ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئهو ماڵە کوردانهی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عهبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای گەیشتنی سکاڵای هاووڵاتیانی خانەقین لەسەر داواکاری ئێمە دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی لە خانووی شارەوانی بون ڕاگیرا.
دکتۆر شاخەوان عهبدوڵڵا گوتیشی: شارەوانی دیاله داوای کردبوو لەدوای یەک مانگ ئەو خانوانە چۆڵ بکرێت.
بڵند ئیبراهیم