Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 10:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

توركیا بۆ هەوڵی ڕوخانی بەشار ئەسەد دەدات؟
| KDP.info


نووسینی : كارزان هەورامی

بۆ سێ ساڵ دەڕوات خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی شۆڕش لە سوریا درێژەی هەیە دەرئەنجامەكانی جگە لەوەی بەشار ئەسەد وەك خۆی لە دەسەلاًت ماوەتەوە لە هەمان كاتدا نزیكەی 102 هەزار كەس كوژراون و زیاد لە 2 ملیۆن كەس ئاوارەی وڵاتان بوون و جگە لەوەی 70ملیار دۆلار زیان بەر سوریا كەوتووە كە دەكاتە %25 كۆی بونیاد نانەوەی ئەو وڵاتە و پێشبینی دەكرێت ڕێژەی قوربانیەكانیش بەرزبێتەوە بۆ سەروی 300هەزار كەس، لە كاتێكدا بارودۆخی ئێستا ئەوەیە شۆڕشگێڕان بەردەوام لە ڕووبەڕوو بونەوەیان لەگەڵ سوپای سوریا و كۆنترۆڵی چەند شوێنێكیان كردووە، ئێستا ئەوەی هەست دەكرێت لە گەرمەی بارودۆخی سوریا توركیا زیاتر لەسەر هێڵە بۆ هەر گۆڕانكاریەكی ناو ئەو وڵاتە هەڵەبتە حكوومەتی سوریاش توركیا بەوە تۆمەتباردەكات كە هاوكاری شۆڕشگێڕان دەدات دەكرێت لە چەند ڕووێكەوە ئاماژە بە پەرشۆی توركیا بدرێت لە هەرگۆڕانكاریەك لەناو خاكی سوریا لە كاتێكدا ئەم ڕاستە شاراوە نیە ناوەندە جیهانیەكان باسی

·       توركیا وەك درێژكراوەی دەوڵەتی عوسمانی دێتە هەژمار كردن هەڵبەتە ئێستا جیالەوەی دەسەڵاتەكانی عوسمانی نەماوە بەڵام وڵاتێكی گرنگە لە ناوچەكە لە مێژووشدا وابووە كێشمەكێشێكی گەورە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی سونەكان و سەفەویە شیعەكان هەبووە لەسەر فراوان بوونی دەسەڵاتیان بە جۆرێك ئێستاش بیرۆكەی هیلالی شیعی لە نێوان ئێران و عێراق و سوریا و لوبنان درێژەی هەیە، توركیاش وەك وڵاتێكی سونە و كاریگەر لەناوچەكە نایەوێت ئەو هەیمەنە درێژە بكێشێت، واتە خاڵی یەكەمی پشگیری توركیا بۆ نەمانی بەشار ئەسەد پەیوەندی بە مێژوویەكی كۆنی عوسمانی و سەفەویەوە هەیە .

·       توركیا ئێستا خۆی بە حەریفێكی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت ئەوەتا چەند ساڵە وازی لە مەسەلەی ئەوروپا هێناوە و بایەخ بە وڵاتانی عەرەبی دەدات بەتایبەتی ڕاكێشانی هەستی وڵاتانی عەرەبی لە دژایەتی كردنی ئیسرائیلدا بۆیە پێی وایە دەبێت لە هەرگۆڕان كاریەكی ناوچەكە ئەوی لێ ئاگادار بكرێتەوە یان بڕیاری هەبێت لە گۆڕانكاریەكان هەڵبەتە لە ئەرزی واقیعشدا ئەمە جێبەجێ كراوە چونكە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی هەڕەشە لێكراو توركیا سەر قافڵەی ئەو وڵاتانە بووە بۆچوونی وەرگیراوە لەسەر سوریا .

·       دەكرێت بۆچوونێكی دیكە لەسەر ئەو بابەتە ئەوەبێت دوای ئەوەی ئەمەریكا لە عێراق و ئەفغانسان توشی زیانێكی زۆر بوویەوە بۆیە دواتر بڕیاری نەدا لەسەر مەسەلەی سوریا ببێتە لایەنگیر ئەم جارە كۆشكی سپی پلانی خۆی گۆڕانی لە جێگای بە ئیدارە كردنی ئەمەریكا لە سەر سوریا هەستا نوێنەرێكی خۆی دانا بۆ چاودێری كردنی سوریا و بڕیار وەرگرتن ئەویش دەوڵەتی توركیایە كە ئێستا بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و ئاشكرا توركیا نوێنەرایەتی ئەمەریكا دەكات بۆ چاودێری كردنی دۆخی سوریا هەروەكو ئەوەی بینیمان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئۆبامای كرد و تەوەرەی گفتوگۆكانیان لەسەر پرسی سوریا بووە لە كاتێكدا ئەمەریكا لەم تاكتیكەیدا دوو ئامانجی پێكاوە یەكەم خۆی بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ئاگاداری گۆڕانكاریەكانە دووەم توركیا دەبێتە هاوپەیمانێكی تازە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو سیاسەتانەی كە لەڕۆژهەڵات ڕەتی دەكەنەوە و بە پرۆژەی ئەمەریكی ناوی دەبەن.

·       لەڕووی ئابوریەوە توركیا باش دەزانێت بە هۆی بارودۆخی سوریاوە ئابوریەكی گەورە لەدەست داوە كە پێشووتر لەگەڵ سوریا ئەنجامی داوە بۆیە ئەگەرهاتوو دوای بەشار ئەسەد دەسەڵاتێكی دیكە بێتە ئاراوە هاوپەیمانیەتێكی نوێ لەگەڵ توركیا دروست بكات ئەو كاتە درگایەكی نوێ دەبێتەوە لە ئابوری هەردوو وڵات كە پێشبینی دەكرێت لە هەرحاڵەتێكی ئاسایی ئابوری هەردوووڵات بگاتە سەروی ملیاران دۆلار ئەمە لە كاتێكدا توركیا ئێستا فشارێكی گەورەی لەسەرە بۆ هاوكار كردنی 400 هەزار پەنابەری سوری لە خاكی وڵاتەكەی بۆیە ئەگەر دەسەڵاتی ئێستای سوریا نەمێنێت ئەوە سەرجەم ئەو ئاوارانە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و ئەو فشارە لەسەر توركیا كەم دەبێتەوە.

·       خاڵێكی زۆر گرنگنتر لە مەسەلەی فشاری توركیا بۆ نەمانی ئەسەد ئەوەیە كە ئێستا توركیا بۆی ڕوونبۆتەوە كە سوریا پاڵپشتی سەرەكی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانە بۆیە دوورنیە بە نەمانی بەشار ئەسەد ئەو هاوكاریە بۆ پارتی كرێكاران نەمێنێت باشترین بەڵگەی توركیاش لەسەر ئەم پرسە بەهێزكردنی چەكدارانی پارتی كرێكرانی كوردستانە و مەشق پێكردنیانە لە دەشتی بیقاع لە ساڵی 1995 چونكە بە جۆرێك لە جۆرەكان دەسەڵاتی داهاتووی سوریا لە ژێركاریگەری توركیا دەبێت، ئەوەتا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامە نووسی ئۆغلۆ نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر چۆڵكردنی ناوچە كوردیەكان لەلایەن بەشار ئەسەوە بۆ پەیەدە كە باڵێكە لە پەكەكە و توركیا پێی وایە چۆڵكردنی ئەو ناوچانە بۆ ئەوەیە فشار بخرێتە سەر وڵاتەكەی، جگە لەوەی چاودێرانی توركیا پێیان وایە ئەگەر هاتوو لە داهاتوودا سنوری سوریا توركیا كۆنترۆڵ بكرێت ئەو كاتە توركیا دڵنیادەبێت لەوەی لە سنورەوە هەڕەشەناكرێتە سەر وڵاتەكەی .

·       هۆكاری دیكەی فشاری توركیا بۆ نەمانی دەسەڵاـی بەشار ئەسەد پەیوەندی بە مەسەلەیەكی نێودەوڵەتیەوە هەیە ئەویش ڕێكەوتن و چوونە بەرەی هاوبەشی ڕوسیا و سوریا و چینەوەیە كە ئێستا توركیا لەدەرەوەی ئەو هاوپەیمانیەتیە دایە و نایەوێت بەرژەوەندیە ئابوریەكانی سوریا بدرێتە ڕوسیا ڕوسیاش لەوە تێدەگات كە توركیا لە ڕێگای هێڵی ئەنابیبەوە یاخود ناباكۆوە دەیەوێت گازی سروشتی لە كوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ ئەروپا و ئەوەش كارلەسەر بازرگانی ڕووسیا دەكات چونكە ئەو وڵاتە تائێستا دابینكەری سەرەكی گازی سروشتی ئەروپایە .




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact