Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 29 APR 2024 21:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سیاسەتمەدارێکی عێراقی: سەرۆک بارزانی لە خەمی ھەمووانە.. ئەمەریکا کوردستانێکی گەش و سەقامگیری دەوێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- غازی فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان دەڵێت، دۆخی ئێستای سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارە، لە سووریا جەنگ ھەیە و ھێزی نێودەوڵەتی گرووپە چەکدارەکان ھەیە و دەستێوەردانی نێودەوڵەتی ھەیە لەلایەن ھێزە ئیقلیمیەکان و لە یەمەن جەنگە و برسێتی ھەیە و لە باشووری لوبنان و ئیسرائیلیش جەنگ ھەیە لە کەرتی غەززەش شەڕ و پێکدادان ھەیە و وڵاتانی زلھێز شەڕی بەوەکالەت دەکەن لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا. 

غازی فەیسەڵ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە عێراقدا دۆخەکە ناسەقامگیرە و ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێگ بووەتەوە ئەویش ئابووری، سیاسی، ئەمنی و یاساییە، ھەموو ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ  پابەند نەبوون بە بەھاکانی دەستووری بەتایبەت بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان، بۆیه‌ دەبێت حکوومەتی عێراق پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەی کە کراوە بۆ پێکھێنانی حکوومەت، چونكه‌ ھیچ ڕێگایەکی تر نیە جگە لە پابەندبوون بە دەستوور".

بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان گوتیشی: "دەستووری عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەنگی لەسەر درا و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پێ پێکھێنران، ھەڵبژاردن دەسەڵاتی تەشریعی و دادوەری بە ڕوونی مافی ھەرێمی کوردستانی دیاریکردن، بۆیە ئێستا حکوومەتی ھەرێم سەرکەوت لە ڕووی ئابووری و سیاسی و ئاوەدانکردنەوە و لە ھەموو بوارەکان دا پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی ئێستا بوونەتە نموونەیەکی جوان بۆ عێراقییەکان و وڵاتانی دەورووبەر و جیھان".

فەیسەڵ ئاماژەیشیدا: "زۆر ڕێککەوتن و ماددەی دەستووری ھەن لە بەغدا جێبەجێ نەکران وەک ماددەی ١٤٠ و ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و مووچە و بوودجە بە ھۆکاری دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و ھەندێک لایەن دەیانەوێت عێراق بگەڕێتەوە سەردەمی ناوەندی و ھەموو شتێک لە ڕێگەی ئەوانەوە بێت و نایانەویت کوردستان گەشە بە خۆیەوە ببینێت".

ناوبراو دەشڵێ: "ئەمەریکا گرنگییەکی گەورە بە ھەرێمی کوردستان دەدات لە ڕووی مەشق و پڕچەکردنی پێشمەرگە، ھەروەھا ئەمەریکا کوردستانێکی گەش و سەقامگیری دەوێت، بەڵام ھەندێک لایەن نایانەوێت ئەم سەقامگیریە لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت بۆیەشە ھەولێر بۆردومان دەکەن و ئێستاش ھاتنی دیبلۆماتکار و شاندە سیاسییەکان بۆ کوردستان و وەبەرھێنانی وڵاتان لە کوردستان بووەتە ئەگەرێکی گەورە بۆ گەشەی ھەرێمی کوردستان".

لە بارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ناوچەکە گوتی: "سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرکردەیەکی گەورەیە لە عێراقدا و تەنیا سەرۆکی کوردەکانی عێراقی نییە بەڵکو ڕێبەری گەلی کوردە لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و گوتارێکی نیشتیمانی ھەیە و ھەمیشە کاریکردووە ھاوبەشی و ھاوکاری و پێشکەوتن بۆ عێراق ھەبێت و لە خەمی ھەموو گەلی عێراقدایە و بۆ خەڵک ڕوونبووەتەوە کە سیاسەتی سەرۆک بارزانی سیاسەتێکی ڕاستگۆیە بۆ خەڵک و لە خەمی ھەمووان دایە".

 

کاروان باعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

دژوار فایەق: داوامان لە ھادی عامری کردووە رێگری لە سوپای عێراق بکات

MONDAY, 29 APRIL 2024 18:04:30

بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ داوای لە ھادی عامری سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ کردووە رێگری لە سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان بکات، کە دەستوەردان لە کاروباری جوتیاران نەکرێت.

 
نەھلە ئەفەندی:، داوامان کردووە شەش ھەزار یەکەمەکانی ھەرێم دابمەزرێن

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: بە فەرمیی داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە ئەمەش ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە کە دایانمەزرێنێت.

 

خەسرۆ ئاژگەیی: بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، بەرگریی لە ھەرێم دەکەین

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:02

بەریتانیا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا دەڵێت، بەریتانیا پشتگیری و بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات..ئاماژەیشی دا، بەریتانیا خۆی بە دۆست و ھاوبەشی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان دەزانێت و، نیگەرانە لەو ھەڕەشانەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەن.

 
پارێزگاری دهۆک: کارتی بانکیی (هەژماری من)ـم وەرگرتەوە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:17

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە. جەختیش لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەکە 19 خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و ڕێگری لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەکات.

 
عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا لەبارەی دیالۆگی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر خەتە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:02

فەرەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، فەرەنسا دەیەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق بەدیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام لە ھەوڵدان و لەسەر خەتن، چونکە سەقامگیری لە عێراق نەبێت کاریگەری لەسەر ھەموو وڵاتان دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact