ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە نامەیەکدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.