Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 30 APR 2024 02:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دزەیی: بایدن جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە
| KDP.info


ئه‌مریكا-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە هەناردە بکرێتەوە، هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق رژدە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بایدن جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کردەوە. هاوکات دەڵێت: سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەمەریکا گرنگە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و بایدن، تەوەری گرنگ تاوتوێ کران.

سەفین دزەیی، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە زووترین کات هەناردە بکرێتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی کرد، دوو گرفتیان لەبەردەمە پێویستە سەرەتا چارەسەری بکەن.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، حکوومەتی عێراق داوای کردووە کە پێداچوونەوە بە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکادا بکرێت و گۆڕانکاری لە هەندێک خاڵیدا بکرێت.

سەفین دزەیی، لەبارەی ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هیوادارە بابەتی مووچە نەبێتە کارتێکی فشار و بابەتی گەرمی میدیاکان، هاوکات گوتی: سوودانی جددییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.




دوایین هەواڵەکان

بڕیار دەدرێت چەند گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت

MONDAY, 29 APRIL 2024 22:04:51

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیار لەسەر ڕێژەی ئەو گەنمە دەدرێت کە بڕیارە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدڕاڵی بکەن، دەشڵێ، داوامان کردووە دەرگای سایلۆکان زوو بکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنم و درەنگیش پڕۆسەکە کۆتایی بێت.

 
دژوار فایەق: داوامان لە ھادی عامری کردووە رێگری لە سوپای عێراق بکات

MONDAY, 29 APRIL 2024 18:04:30

بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ داوای لە ھادی عامری سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ کردووە رێگری لە سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان بکات، کە دەستوەردان لە کاروباری جوتیاران نەکرێت.

 
نەھلە ئەفەندی:، داوامان کردووە شەش ھەزار یەکەمەکانی ھەرێم دابمەزرێن

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: بە فەرمیی داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە ئەمەش ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە کە دایانمەزرێنێت.

 

خەسرۆ ئاژگەیی: بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، بەرگریی لە ھەرێم دەکەین

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:02

بەریتانیا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا دەڵێت، بەریتانیا پشتگیری و بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات..ئاماژەیشی دا، بەریتانیا خۆی بە دۆست و ھاوبەشی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان دەزانێت و، نیگەرانە لەو ھەڕەشانەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەن.

 
پارێزگاری دهۆک: کارتی بانکیی (هەژماری من)ـم وەرگرتەوە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:17

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە. جەختیش لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەکە 19 خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و ڕێگری لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact