موسڵ- KDP.info / حكوومەتی عێراق 20ی حوزەیرانی داهاتوی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار . کە پێشتر بە هۆی خراپبوونی رەوشی ئەمنی ئەو دوو پارێزگایەوە هەڵبژاردنەکانی ئەو دوو پارێزگایە لەلایەن حکوومەتەوە دوا خرا . ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوێنێ دووشەممە دوای تاوتوێکردنی داوایەکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ سازکردنی هەڵبژاردنی هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار، رەزامەندی خۆی نیشانداوە و داواکەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان قبوڵکردووە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکەی هەردوو پارێزگا لە 20 حوزیرانی مانگی داهاتووی سازبکرێت . ماڵپەری غربیە نیوز بڵاویكردوە: کە حکوومەتی عێراق رەزامەندی خۆی بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان نیشانداوە کە دەتوانن ئامادەکارییەکان بۆ سازکردن هەڵبژاردنەکە لە هەردوو پارێزگاکە بۆ 20 حوزیرانی داهاتوو رێک بخەن. هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنباری کە دوو پاریزگای سوننەنشینن، ماوەی چەند مانگێکە دەستیان بەمانگرتن و خۆپیشاندان لە دژی سیاسەتەكانی نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەستپێکرد بەهۆئەوەش سەدان کوژراو برێنداری لێکەوتەوە ،دوای ئەم بارودۆخە ئەمنیە حكومەتی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاكانی لەو دووپارێزگایە كە لە20 مانگی رابردودا لە 12 پارێزگای عێراق ئەنجامدران، دواخست و ئەمەش نارەزایەتی دانیشتوانی ئەو دووپاریزگایەی بەدوای خۆیدا هێناو بارودۆخەکە سەختتر بوو.