Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 30 APR 2024 02:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/4/2024، سەرۆک بارزانی، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە: "ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە، لە 37ەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان."




دوایین هەواڵەکان

بڕیار دەدرێت چەند گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت

MONDAY, 29 APRIL 2024 22:04:51

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیار لەسەر ڕێژەی ئەو گەنمە دەدرێت کە بڕیارە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدڕاڵی بکەن، دەشڵێ، داوامان کردووە دەرگای سایلۆکان زوو بکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنم و درەنگیش پڕۆسەکە کۆتایی بێت.

 
دژوار فایەق: داوامان لە ھادی عامری کردووە رێگری لە سوپای عێراق بکات

MONDAY, 29 APRIL 2024 18:04:30

بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ داوای لە ھادی عامری سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ کردووە رێگری لە سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان بکات، کە دەستوەردان لە کاروباری جوتیاران نەکرێت.

 
نەھلە ئەفەندی:، داوامان کردووە شەش ھەزار یەکەمەکانی ھەرێم دابمەزرێن

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: بە فەرمیی داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە ئەمەش ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە کە دایانمەزرێنێت.

 

خەسرۆ ئاژگەیی: بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، بەرگریی لە ھەرێم دەکەین

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:02

بەریتانیا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا دەڵێت، بەریتانیا پشتگیری و بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات..ئاماژەیشی دا، بەریتانیا خۆی بە دۆست و ھاوبەشی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان دەزانێت و، نیگەرانە لەو ھەڕەشانەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەن.

 
پارێزگاری دهۆک: کارتی بانکیی (هەژماری من)ـم وەرگرتەوە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:17

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە. جەختیش لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەکە 19 خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و ڕێگری لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact