Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 10:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە نێوان دەوڵەت و شاخدا
| KDP.info


 عەلی بایرامئوغڵۆ

نوورای شەن ژنە چالاكێكی كوردە كە لە كاتی سەردان كردنم بۆ پاریس بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوونەوە لە مەسەلەی تیرۆر كردنی سێ ژنە سیاسەتمەداری كورد، یەكترمان ناسی. ژنێكی خەمگین و ستەمدیدە، عاقڵ و وریا، نموونەی رەنج و تێكۆشان و زڵم و مەینەتی. لە كەسایەتی نوورای شەندا دەتوانین چیرۆكی ژنی كورد كە شان بە شانی پیاوانی كورد لە نێو بزاڤی رزگاریخوازی كورددا رۆلی هەبووە ببینین و بخوێنینەوە.

لە سەرەتای سەدەم بیستەمەوە تا ئەمرۆ میژوو شاهێدی رۆل و تێكۆشانی ژنی كورد دەدات و ژنی كورد تەنیا چینێكی كۆمەڵگەی سەردەمە كە بۆ گەیشتن بە ماف و داواكارییەكانی خۆی شان بە شانی پیاوانی كورد خەباتی كردووە و رووبەرووی تراژدی و كارەسات و نەهامەتی جوراوجۆریش بووەتەوە.

نوورای شەن نموونەیەكی ئەم ژنانەیە، كاتێك كە یەكترمان ناسی سەبارەت بە رۆل و پێگەی ژن لە نێو حەرەكەتی كوردیدا قسە و باسمان كرد. نوورا ئەوەندە شتی باشی پێ گوتم كە بە راستی سەرم سۆڕما.

تێگەیشتنی ئێمە لە سەر كۆمەڵگەی كوردی ئەوە بوو كە كۆمەڵگەیەكی فئودالە و ژنیش لەم كۆمەڵگەیەدا خاوەن پێگەیەكی وەكو پێگەی ژن لە وڵاتانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەراستە، بەڵام بە راستی ئەم تێگەیشتنەی ئێمە تێگەیشتنێكی هەلەیە، چوونكە ژنی كورد هەر چەند ژن بووە هاوكات شۆڕشگێر بووە و سەری بۆ زۆرداری و زڵم نەنەواندووە.

لە كاتی ناسیندا من داوام لێ كرد كە مۆڵەتم پێ بدات تا چیرۆكی ژیانی بنووسمەوە بەڵام قەبووڵی نەكرد. دواتر لە كاتی دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەریدا بۆ خۆی چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ من بەرێ كرد.

وا بزانم ئارمانجی نوورای شەن ئەوە بوو كە ئەم چیرۆكەی ژیانی بتوانێت ببێتە هاندەرێك بۆ قۆناغی چارەسەری یا ببێتە خوێ بۆ شووربا تازە لێنراوەكەی توركیا.

نوورای دەڵێت" منیش خانەوادەیەكەم هەبوو، وەكو هەر خانەوادەیەكی دیكە، لە سەرەتای ساڵی 1990دا لە ناوچەی نزیپی عەنتەبدا ژیانمان دەكرد. من بۆ خۆم مامۆستا بووم و جێگری سەرۆكی لەقی ئەیتم سەنی توركیا بووم. هاوسەرەكەم كاسبكار بوو و هەر دوو كۆرٍەكەیشم قۆتابی زانكۆ بوون و كچەكەیشم لە دواناوەندی ئانادۆڵدا سەرقاڵی خوێندنی خۆی بوو.

من بۆخۆم خەڵكی دیاربەكر و هاوسەرەكەیشم خەڵكی ناوچەی بیرەجیكی عورفایە. نامەوێ زۆر باسی بارودۆخی سیاسی ساڵەكانی 1990 بكەم. لە ژێر گوشاری سەربازی و بارودۆخی ئاوارتەدا قۆناغە سەرەتاییەكانی دوای كوودەتای 12ی ئەیلوومان تێپەڕ دەكرد. سیستەمی سیاسی و دەسەڵاتی سەربازی ئەو كاتەی توركیا ئێمەی كوردی وەكو تاوانبار سەیر دەكرد و ئێمەیش ببوون بە گرۆگانی بەرێوەبەرایەتییەكی رەگەز پەرەست كە دەیەویست پارچە پارچەمان بكات و لەشمان بسۆتێنێت. لە رووی سیاسییەوە ئێمە پشتگیریمان لە پارتی دیموكراتی ئەمەك دەكرد. مەرگ هەر رۆژ مێوانمان بوو و لە نێوانماندا هاتووچۆی دەكرد. ژیتەم و شاخ.....

سەرەتا هاوسەرەكەی منیان كوشت، هاوسەرەكەم محەمەد شەن لە رێكەوتی 26ی مائیسی ساڵی 1994دا لە نێو دووكانەكەی خۆیدا لە لایەن ژیتەمەوە رەفێندرا و دوای ئەشكەنجە دانێكی وەحشییانە لە لایەن پیاوكوژە بەكرێ گیراوەكانی ژیتەمەوە كوژرا. پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ، باوكی سێ منداڵ و كابرایەكی مەدەنی و بەبێ چەك بوو!

لەو كاتە ساتانەدا بۆ ئێمە كورد لە توركیا شتێك بە ناوی حەق و حقووق و یەكسانی و عەدالەت نەبوو، ئەگەریش داوامان بكردابایا دەیانگوت: ئێوە كوردن و تیرۆریستن و عەدالەت شایەنی ئێوە نییە.

هەر دوو كۆڕی من ناچار روویان لە شاخەكان كرد و بەشدارییان لە رەفەكانی پەكەكە كرد، برسییان نەبوو، لە رووی مادییەوە هیچ كێشەیەكیان نەبوو، لە باشترین زانكۆدا قۆتابی بوون، بێ ئیش و كار نەبوون بەڵام تەنیا و تەنیا لە بەر بێ عەدالەتی سیستەمی سیاسی و دەسەڵاتی سەربازی توركیا روویان لە شاخ كرد.

ئێمە نەماندەزانی كە رۆژە بێ یۆمنەكەی 26ی مائیس ( رۆژی بێ خەیر و بەرەكەت) چارەنووسی ژیانی ئێمە گۆڕاوە. دوای دوو ساڵ كۆڕی گچكەم بە ناوی فرات شەن لە ناوچەی دەرسیم لە شەڕی لەگەڵ سوپای توركیادا گیانی لە دەست دا. هێشتا منداڵ بوو تازە تەمەنی ببوو 21 ساڵ. نەمتوانی پێ بڵێم مەچە، بۆ عەدالەت و یەكسانی چوو و چەكی هەڵگرت، بەڵام گیانی لە دەست دا و هێشتاكە دڵی من هەناسە بە هەناسە بە دوایدا دەگەڕێت و دەڵێت رەنگە لە شوێنێكدا دووبارە ببینمەوە و چاوم بە زەردە كەنەكانی بكەوێتەوە!

دواتر لە ساڵی 2001دا كۆڕە گەورەكەیشم لە ناوچەی كانی جەنگێ لە قەندیل لە لایەن پەكەكەیەوە كۆژار.

هاوسەرەكەم و خانەوادەكەم بوون بە قوربانی ناعەدالەتی دەوڵەت و دەسەڵاتی سەربازی توركیا، كۆڕەكانیشم بۆ ئەوەی كە لە بەر بێ عەدالەتی و نایەكسانیدا سەری خۆیانیان شۆڕ نەكەن، چوونە سەر شاخ یەكێكیان لە لایەن دەوڵەتەوە و ئەوی دیكەیشیان لە لایەن پەكەكەیەوە كوژران.

دایك دایكە و قەومییەتی نییە، مردنیش هەر مردنە و رەگەز و قەومییەت و ئاینی نییە و منداڵیش هەر منداڵە، بەڵام ئایا كەس دەتوانێت تۆزێك لە ئێش و ئازارەكانی ئەو دایكانە كە بە ئیشی لە دەستدانی منداڵەكانیانەوە دەژین كەم بكاتەوە؟ یا خوا خوای گەورە هیچ دایكێك بە ئێشی منداڵ تەربیەت نەكات؟

هاسەرەكەم چوو، هەر دوو كۆرٍەم چوون مانەوە من و كچەكەم، دوو ژن بە تەنیا!

ئێمەیش بە ئەوەندەی خۆمان لە دەست سیستەمی ئەو كاتەی توركیاوە زەجرمان كێشا، لە ساڵی 1995دا تەنیا خوا دەزانێت كە ژیتەم چی بە ئێمە كردووە، ئەشكەنجە، بێ رێزی و زڵم و ستەم.....

من وەكو دایكێكی كورد یەكێكم لەو كەسانە كە شاهێد حاڵی زیندووی شەڕی 30 ساڵەم و یەكێكم لە لایەنەكانی ئەم دوزە، لە دەست هەر دوو لایەوە زەرەرم كردووە، بەڵام لە هەر دوو لایش زیاتر دەمەوێ كۆتایی بەم شەڕ و نەهامەتییانە بهێنرێت چوونكە ئێشی لە دەست دانی منداڵەكانم كێشاوە و نامەوێ هیچ كەسێكی دیكە ئەم ئێشە بكێشێت.

سەرچاوە. یەنی شەفەق

 




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact