هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوو‌ن لە قەرز و سزا و ڕسووماتەکان دەردەکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا، کە دوێنێ 8ی4ی2024 دەری كردووه و کۆپییەکی دەست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی كەوتووە، تیایدا چەند بڕیارێک دراوە.
وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە، پاڵپشت به بڕیاره‌كانی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووە، كه تایبه‌تن به لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سو‌و و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج.
لە بڕیاری یەکەمدا باسی لێخۆشبوونی 50%ی ڕسووماتی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو، بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێ.
لە بڕیارەکاندا ئەوەش هاتووە، کە: "پێشكه‌شكردنی كارئاسانیی پێویست له چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران، به تایبه‌تیش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی به ڕێژه‌ی خه‌مڵاندنی باجی پیشه‌كان و كاری كاسبكاران، كه خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنووردارن و بژێوی خێزانییان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی بارسووكیی له پێدانی باج، به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان."
لە بڕیارەکاندا ئاماژە بە داشکاندنی 20%ی قەرزەکانی ئاو و کارەبا کراوە
بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت.
لە خاڵێکی دیکەدا بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكوو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆش تاوەکوو 30ی9ی 2024، بەردەوام دەبێت.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سو‌و و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج و كرێی ساڵانه‌ی موڵكایه‌تیی میری، كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هاووڵاتییان، به مه‌رجێك توخمی سزایی نه‌بێت.
هەروەها داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان.
ڕۆژی، 27ی3ی2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارانەی خستە ڕوو، کە بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەری کردوون.