هەولێر-KDP.info- له وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ى (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه گوایه، پارتى كاندیدى بۆ ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان دیارى كردووه (دڵشاد شه‌هاب) ئه‌و گوتنانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: پارتى به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستى نه‌خستووه‌ته ناو كاروباره‌كانى یه‌كگرتوو و نه ده‌ستیش ده‌خاته ناو كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو ده‌شڵێت، هیواى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌یه‌كى باش و سه‌ركه‌وتووانه بۆ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌خوازین.
(دڵشاد شه‌هاب) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌رباره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كه گوایه، (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاندیدى بۆ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان) دیارى كردووه، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دوا و گوتى: "ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ناشزانین مه‌به‌ستى (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) له‌م باسكردنه‌دا بابه‌تێكى ناوخۆیى ئه‌و حیزبه‌یه و په‌یوندى به خۆى و خۆكاندیدكردنى خۆى و بابه‌ته ناوخۆییه‌كانى خۆیانه‌وه هه‌یه، یاخود هه‌ر مه‌به‌ستێكى تر كه په‌یوه‌ندى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه‌وه هه‌بێت، ئێمه ئه‌و گوتنانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌ستى خستووه‌ته ناو كاروباره‌كانى یه‌كگرتوو نه ده‌ستیش ده‌خاته ناو كۆنگره‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكى ناوخۆیى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه و پارتى هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا نییه، به‌ڵكه ئێمه ئومێده‌وارى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌یه‌كى باش و سه‌ركه‌وتووانه بۆ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌خوازین.
(دڵشاد شه‌هاب) گوتیشى: "ئه‌وه‌ى كه‌وا هاوبه‌شى نێوان پارتى و یه‌كگرتووه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هاوبه‌شه‌یه كه له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا له كوردستانین، خۆشبه‌ختانه له‌و بواره‌شدا ئێمه پێمانوایه په‌یوه‌ندیى باشمان هه‌بووه و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه رێز له ئیراده و كۆنگره و برایاره‌كانى ناوخۆى هه‌ر حزبێك و به‌تایبه‌تیش یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌گرین و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش به ته‌واوه‌تى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتی هیچ كارێكى له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه په‌یوه‌ندى به یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه‌وه هه‌یه.