوان بۆ لەكەداركردنی شارەكە بێ ئەندازە بوو بەجۆرێ هەوڵیان دەدا بۆ ناشیرینكردنی مێژوو، بەڵام دەست بۆ هەر بستە خاكێكی نەك هەر خودی شارەكە بەڵكو دەورو پشت و هەتا دەگاتە سەر سنووری حەمرینش ببەیت.

 ئەو راستییانە دەسەلمێنێ كە شاری كەركووك وەك زەوی وەك ناو وەك كەلتوور و وەك ئاو و هەواو وەك خەسڵەت و وەك زمان و وەك هەموو ئەو سروشتەی كە راستی قسەكانی ئێمە دەسەلمێنێ رەنگ و بۆی یاخود ناخ و دیمەن و وێنەی كەركوك و ناوچەكەشی هەر لەچوارچێوەی كوردستانی بووندا دێت و دەچێ ئیدی با نەیارانمان سەد ئەوەندەی تر بیڕێسن یاخود بیخەنە نێو گەمەیەكی یاساییەوە ناتوانن ئەم راستییە بشارنەوە كە كەركووك شارێكی كوردستانییە بە ڕوح و بە سروشتی ژیان ئەو راستییەی سەلماندووە.

كەركووكی دڵی هەمیشە زیندووی كوردستان23 ساڵ لەمەوبەر راپەڕی جەماوەرو پێشمەرگەی كوردستان ئەو قەلایەی ستەمیان رووخاند كە داگیركەران پێیان وابوو بە هیچ هێزێك ناڕمێت، پاش ئەوەی هەرسێ شارە گەوەركەی كوردستان سلێمانی و هەولێرو دهۆك رزگاركران رزگاركردنی كەركووك ببوە گرێیەكی راپەرینە مەزنەكەو تا ئەو شارە زامدارە رزگار نەكرا سەركەوتنی راپەرینیش رانەگەیەنرا، بەلام لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ جەماوەرو پێشمەرگەكانی بەرەی كوردستانی بەو سەركەوتنە مەزنە ئەو گرێیەیان كردەوەو ئەو سەركەوتنە دیرۆكییەیان تۆمار كرد و رۆژێك دواتر كەركووك و جەماوەری كەركووك لەیەكێك لە رۆژە دەگمەنەكانی مێژوودا لە باوەشی ئازادیدا بۆ یەكەمین جارو پاش سالانێكی زۆر لە ژێردەستەیی جەژنی نەورۆزیان گێڕا.

بزافی رزگاری خوازی كوردستان لەبەر رۆشنای رێبازی بارزانی نەمردا هەمیشە هەوڵی داوە خەباتی كورد لەپێناوی ئازادی و رزگاركردنی خاكی كوردستان و گەڕاندنەوەی كەركووكدا نەبێتە شەڕێك لە نێوان كورد و برا عەرەبەكانیدا، هەربۆیە لە چوارچێوەی وتوێژەكانی سەردەمی رێكەوتنامەی یازنزەی ئاداری 1970یش بارزانی نەمر ئامادە نەبوو لەسەر خاكی كەركوك و ناوچە تەعریب كراوەكانی كوردستان سازش بكات و ئامادە نەبوو دەسەلاتێكی ئۆتۆنۆمی وەرگرێت كە كەركووك و زۆر ناوچەی تری تەعریبكراوی كوردستانی لی َ بچڕابێت و لە دەرەوەی سنوورەكەیدا بێت و بە كوردستان حساب نەكرابن.

لەیادی ئازادكردنی كەركووكی گڕو كڵپەی جۆشدانەوەی كوردایەتی ئێستاش پێویستە زیاتر خەمخۆری ئەو شارە بین ئێستا دەبێت زیاتر وەكو كورد لەگەڵ نەتەوەكانیتری شارەكە دەستپێشخەربین بۆ ژیانێكی ئاسوودە و بێوەیی نێوان هەموو پێكهاتەكانی شارەكە، لەبیرەوەری راپەڕینی 1991ی شاری كەركوكدا، كەركوك هەنگاوی دەوێ بەقەبارەی قوربانیەكانی خۆی رۆحی لێبووردن و دەست لەناودەستی دەوێ، ئێمە قەدەر كۆی كردووینەتەوە لەنێوان یەكتردا بێگومان هەر دەبێت قەدەریش رێكمانخاتەوە لەبازنەی پەیوەندییە مرۆییەكان و ئازادی رادەربڕین و ئاشتی نێوان نەتەوە و پێكهاتەكانی شارەكە، هەر دەبێت مل بۆ ئیرادەی یەكتر نەسڕینەوە بدەین و ئاسوودەیی بۆ نەوەكانی ئایندە مسۆگەر بكەین.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact