KDP.info/ پڕۆژە یاسای موچەی ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ كە لەلایەن ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی عێراقەوە پەسەندكراوەو ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە بەمەبەستی پەسەندكردنی.
بەگوێرەی رەشنوسەكە، سەرموچەی ساڵانە دەدرێت بە ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ دوای تەواوكردنی یەك ساڵ لە خزمەتكردنی وەزیفی، ئەوەش لەسەر راسپاردەی سەرۆكی كارەكەیەوە دەبێت.
رەشنوسەكە روونیشیكردۆتەوە كە ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ ئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە كە لە یاسای موچەی كارمەندانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە 22 ی ساڵی 2008 دا هاتووە.
لە بەشێكی تری رەشنوسەكەدا هاتووە كە خەرجكردنی دەرماڵە لەبری خۆراكی مانگانە بەردەوامدەبێت بۆ ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ، كە بڕەكەی 210 هەزار دینارە.