Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 4 DEC 2024 18:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دهۆك له‌هه‌وڵه‌كانى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌له‌كان به‌رده‌وامه‌
| KDP.info


 
دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكى ‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند، ‌ له‌ هه‌وله‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌ل، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ بانگهێشتى چه‌ندین به‌رێوبه‌ر و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان كردووه .
 
(جه‌میله‌ محه‌ممه‌‌ دئیسماعیل) بۆ‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانـى گوتى: " ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا سه‌عات 11ـى پێشنیوه‌رۆ جارێكى تر كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌ن بانگهێشتى به‌رێوبه‌رى ئاسایش و به‌رپرسى به‌شى ئابوورى و به‌رێوبه‌رى گومرگ و چاودێرى بازرگانى و باجى ده‌رامه‌ت و باجى خانووبه‌ره‌ وكۆنترۆڵى جۆرى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى دهۆكمان كردووه‌ .
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك گوتیشى: "‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ كێشه‌و گرفتى هاوڵاتیان و گرانى نرخى كه‌لوپه‌ل له‌ بازاڕ كه‌ پێویسته‌ داببه‌زێت، له‌گه‌ڵ نرخى كرێى خانوو و چه‌ندین پرسى ترگفتووگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێوبه‌رانه‌ى كه‌ له‌ دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌ن ئاماده‌ده‌بن.
 
نه‌شوان به‌رزنجى
 



دوایین هەواڵەکان

بازرگانیی هه‌رێم: سه‌رژمێری ده‌بێته‌ بنه‌ما بۆ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 16:12:18

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رژمێری گشتیی ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان داوای باشتركردنی كوالێتی به‌شه‌خۆراكی كردووه‌.

لوقمان عه‌بدولقادر: هه‌وڵەكان بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بەردەوامن

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 15:12:01

هه‌ولێر -KDP.info- ڕۆژی 4/12/2005 ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی شایه‌تیدان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن تاوانباری هۆڵه‌ندی (فرانز ڤان ئنراد)، چوونە هۆڵەندا، له‌ ئه‌نجامدا تاوانباری ناوبراو بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ حوكمدرا به‌ تۆمه‌تی فرۆشتنی مادده‌ی ژه‌هراوی به‌ ڕژێمی به‌عس. 

لە پەرلەمان ھەناردەی نەوتی ھەرێم، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 14:12:41

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی دوو پرسی گرنگ دەکات، یەکەم ھاتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ پەلەمان و گفتوگۆکردن لەبارەی کۆمەڵێک پرس، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق دەکرێت، کە تایبەتە بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە.

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازیى له‌ باڵیۆزى نوێى ئیمارات دەکات

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 14:12:23

ھەولێر-KDP.info-  پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/12/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عەبدوڵڵا مەتەر خەمیس ئەلمەزرووعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

تاڤگە عومەر بۆ KDP باسی پەیامە گرنگەكەی سەرۆکی حکوومەت دەكات

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 13:12:47

ھەولێر-KDP.info-‌ بەڕێوەبه‌ری گشتیی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت کرۆکی ئەم یاسا نوێیەی لێبووردنی گشتی بێت و ئەوانەی کە دەستیان سوورە بە خوێنی دایک و خوشک و هاوسەر و کچەکانیان، هەرگیز بەر ڕەحمی هیچ یاسا و لێبووردنێک نەکەون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact