ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/4/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له بەڕێز تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعیه‌ت و پرۆسه‌ى دیموكراسى، گرنگ و پێویسته هه‌ڵبژادن بكرێت. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد و به‌ڕێز باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا دوایین سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گرنگ زانى.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى بازرگانیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.