Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 29 APR 2024 22:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەبدولڕەحمان سدیق: داھاتی یەک ساڵی دەستەی ژینگە دەگاتە نزیکەی یەک ملیار دینار
| KDP.info


ھەولێر _KDP.info_ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی: لە ماوەی یەک ساڵدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر کاروچالاکی و پڕۆژەمان ھەبووە و داھاتیشمان نزیکەی یەک ملیار دینار بووە، بۆیە بەردەوام  کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە بواری ژینگەدا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر خزمەت بکەین.

ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق ، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە بەردەوامە لە کارکردن بۆ ئەوەی  گرنگی زیاتر بە ژینگە بدرێت لە ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ڕابردوو مۆڵەت و ڕێگە پێدان و ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەکانی (پیشەسازی، پیشەسازی خۆراک، خزمەت گوزاری ، نیشتەجێ، بازرگانی، کشتوکاڵی، تەندروستی ھەروەھا مۆڵەتی ڕاو و گواستنەوەی دار و بیری قوڵ و ھەروەھا مۆڵەت پێدانی بەشی تیشک، بەم شێوەیەی خوارەوەن، بە جۆرێک لە ھەولێر (٩٢٧) پڕۆژە  و سلێمانی ( ١٠٠٦) پڕۆژە  و دھۆک (٤٤١) پڕۆژە و ھەڵەبجە (٢١) پڕۆژە و گەرمیان (٢١٧) پڕۆژە  و ڕاپەڕین (٢٣٩)پڕۆژە، کۆی گشتی (٢٨٥١) پڕۆژەن.

پێنەدانی ڕەزامەندی بۆ پرۆژەکان .. ھەندێک لە پرۆژەکان لەگەڵ ژینگە و یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە ژینگە ناگونجێن، بۆیە ڕەزامەندیان پێنەدراوە، بەم جۆرەی خوارەوە ، لەوانە لە ھەولێر (٠) پڕۆژە سلێمانی (١٦) پڕۆژە دھۆک ( ٥) پڕۆژە گەرمیان (١) پڕۆژە ڕاپەڕین ( ٧) پڕۆژە، کۆی گشتی (٢٩) پرۆژەن.

گوتیشی: لەبواری یاسایی ئەو ھەنگاوانەمان ناوە،   لەوانە ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ تایبەت بە پاراستن و چاککردنی ژینگە و ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٢ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی (٤) ڕێنمایی بە ناوی ڕێنمایی ڕێکخستنی ڕاوکردن و ڕێنمایی بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان و ڕێنمایی سنوردارکردنی ئاوی چارەسەرکراوی ئاوەڕۆکان و دووبارە بەکارھێنانەوەی و ڕێنمایی دیاریکردنی نرخی کرێی پشکنینی تاقیگەیی لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە.
ئەندازیار عەبدوڵرەحمان سدیق باسی لەوەش کرد: ئاماری کەیسەکانی دادگا بەم جۆرەی خوارەوە بوون: لە ھەولێر کەیسەکانی دادگا و سکاڵا (٤٢) کەیس و سزاو پێژاردن (٣٤) کەیس و ئاگادارکردنەوە (٤٥) و  بەڵێننامە (٦٧٣) و لە  سلێمانی کەیسی دادگا (١٨٢)کەیس و سزاو پێبژاردن (٦)کەیس و  بەڵیننامە (١٠٤٢) و ئاگادارکردنەوە (١٢٨)، لە دھۆک کەیسی دادگا و سکاڵا (٣٨) کەیس و سزدان و پێبژاردن (١٠) کەیس و  بەڵێننامە (٣٢٠)، لە ھەڵەبجە کەیسی دادگا و سکاڵا (٤٥) کەیس و بەڵێننامە (٤٤) کەیس و سزا و پێبژاردن ( ٠) کەیس و سەرپێچی (١٥) کەیس، لە گەرمیان   کەیسەکانی دادگا (٠) کەیس، ژمارەی سکاڵا (٦) کەیس، لە ڕاپەڕین کەیسەکانی دادگا و سکاڵا (١) کەیس  و  بەڵێننامە (٧٣).
سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە ڕوونیشیکردەوە: چاودێری و بەدواداچوون و پشکنین بۆ پرۆژەی (کشتوکاڵی، بازرگانی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، تەندروستی و پاڵاوگەکانی نەوت  و بوارەکانی دیکە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنماییە ژینگەییەکان لە ھەولێر (٨٧٨) پڕۆژە پشکنین و بەدواداچوونی بۆ کراوە، لە سلێمانی (٢١٨٣) پڕۆژە، لە دھۆک (١٦٧٥) پڕۆژە، لە ھەڵەبجە (٣٠١) پڕۆژە، لە گەرمیان (١٠٧) پڕۆژە و لە ڕاپەڕین (٧١) پڕۆژە، کۆی گشتی ئەو پڕۆژانەی لەو ماوەیەدا پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە (٥٢١٥) پڕۆژەن.

دەشڵێت: لە چوارچێوەی کار و ھەنگاوەکانمان بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار و دامەزراندنی دەرچووانی ژینگە لە سەر پرۆژەکانی کەرتی تایبەت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و بەپێی ڕێنمایی (١)ی ٢٠٢٢ وەکو چاودێر لەسەر پڕۆژەکان دانراون، لە ھەولێر (١٠٤) دەرچوو، لە سلێمانی (١٤) دەرچوو، لە دھۆک (١٨) دەرچوو، لە ھەڵەبجە (٦) دەرچوو، لە گەرمیان (٥) دەرچوو و لە ڕاپەڕین (٤) دەرچوو، کۆی گشتی  (١٥١) دەرچوو وەک چاودێر دامەزراوە.

باسی پشکنینی تاقیگەییشی کرد: بۆ نموونە (پشکنینی کیمیاوی خاک، پشکنینی بکتریۆلۆجی ئاو، پشکنینی کیمیاوی ئاو ) و چەند جۆرێکی تری پشکنین لە تاقیگەکانی ئێمە لە فەرمانگەی شارەکان ئەنجام دەدرێن، ئەمانیش بەم جۆرە بوونە، لە ھەولێر (١١٣٧) نموونە و (١٤٤٥٢) پشکنین، لە سلێمانی (١١٠٠) نموونە و (١٧٤٤٠) پشکنین، لە دھۆک (١٧٢٤) نموونە و (١٠٢٥٢) پشکنین، کۆی گشتی ٣٩٦١ نموونە و ٤٢١٤٤ جۆری پشکنینن.

ھەڵمەتی ھۆشیاری و ڕاگەیاندن کە بریتیە لە (پێشوازیکردن لە ڕێکخراوەکان و ژینگەپارێزەکان، ھەڵمەتی نمام چاندن لەگەڵ ڕێکخراوەکان، سەردانکردنی شوێنە جیاجیاکان، بەشداریکردن لە دیدارە تەلەفزیونییەکان و لێداونە ڕادیۆییەکان، ئەنجامدان و بەشداریکردن لە سیمینارەکان و وۆرکشۆپەکان، ھەر وەھا ھەڵمەتە جۆراوجۆرەکانی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دژ بە پەتای کۆڕۆن، دیوانی دەستە (١١٤٨) و  ھەولێر (٦٥) و  سلێمانی (٤٧) و دھۆک (١٧٢) و ھەڵەبجە (٢٨) و گەرمیان (٥٩) و ڕاپەڕین (٢١٦) و سۆران  (١٤٠)، کۆی گشتی دەکاتە (١٨٧٥) چالاکی.

لە کۆتاییدا سدیق گوتی: چالاکی ڕێژەیی لە بری سەوزکردن بۆ ئەو کارگە و پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم مۆڵەتیان وەرگرتوە و شوێنی سەوزکردنیان نییە لە پرۆژەکەدا لە ھەولێر (٤٣٤٥٠م^٢)، سلێمانی (٧٩٤٤٦٣ م^٢, ٢١ کم )، دھۆک (١١٢٦٠٠م^٢)، ھەڵەبجە (١٢٠٠ م^٢)، گەرمیان (١٦٤٦٥ م^٢) و ڕاپەرین (١٦٧م^٢)، کۆی گشتی: (٩٦٨٣٤٥ م^٢ کە دەکاتە ٣٨٧٣٣٨ دۆنم) و (٢١ کم).

داھاتی گشتی کۆکراوەی دەستەکەمان لەم ماوەیەدا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە، لە ھەولێر ٥٤٠٥٩٥٠٠٠، لە سلێمانی (٦١١٣١٤٠٠) دینار، لە دھۆک (٢٧٣٦٠٤٠٠٠) دینار، لە ھەڵەبجە (٢٦٣٣٠٠٠) دینار، لە گەرمیان (٨٠٠٠٠٠٠٠) دینارو لە ڕاپەرین (٣٢٥٠٠٠٠٠) دینار، داھاتی ساڵی ٢٠٢٣ دەکاتە (٩٩٠٤٦٣٤٠٠) نۆ سەد و نۆھەت ملیۆن و چوار سەد وشەست وسێ ھەزار وچوار سەد دینار عێراقی.

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

بڕیار دەدرێت چەند گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت

MONDAY, 29 APRIL 2024 22:04:51

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیار لەسەر ڕێژەی ئەو گەنمە دەدرێت کە بڕیارە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدڕاڵی بکەن، دەشڵێ، داوامان کردووە دەرگای سایلۆکان زوو بکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنم و درەنگیش پڕۆسەکە کۆتایی بێت.

 
دژوار فایەق: داوامان لە ھادی عامری کردووە رێگری لە سوپای عێراق بکات

MONDAY, 29 APRIL 2024 18:04:30

بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ داوای لە ھادی عامری سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ کردووە رێگری لە سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان بکات، کە دەستوەردان لە کاروباری جوتیاران نەکرێت.

 
نەھلە ئەفەندی:، داوامان کردووە شەش ھەزار یەکەمەکانی ھەرێم دابمەزرێن

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: بە فەرمیی داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە ئەمەش ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە کە دایانمەزرێنێت.

 

خەسرۆ ئاژگەیی: بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، بەرگریی لە ھەرێم دەکەین

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:02

بەریتانیا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا دەڵێت، بەریتانیا پشتگیری و بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات..ئاماژەیشی دا، بەریتانیا خۆی بە دۆست و ھاوبەشی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان دەزانێت و، نیگەرانە لەو ھەڕەشانەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەن.

 
پارێزگاری دهۆک: کارتی بانکیی (هەژماری من)ـم وەرگرتەوە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:17

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە. جەختیش لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەکە 19 خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و ڕێگری لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact