Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 23 NOV 2024 05:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەلاح مستەفا: ئەمەریکایش بڵێ نا، سەربەخۆیی رادەگەیەنین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(فەلاح مستەفا) رایگەیاند، "ئەمەریکایش بڵێ نا، ئێمە سەربەخۆیی رادەگەیەنین."

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(فەلاح مستەفا) کە لەگەڵ شاندێک چەند ڕۆژێکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکان و گفتوگۆکردن لەسەر دواپێشهات و قەیرانی ئێستای عێراق، رایگەیاند، "ئەمەریکا لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان بڵێ نا، ئەگەر خەڵکی کوردستان بیەوێ، سەربەخۆیی رادەگەیەنین."

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵیPBSـی ئەمەریکاییدا، (فەلاح مستەفا) رایگەیاند، "ئێمە نامانەوێ لە عێراق بمێنینەوە، لەبەر ئەوەی عێراق شکستی خواردووە".

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش کرد رێز لە ئەنجامی ئەو ریفراندۆمە بگرن، کە بڕیارە لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبووەوە

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 19:11:37

دھۆک-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووە و دوایین پێشھات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.

 
فوئاد حوسێن: نامەی نەتانیاھۆ گەیشتە دەستمان

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 17:11:32

دھۆک-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و ناوچەکە دەڵێت: ئەگەر عێراق بخزێتە نێو شەڕی ناوچەکە، سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوتی بە ئامانج دەگیرێن و ئابووری عێراق پەکی دەکەوێت.

 
هۆشیار زێباری: خەریكە عێراق پەلكێشی نێو شەڕ و ناكۆكییەكانی ناوچەكە دەكرێت

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 15:11:27

دهۆك-KDP.info- ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچەکە و لەوەش خراپتر خەریکە شەڕەکە بەرۆکی عێراقیش دەگرێت، ئەوەش بەھۆی ڕەفتاری نابەرپرسانەی چەند گروپ و لایەنێکی نادەوڵەتی و ناحکوومی کە بە ئەنقەست بێت یان نا، دەیانەوێت عێراق پەلکێشی نێو شەڕەکە بکەن.

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: پێویستە حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر پێکبهێنرێت

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 15:11:29

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری دھۆک، پێشوازیی لە ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
مه‌حموود مه‌شهه‌دانى: نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا هاتووە

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 13:11:41

دهۆک-KDP.info- د. محموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، له‌ پێنجه‌مین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: "ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ناوچەکە ده‌بنه‌وه‌ لەو چوارچێوەدا بە تایبەت هەرێمی کوردستان، بەر لە 7 تشرینی یەکەمی 2003، زۆر جیاوازە بەراورد بە ئێستا."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact